هونەرمەندى موزیک ژەن ( بڕوا پیرداود ) ڕایگەیاند . لەم چەند ڕۆژەى داهاتوو دا نوێترین کلیپى خۆم کە پارچە موزیکێکە بە ناوى (ئاوازى نەبوون ) بڵاو دەکەمەوە .
دەربارەی ئەم موزیکە بڕوا لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا ڕاىگەیاندو ووتی :” ئەم کلیپەم هەڵقولاوى ناخى خۆمە ، کە باس لە مەینەتیەکانى منداڵانى وڵاتەکەم دەکات و نیشاندانى بەشێک لە ڕابردوەکانمه”.
دەربارەی ئاواز و هاوکارانی لەم کارە هونەرییەی هەروەها ووتى : ” ئاوازى ئەم موزیکە خۆم دام ناوە کارى میکس و کیبۆرد (ئالان سابیر ) ئەنجامى داوە ، موزیک ژەنى خۆشەویست ( زانا ئەنوەر) بە ئامێرى قانون بەشدارە “.
ستافى کۆمپانییاى ( پەیڤین ئاڕت پڕۆدەکشن ) کارى کلیپەکەیان کردوە کە دەرهێنان و کامێرا و مۆنتاژ ى کلیپەکە ( بێدار میرزا ) ئەنجامى داوە و کارى ڕوناکى و فۆتۆگرافى بەرهەم ( فەوزى برادۆستی ) میکیاژ ( بریا پیرداود) ە .
لە کۆتایدا بڕوا سوپاسى خۆی بە قوتابیانى قوتابخانەى کۆڕێى بنەڕەتى ڕاگەیاند کە وەک ئەکتەر لە کلیپەکەیدا بەشدار بوون .
کلیپى ئاوازى نەبوون لە بەرهەم هێنانى کۆمپانییاى( پەیڤین ئاڕت پڕۆدەکشن) و( بڕوا پیرداود ) ە
فۆتۆ : فەوزى برادۆستى