هونەرمەند ئالان جەمال دوای ئەوەی بە گۆرانی ئەو دەمانەت لەبیرە و كوا دڵداریمان سەركەوتنێكی گەورەی بە دەست هێنا ئێستا كۆتایی هێناوە بە كلیپێكی تازە بە ناوی تەمەن رۆیی، ئالان جەمالی هونەرمەند دەڵێ: گۆرانی تەمەن رۆیی لە تێكستی و ئاوازی خۆمە هەروەها كاری موزیك لە لایان هونەرمەند بژار دیلانەوە بۆی ئەنجام دراوە، سەبارەت بە كلیپ كردنی ئەم گۆرانیە ئالان دەڵێ ئەم گۆرانیە لە لایان وێنەگری بەتوانا یوسف لەشكری كاری دەرهێنان و وێنەگرتنی مۆنتاژی بۆ كردووە،
سەبارەت بە لوكەیشنی ئەم گۆرانیە ئالان وتی: ئەم گۆرانیە لە كوردستان وێنەی بۆ گیراوە و ئێستا كاری مۆنتاژی تەواو بووە و بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە.