دوو ڕۆژ پێش ئێستا كتێبی ( یاده‌وه‌رییه‌كانی كچێكی بچووك ) م به‌رچاو كه‌وت له‌نووسینی ( ئانا فرانك ) ئه‌و كیژۆڵه یه‌هودییه ته‌مه‌ن ١٢ ساڵانه بوو كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی دووم هه‌تا كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه له ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌یان ( كه ئێستا مۆزه‌خانه‌یه ) هه‌رچی روداو به‌سه‌رهاتی ئه‌و ساڵانه‌یه تۆماری كردووه ،
ئانا یه‌كێك بوو له‌و چه‌ن ملێۆن یههودییهی كه له گرتوخانه‌كانی ئهڵهماندا گیانی له‌ده‌ستدا به‌ڵام مێژوویه‌كی بۆخۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆمار كرد و ( ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌كانی ) بووه زه‌خیره‌یه‌كی گه‌وره و به ده‌یان زمانی جیهانی تۆمار كراوه ، له‌وانه‌یه ئه‌و باسه په‌یوه‌ستێكی له‌ڕووی مه‌زهه‌ب و ئایدیا و ژێنده‌ره‌وه نه‌بێت به باسه‌كه‌ی من به‌ڵام لایه‌نی ئینسانی له‌دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبه ڕاسته‌وخۆ كاره‌ساتی ( ئه‌نفال ) ی وه‌بیر هێنامه‌وه ، ئاخر گه‌ر له‌ڕووی ئینسانییه‌وه چاو له كاره‌ساتی ئه‌نفال و هۆلۆكۆست بكه‌ین جیاوازییه‌كیان نییه ، به‌ڵكو خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌ویش له‌نابردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و كوشتنی ئینسانه به ده‌ستی ئینسان. خوێندنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی ( ئانا فرانك ) پرسیارێكی لادروست كردم كه ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نییه و ته‌نها خه‌یاڵێكه ئه‌گه‌ر ببوایه چی ده‌بوو ؟
ئاخۆ ئه‌گه‌ر كیژۆڵه‌یه‌كی كوردی گه‌رمیانی خوێندواری هه‌بوایه و بواریان بدابا ته‌نها ده‌فته‌رێك هه‌ڵبگرێت ئێستا چیمان ئه‌بیست و ئازاره‌كانی ئه‌نفالمان چۆن ههستپێئهكرد ؟
گه‌رچی ویژدانم ئازارم ئه‌دات له‌نووسینی هه‌ر شتێك تایبه‌ت به كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد هاتون، به‌ڵام وه‌ك ئینسانێك ناشتوانم له‌به‌رده‌م ئه‌و وێنا تراژیدیانه‌دا بێده‌نگ بم ، گه‌رچی زیاد له بیست ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفالدا و هێشتا ئه‌و برینه خوێنی لێئه‌چۆڕێت ، ئێستاش له ووشه‌ی ئه‌نفال ئه‌ترسین و كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری سه‌خت ناخمان ئازار ئه‌ده‌ن .
چه‌ن به‌سوێیه هاتنی خوێن له‌په‌نجه‌ی مناڵێك ، چه‌ن به‌ئازاره دینتنی دیمه‌نی بهلاهاتنی پیرێك ، ئاخۆ ده‌یان هزار ڕۆح ئه‌بێ چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ڕۆح و گیانی ئینسانه‌كان هه‌بێت ؟
ده‌یان هه‌زار ڕۆح بێ ئه‌وه‌ی حسابی بهئینسانبوونیان بۆ بكرێت بكرێنه سوتماكی بیابان و دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردنه‌وه‌ی خوێنی ئینسان !؟ ئه‌وی زیاتر ناخمان ئازار ئه‌دات ئه‌و چاوه‌ڕوانییه بۆ ئاكامه بوو كه چه‌ندین ساڵ كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ی تێدا ژیان و دواجاریش بێهیوا بون له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان ، وێڕای خراپی گوزه‌ران و بارودۆخی ژیانی كه‌سوكارو به‌جێماوانی دوای كاره‌ساتی ئه‌نفال ، كه‌ده‌بوو جۆرێكی دیكه بونایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان زۆرترین گیانیان به‌خشیوه له‌پێناو مه‌سه‌له‌ی ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا .
گه‌ر ( ڕۆژی ١٤- ٠٤ ) چوارده‌ی نیسانی هه‌موو ساڵێك تایبه‌ت بێت به یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی ( ئه‌نفال ) ئه‌وا ڕۆژێكه بۆ ده‌ستخستنه سه‌ر ئه‌و برینه گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێوه‌ی ئازار ئه‌كێشێت و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌رییه تاڵانه‌یه كه ئه‌بوو له‌بری وه‌بیرهێنانه‌وه كار بۆ لهیادچونهوه و ساڕێژكردنی بكرایه ! گه‌رچی ئه‌وه زامێكه و له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كوردا تراژیدیایه‌كی تۆماركراوه به‌ڵام ئه‌وی جێی داخه ته‌نها مه‌راسیم و هه‌ڵواسینی كۆمه‌ڵێك لافیته‌یه كه دوور نییه له‌سه‌ر یه‌كێكیان به هه‌ڵه نه‌نوسرابێت ( به‌رزو پیرۆزبێت یادی ئه‌نفال ) !! ئاخۆ ئه‌و مه‌راسیم و كه‌وتنه خۆیه ته‌نها ساتێك ئازاری ئه‌و زامه سه‌خته هێوه‌ر ئه‌كات ؟
ئاخر سه‌خته به‌شێكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌دوبیست هه‌زار قوربانی بدات و فه‌رامۆش كرابێت ، سه‌خته كچان و ژنانی دوای ئه‌نفال له سه‌خترین بارودۆخی ژیاندا ڕۆژ به‌ڕێكه‌ن و ده‌سه‌ڵات بێخه‌م بێت ! گه‌نجانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌ساناترین خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتنی ئه‌و دنیایه بێبه‌شبن و ته‌نها به‌وه پاداشت بكێن پێیان بوترێت ( ئه‌نفال ) .
تێبینی / بۆ زیاتر ناسینی ( ئانا فرانك ) ئه‌م په‌یجه ته‌ماشا بكه ( وێكبیدیا )
.
http://arz.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%86%D8%A7_%D9%81%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%83