کارۆخ مەلا ئەسعەد: یەکێک بوو لە بەشدار بووانی بەرنامەی (دەنگی شارە کەم) و پلەی یەکەمی لەسەر ھەموو بەشدار بووانی شاری سلێمانی بە دەست ھێنا.”
بەھرەمەند (ئالان عەلی) بەڕۆژنامەی “ھەولێر”ـی ڕاگەیاندوو گوتی:” گۆرانیەکی سینگڵم بە ناو نیشانی (نەفرەت) بەرھەم ھێناوە، کە ئاوازو تێکستەکەی گۆرانیبێژ (شەھرام سەردار) بۆمی ئامادە کردووە. ھەروەھا دابەشکردنی میووزیکەکەیش لە ستۆدێۆی (ڤینۆ) (ئارام سەردار) بە ئەنجامی گەیاندووە.
گوتیشی:” وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵ ھەمان گۆرانی بکەمە کلیپ و پێشکەیشی بکەم.
شایانی باسە ناو براو یەکێک بوو لە بەشدار بووانی بەرنامەی (دەنگی شارە کەم) و پلەی یەکەمی لەسەر ھەموو بەشدار بووانی شاری سلێمانی بە دەست ھێنا، بەڵام لە دوا جاردا لە قۆناغی پێش کۆتایی نەی توانی لەسەر ئاستی ھەموو شارەکانی کوردستان سەر بکەوێت