یادگارییەکانت
وەك باران
ناخم تەر تەڕ دەکەن،
ئەو ساتەی کەباران تنۆک تنۆک دەبارێ
ڕۆحیم
پڕ دەبێ لەنیگای ئەفسوناوی باران
لەگەڵ هاتنی بارانا
چاوم چاوەڕوانی نیگای تۆیە
ئەوساتەی دەست دەنێم
بەڕوومەتی ساردمەوە
بەئاگا دێمەوە،
کەخاڵێم لەنیگای تۆ
چــرۆ ڕانیەیـی