یوسف عەبدوڵا
تەنها هەنگاوەکانم شک ئەبرد
بۆگەڕان بەنێوکۆڵانەکانى
بێزاریدا
ئەو کۆڵانانەى کەئیدى
بۆنى چێشتى ئێوارەیان لێوە نایە
ئیدى دایکە خەمخۆرەکان لەوێنین
سەرى ئەو مەنجەڵە لادەن
کەسەرى خۆیانیان پێوە سپى کرد
لەگەڵاى کام درەخت بەرچاکەکەم
پڕکەم
بەبۆنى کام گەڕەک سەرسام بم
خوشکە دڵ گەرمەکانیش
مەتبەخەکەشیان بەخۆیانەوە تەنیاکرد
لەتەنیایدا ماڵەکان ئاگریان تیاناکرێتەوە
ئەوەتا..
ڕۆحى غەریبم بآ خانەخوێیە
هێشتا وێنەى غروب لەپەنجەرەکەدا
بەهەوریەکەى نێو چاوانتەوە شەپۆل ئەدا
لەمە بەدوا، شوێن کەوتنى ئاوابوونء
نوسینى نامەکانى دواى دڵشکان
خوێنى دڵێکیان پآ خۆشناکرآ
گەر شاعیرء
مۆسیقارەکانمان لەڕۆحى خۆیان بەگومانبن..