و: ئیلیڤان خالید :ووشه‌ی ته‌ڵاق عه‌ره‌بیه، واته جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد، ناچینه ورده‌کاریه‌کانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕونوئاشکرایه کاتێک دووان جیا ده‌بنه‌وه زیاتر ژنه‌که زیانی به‌رده‌که‌وێت، له به‌رئه‌وه‌ی له‌کۆمه‌ڵگادا ئه‌و ژنانه بێ نرخ سه‌یر ده‌کرێن، له‌وانه‌یه هۆکارهکهيشی بۆئاینی پیرۆزی ئیسلام بگێڕنه‌وه.
کاتێک کوڕه‌کانمان خێزان دروست ده‌که‌ن ئیتر شانازی به‌و زاراوه‌یه ده‌که‌ن بۆ خۆشی و ناخۆشی به‌سه‌ر زاریانهوهیه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌ن که تةلاَق ووشه‌یه‌کی ناسکه له‌وانه‌یه به‌و سوێند خواردنه ناڕهوايی بکه‌وێته نیوان خۆی و خێزانه‌که‌ی به‌پێی چۆنیه‌تی ووتنی که زانایانی ئاینی باشترده‌زانن و شاره‌زان .
جار هه‌یه ئه‌و جیابونه‌وه‌یه له‌سه‌ر وته‌یه‌کی هه‌ڵه یا هه‌ڵویستێک که زۆر گرنگ نیه ، به‌ڵام ده‌بێته بیانوویه‌ک و ئه‌و کاره‌ساته ڕووبدات و خێزان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ، سه‌رباری تانه دواخستنی ژنان و بانگکردنیان به ته‌ڵاقدراو یا پێی بڵێین گه‌ر باش بویتایه ته‌ڵاق نه‌ده‌درایت له کۆمه‌لگا شه‌رقیه‌کان دا !
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه و لامان باوه ئه‌و ژنه‌ی جیاده‌بیته‌وه له مێرده‌که‌ی ئیتر ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی خه‌ڵکی به باش و خراپ باسی ده‌که‌ن ، ئه‌ویش سه‌ڕه‌رای کێشه‌که‌ی خۆی زیاتر دلته‌نگ ده‌بێت که زمانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که هێنده‌ی گه‌ردێک له خوا ناترسێت و خه‌ریکی هه‌ڵبه‌ستنی ووته‌ی پڕوپوچه ، دیارده‌یه‌کی قێزه‌ونه چۆن دان ده‌نێین بهڕهوابوونی هاوسه‌رگیری ئاوهاش ده‌بیت بزانین که جیابونه تاکه چاره‌سه‌ره له‌دوای شکست هێنانی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌ری گرژی نێوانیان نه‌ک تانه‌و ته‌شه‌ر درووست کردن ، ئه‌وه‌تا له مۆریتانیا کاتێک ژنێک له مێرده‌که‌ی جیاده‌بێته‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ، ته‌نانه‌ت که دێته‌وه ماڵی باوکی دایک و خوشکی به هه‌لهه‌له لێدان پێشوازی لێ ده‌که‌ن بۆ له بیربردنهی خه‌م و په‌ژاره‌ی !!!
ئاههنگێرانیشیان به پێی ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیان جیاوازه بۆ نمونه خێزانێک که زه‌نگین بێت ئاهه‌نگێک ساز ده‌کات وه‌ک ئاهه‌نگی بوک گواستنه‌وه خه‌ڵکانێکی زۆر بانگهێشت ده‌کرێن وه‌ک کهسو کار و براده‌ران و دراوسێ ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ژارن هه‌ر خێزانه‌که ئاهه‌نگێکی بچکۆلانه ساز ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کچه‌که‌یان هه‌ست نه‌کات که که‌سێکی که‌مه یا شکست خواردوه، ئینجا هه‌ر بۆ خۆشی که‌سێک ده‌که‌ن با زاوا له‌و ڕۆژهدها ته‌نها له کاتی ئاهه‌نگ گێڕان دا ،ئیتر یا کوڕه خاڵ یا کوڕه مام بێت،ئینجا ژنان گۆرانی ده‌ڵێن که وه‌ک لاوانه‌وه‌ی ناوپرسهکان وایه !! دڵنه‌وای که‌سی مه‌به‌ست ده‌که‌ن ! هه‌ر که‌سێک ئه‌و دیارده‌یه ببێنێت توشی تێڕامان ده‌بێت !!چونکه ده‌رکه‌وتوه له‌و ووڵاته‌دا به ڕێژه‌ی 37% جیابوونه‌وه هه‌یه و به ڕێژه‌ی جیاواز یش ئه‌م ژنانه چه‌ند جارێک هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن هه‌ڵکه‌وتووه ژنێک 6 جار هاوسه‌رگیر بکات و جیا ببێته‌وه!!ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕان زۆر دراسه‌ی بۆ کراوه وه‌ک دراسه‌ی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی که لایه‌نی باشه‌و خراپه‌ی هه‌یه لایه‌ک باشه دڵنه‌وای کردنه به‌ڵام لایه‌نی خراپه‌که‌ی دیارده‌ی لێک جیابونه‌وه و زۆر هاوسه‌رگیری.
?http://www.alarabiya.net/articles/2010/06/30/112660.html