گروپی میوزیکی ئاوازی وون ساڵانێکی زۆره خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی ده‌کات و ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵه‌کانی تر به‌شداریان کرد له فیستیڤالی مانچیسته‌ر لە ووڵاتی بەریتانیا لە بەرواری 25/06/11. ئه‌ندامانی ئەم گرووپە پێك هاته‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانن. به‌ئاواز و ده‌نگی ڕەسەن و سۆزی ژەنینی ئامێرەکان بە ڕێچکەیەکی کوردی سه‌لماندویانه که هه‌رگیز ئاوازه کانمان وون نابن ..
وه جێی ئاماژه پێ کردنه که گروپی ئاوازی وون ئه‌م جاره‌یان به جۆرێکی جیاواز له نمایشه‌کانی تر بەرهەمەکانیان پێشکه‌ش کرد و بووە سەرسام کردنی بینه‌رێكی زۆر له کورد و بیانی ، شایه‌نی باسه که ئه‌م گرووپه ساڵانێکی دوور و درێژه له غوربه‌ت خزمه‌ت به که‌لتور و هونه‌ری کوردی ده‌کا … کارێکی زۆر ئاسته‌مه که‌سانێك بتوانن به‌م جۆره و به‌م شێوه‌یه خزمه‌تێکی جوان بکه‌ن له تاراوگه. ئه‌م کاره‌ش به هاوکاریی کۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی موزیك ژه‌ن که دانیشتویی ووڵاتی به‌ریتانیان هه‌ر یه‌که و له ناوچه‌یه‌کی جیاواز له سه‌ر ئه‌رک و ماندو بونی خۆیان ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن که پێك هاتوون له کۆمه‌ڵێك گه‌نج ( سه‌روه‌ت کۆیی به ئامێری که‌مان و به‌ڕێوەبه‌ری گرووپ) ( شایوان به زه‌ڕب و ده‌نگ) ( داریان به ده‌ف و ده‌نگ) ( ژیان به ده‌نگ) دیلان به عود) (کۆره‌ش به سه‌نتور و ده‌نگ) (سونه به ده‌نگ) ( زانا به تار و سه‌تار و ده‌نگ) . ئهودهنگ خۆش و په‌نجه ڕه‌نگینانه به ناخێکی کورد په‌روه‌رانه‌وه به په‌نجه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نیانه خزمه‌ت به میله‌ت و هونه‌ر و که‌لتوری کوردی ده‌که‌ن. له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئه‌وانه‌ی به دڵ‌و به گیان کار ده‌که‌ن بۆ پاراستنی هونه‌ری کوردی بی گومان زۆر به که‌می هاو کاری و خزمه‌ت ده‌کرێن ، بۆیه ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌ڕوحێکی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌یانه‌ویت خزمه‌ت بکه‌ن بۆ ساتیك له هیچ میدیا و دام و ده‌زگایه‌كی هونەری وحکومی بایه‌خیان پێ نادرێت ،کە چی بە پێچەوانەوە ئهوانەی کە بە ڕۆحیەتێکی تورکی و عەرەبیەوەکاردەکەن بایەخیان پێدراوە و خزمه‌ت ده‌کرێن و بانگێژ دەکرێن بۆ کۆنسێرت و سیدی و ئاسان کاریان بۆ دەکرێت و بگرە هاوکاری ماددی و،،،،،،،هتد. که چی گرووپێکیوەك ئاوازی وون له تاراوگه خزمه‌ت ده‌کا و میله‌ت ده‌ناسێنی به جیهان هه‌ر گیز هاوکاری ناکرێت !!!!
خۆمان ده‌ی بینین و دەیبیستین که ئاوازی وون له تاراوگە چۆن له بۆنه کوردیه‌کان و ڤیستیڤاڵه نێو نەتەوەیەکان بهشداریەکی بەرچاو ده‌که‌ن و گووڵ باران دەکرێن و ڕێزیان لێ ده
گیرێت چونکه هه‌ستێکی جوان و ئاواز‌و میلۆدی کوردانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن و جێگای داخه که هه‌تا ئیستا هیچ کام له لایان په‌یوه‌ندی داره‌کان و حوکومه‌ت هیچ ده‌ستی هاوکاری بۆ درێژ نه کردون بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش چونیان و په‌ره دان به کاره‌کانی خۆیان ، بۆیه لێره‌دا داواکارین له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان که به جدی ئاوڕێك له‌م گروپه بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێن له خزمه‌ت هونه‌ر و که‌لتوری کردی.
ئه‌وه‌ش بچووکرین نمونه‌ی کاره‌کان له‌م فیستیڤاله
دوو باره ده‌ست خۆشی له‌م گه‌نجه به توانایانه ده‌که‌م و هیوا دارم هه‌میشه له کاره جوانه‌کانیان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌ت کردنی هونه‌ر که‌لتوری کوردی. بۆ پەیوەندی کردن بەم گرووپە ڕەسەنەیە ئەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵەوە پەوەنددار بن
http://www.facebook.com/awaziwin.lostmelody
دڵسۆزتان:
هه‌ردی شه‌یدا