لە یەکەم کاری هونەریدا گۆرانیبێژی لاو (ئامانج) یەکەم کاری هونەری خۆی بە ناوی (بۆ) کلیپ کرد. ئەم کلیپە ئێستاکە لە قۆناغی کۆتایی دایە بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاو بکرێتەوە. سەبارەت بە کلیپەکەی ئامانج تایبەت بە چراتیڤی دوواو ووتی :
“(بۆ ؟!یەکەم کاری هونەری منە کە تێکست و میلۆدی لەلایەن (بێدار میرزا )دانراوەو لە ستۆدیۆ (رۆژ) تۆمار كراوە، هەروەها موزیکژەنی بە توانا بڕوا پیرداود کاری مۆسیقا و دابەشکردنەکەی ئەنجامداوە”. ئەم بەرهەمەی ئامانج لە لایەن كۆمپانیای (پەیڤین ئاڕت پڕۆداکشن) بەرهەم هاتووەو (بڕوا پیرداود )سەرپەرشتی کارە هونەرییەکانی كردووە. هەروەها بێدار میرزا كاری دەرهێنەری کلیپەکەی ئەنجامداوەو لەلایەن دلێر دلاوەر وێنەی گیراوەو رووناكی فەوزی برادۆستی كردوویەتی و فۆتۆگرافەری بەرهەم ئەحمەد گوڵ بووەو كاری مۆنتاژی بەرهەمەكەش بۆتان عەبدوڵڵا ئەنجامیداوە.
ئامانج لە ڕێگای چراوە سوپاسی هەموو ئەم کارمەند و هاوڕێیانەی کرد کە لەم کارە هونەرییەی لەگەلیدا ماندووبوون و ووتی : “سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لەگەڵم ماندووبوون بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە، هیوادارم ببێتە جێی رەزامەندی هەموو لایەک“.