زانا دڵشاد دزەیی: خانمە ھونەرمەندی کوردستانی رۆژئاوا ئالین گۆرانییە نوێیەکەی (ئەوین) کە بەشێوەزاری سۆرانییە لەھەولێر کلیپ دەکات.
ھونەرمەند ئالین جارێکی تر بەسەردانێک گەڕایەوە کوردستان و ھەفتەی رابردوو گۆرانی سۆرانییەکەی بەناوی (ئەوین) لەلایەن دەرھێنەر شاھۆ تەیب لەشاری ھەلێر کلیپ کرد.
ئالین بە(سڤیل)ـی راگەیاند “سەردانی ئەمجارەم بۆ کوردستان زیاتر بەمەبەستی کلیپکردنی گۆرانی (ئەوین) بوو، ئەوەش یەکەم گۆرانی منە بەشێوەزاری سۆرانی، لەتێکستی حەمە سەعید حەسەن و ئاوازی ھەڵکەوت زاھیرە، ئەم گۆرانییەم دیارییەکی منە و پێشکەشە بەسۆرانییەکان و ھیوادارم بەدڵیان بێت”. بڕیاریشە لەھەفتەی داھاتوودا ئەم گۆرانییە لەکەناڵەکان بڵاوبکرێتەوە.