شێتی لە دەرەوەی وڵات کلیپی بۆ دەکرێت و لەگەڵ ھاتنی جەژنی قوربانیش لە کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
گۆرانیبێژی لاو ئامانج لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی “ھەولێر”ـی ڕاگەیاند کە گۆرانیەکی تازەی بەناونیشانی “شێتی” چڕیوە. کە ئاوازدانەر “ئارێۆس حەمە سەعید” لە شاری ھەولێر لە ستۆدێۆی میلۆدی دابەشکردنی میووزیکەکەی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە، ھەروەھا “بڕوا پیر داود”ـیش ئامادەگی ئاوازەکەی کردووە و ھۆنراوەکەیش “سۆران جەوھەر” بۆی ھۆندووەتەوە.
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا گوتیشی:” لە ئێستادا بۆ کلیپ کردنی ئەم گۆرانیەم لەگەڵ دەرھێنەرو وێنەگر “پێشەوە نەبەرد” گەیشتووینەتە دەروەی وڵات و سەرقاڵی ھێنانە بوونی ئەم کارینە، ھاوکات لە ھەگبەیشمدا ھەیە بۆ جەژنی قوربان ئەم کلیپەم لە ڕێگەی کەناڵە ھونەریە کوردیەکانەوە پێکەیشی ھۆگرانی دەنگم بکەم.
ئامانج بەشایانی باسکردنیشی دەزانێت کە ئەم کارە نووێیەی بە بەراورد لەگەڵ بەرھەمەکانی پێشووی جیاوازییەکی زۆری دەبێت و ئەم ئیشە تازەیەیی بە باشترین بەرھەمی خۆی وەسف دەکات.
کارۆخ مەلا ئەسعەد