خانمە ھونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان ئالین بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ھەندێ پڕۆژەی ھونەریی ئێستا لە ھەولێرە.
ئالین، کە لە کوردستانی رۆژئاوا لەدایکبووە و چەندین ساڵە لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و ھاوکات لەگەڵ گۆرانیگوتن دکتۆری دەرمانسازییە و تائێستا خاوەنی چەندین گۆرانییە بەھەردوو زمانی کوردی و ئەڵمانی.
لەبارەی سەردانی بۆ ھەولێر ئالین لەلێدوانێکیدا گوتی “کەناڵێک بانگێھشتی کردووم بۆ ئەنجامدانی پرۆگرامێکی ھونەری، ھەروەھا پێشتریش چەند کەناڵێکی دیکەش بانگھێشتنامەیان بۆم ناردبوو، بەڵام من ئێستام بەدەرفەتێکی باش زانی”. ئالین ئاماژەی بەوەشدا ھەر لەم سەردانەیەدا بۆ ھەوبێر پێی خۆشە کۆنسێرتێک بۆ پاڵپشتی لەئاوارەکانی کوردانی رۆژئاوا ئەنجام بدات و لەوبارەیەوە داوای ھاوکاری و پشتگیری لایەنی پەیوەندیدار دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرێک.