جێ هێشتنی وڵات کێشەگەلێک هۆکاریه‌تی کە دەرەوەش هەڵدەبژێری چارەکردنی کێشەیە بەکێشە نەک بەچارەسەر پەشیمانم لەوەی کە لەسەرەتای کارم ورد بیرم لە بنەما فکریەکانی هونەر نەکردۆتەوە. ژنی هونەرمەندی کورد هەم بۆ کار‌و هەمیش بۆ ژیانی توانای ئەوەی هەیە لەسەر پێی خۆی بوەستێت
ئالان عومه‌ر ناوێكی دیاره له گۆره‌پانی هونه‌ری كوردی و به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی توانیویه‌تی خزمه‌تێك به هونه‌ری گۆرانی بكات، ئه‌مه ئه‌وكاته‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوو، دواتر له پرێكدا خاتوو ئالان رووی كرده ئه‌وروپا ، بۆ تیشك خستنه سه‌ر چه‌ند كارێكی هونه‌ری وه‌ڵامی چه‌ند پرسیاریكی داینه‌وه
سازدانی : هاوارمۆرتكهیی
* بۆچی ڕووت لە وڵاتی سوید كرد، ئایا بۆ پەرەپێدان بە هونەرەكەت یان خوێندن، یان وەك هەر مرۆڤێك ئارەزوویەك پاڵی پێوەنابیت؟
– رەنگە هاتنی من بۆ سەردانێک بوبێ و دواتر بڕیارم دابێ نەگەڕێمەوە وڵاتەکەی خۆم و لەغوربەت بژیم, وەرەنگە ئەو بڕیارەش هۆکارێکی لەپشتەوە بوبێت وەک وێڕای پێشکەوتنی زۆر بوارێکی ژیان لەکودستان تاکو ئێستا بۆ هونەرمەند ژیانێکی شایستە نابینرێت و ناتوانێ وەک هونەرمەند بژی و هونەرەکەشی ببات بەڕێوە. هەڵبژاردنی ژیانی غوربەتیش بەدیلێکی دروست نییە بەڵام لەهەندێ بارەوە رەنگە ئاسانکاری زیاتر بۆ ژیان هەبێت لەبارێکی تریشەوە جێهێشتنی وڵات و ژیانکردن لە غوربەت چارەکردنی کێشەیە بەکێشە. یانی تۆ لەکوردستان کێشەکانی ژیان و نەبونی ئاسانکاری کێشەی گەورەترن و ناچارت ئەکەن وڵات جێبهێڵی کەدێیتە غوربەتیش ئاسانکاری ژیانت دەست دەکەوێت و کێشەی گەورەی رۆحیت بۆ دروست دەبێت کە بەردەوام رۆحت لەوڵاتەکەی خۆتە، ئەمەش نیشانەی سەرگەردان بونی کوردە لە هەرکوێ بێت بەهیوای چارەسەرکردن.
* هەست ناكەیت لەوكاتەی كوردستانت جێهێشتوە، كەمێك لایەنی گۆرانیت فەرامۆش كردبێت، بەو پێیەی هونەرمەند لەدەرەوە وابە ئاسانی دەستی ناگاتە هەموو كەرەستەیەكی هونەر؟
– لە وەڵامی پێشوو وتم جێ هێشتنی وڵات کێشەگەلێک هۆکاریه‌تی کە دەرەوەش هەڵدەبژێری چارەکردنی کێشەیە بەکێشە نەک بەچارەسەر، یەکێک لەو کێشانەش ئەوەیە کە وەک پێویست بەکارە هونەرییەکانت رانەگەیت و کارت پێ ناکرێ، بەڵام بۆ کاری هونەری من رەنگە هۆکارەکە ئەوەبێت کە من سەرقاڵی خوێندنی زمانی سویدی بم ئەوە هەندێ لەکاتەکانی بردبم لەگەڵ ئەوەش کەم تازۆر کارم کردووە نەوەستاوم چەند ئاهەنگ و کۆنسرتێکم کردووە کار بۆ چەند بەرهەمێک دەکەم و ئەتوانم بڵێم هەندێکیان بە ئەنجام گەشتوون لەم ماوەشدا لەگەڵ کۆمپانیای رای کوالێتی کارم بۆ کلیپکردنی بەرهەمێکم کرد‌و لەم نزیکانە کلیپەکە بڵاودەکرێتەوە.
* پێت وایە هونەرمەند لە چ هەوارگەیەك دەتوانی زیاتر پەرە بە هونەرەكەی بدات؟
– ئێستا سەردەم گۆڕاوە رەنگە جاران کاری هونەری پێویستی بەجەوو نەوایەکی ئارام بوبێ یان ئازار‌و خەمەکانی خەڵک هانی کارێکی دابێت و هونەرمەند بێ سەختی توانی بێتی کاری بۆ بکا. بەڵام ئەمرۆ دەبینی مادەو دەسەڵاتی دارایی بڕیاری ئەوە ئەدەن کەی کارێک بەرهەم بهێنێت و چۆن کار بۆ بەرهەمهێنانی هونەری بکەی ئێستا توانای دارایی نەواو هەوارگەو توانای هونەری دیاری دەکات دەیان هونەرمەند هەن سەدان بەرهەمیان ئامادەی تۆمارکردنەو توانایان نییە بەرهەمی بهێنن، بۆیە لەم سەردەمەی کورددا هەوارگەو توانای هونەری پەرە بەهونەر نادا بەڵکو ئەوە توانامادییەکەیە پەرە بەهونەر دەدات.
* لەماوەی ئەم چەند ساڵەی لەدەرەوەی، چیت خستۆتە هەگبەی هونەری ئالان عومەر؟
تۆ كه له‌شوێنێك بریاردا گوزه‌ران بكه‌یت ئیتر پێم وایه له سه‌ره‌تاوه ئه‌بیت ده‌ست پێ بكه‌یته‌وه منیش هه‌روا بوم، به‌ڵام چەندین کۆنسێرت و ئاهانگی هونەریم کردووە بهرههمێكیم كلیپ كردووە له ولاتی فینلنده و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تریشم له‌به‌ر ده‌سته له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واویان ئه‌كه‌م كه یه‌ك له‌و به‌رهه‌مانه بۆ كه‌ركوكه و له هۆنراوه‌ی خۆمه.
* لەوێ ئاشنایەتیت لەگەڵ كام لە هونەرمەندەكانی كورد لە ئەوڕووپا پەیدا كردووە، تاچەند ئەم پەیوەندیانە كاریگەری خۆی هەبووە لە هونەرەكەت؟
– به‌و پێیه‌ی من كاری راگه‌یاندیش ده‌كه‌م له ماڵپه‌ری نوچه‌نیت توانیومه لەگەڵ زۆر لههونهمهندهكان ره‌فیق و دۆست بین، نه‌ریمان بابان و خالید ره‌شید هونه‌رمه‌ندیكی به‌رێزو خۆشه‌ویستن له‌لام وه‌هه‌روه‌ها رۆژ كه‌ریم و قادر ئه‌سعه‌د له‌گه‌ل ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه په‌یوه‌ندیم باشه. به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان به‌رهه‌مێكم تۆماره له ئاواز‌و تێكستی به‌رێزیانه.
* دوای جیابوونەوەت لە هاوسەرەكەت، ئەم حالەتە چی پێ بەخشی و چی لێ سەندیتەوە، هەم وەك هونەرمەندێك هەم وەك ئافرەتێكی كورد؟
– بێ گومان هەرکەس ژیانی هاوسەری پێکهێنا دەبێ جیابونەوەشی لەبەرچاوبێت، چونکە ژیانی هاوسەریش وەک هەر لایەنێکی ژیان مانای ئەوەنییە کە گرەنتی و تاهەتا بێت. ژیانی هاوسەری من متمانەی رەهای لێ سەندمەوە بە خەڵک و گومانی لەراستی مرۆڤەکان لا دروست کردم، پێی وتم کە مرۆڤەکان هەموو کات چۆن راستی چاوەڕوانکراوە لێیان درۆش بەشێکە لەئاکاری زۆرێکیان، فێری کردم خیانەت و درۆ شتێکی چاوەڕوان کراوە وەک هونەرمەندێکیش هەم بۆ خۆم و هەم بۆ خەڵکیشی سەلماند کەمن هونەرمەندم توانا هونەرییەکانم بەکەسەوە بەند نییە بەخەڵکی وت ژنی هونەرمەندی کورد هەم بۆ کار‌و هەمیش بۆ ژیانی توانای ئەوەی هەیە لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
* لە كاری هونەریتدا لە چی پەشیمانی؟
– لەوە پەشیمانم کە رەنگە لە ناوەرۆک و ئاراستەی هەندێ بەرهەم وردکاریم نەکردبێت پەشیمانم لەوەی کە لەسەرەتای کارم ورد بیرم لە بنەما فکریەکانی هونەر نەکردۆتەوە، بۆ داهاتوو دەبێت ئەم پەشیمانییە نەمێنێت و خۆزگە خوازبووم هەندێ بەرهەمی جوان بۆ وڵات و خەمەکانی خەڵک بکەم، بەڵام کە لەمەیاندا ناکاتە ئەوەی کە پەشیمان بم چونکە ئەمەیان توانام نەبووە بیکەم لەباری مادی، نەک توانام هەبوبێت نەیکەم و ئێستا پەشیمان بم.
* كام بەرهەم وات لێدەكات هەمیشە شانازی بەخۆت بكەیت كە تۆ هونەرمەندێكی بەتوانای كوردی؟
– شانازی به هه‌مو كاره‌كانم ده‌كه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌زیه‌تم ئه‌دات هێشتا وه‌ك پێویست به‌هونه‌ر له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م نه‌بوم بۆیه هێشتا ماومه بگه‌مه ئه‌و ترۆپكه‌ی خۆم مه‌به‌ستمه. ئەوکارەی کە ببێتە جێی فه‌خری یەکجاریم ئەو کارانەن کە لە خەیاڵ و تموحمدایە بۆ هونەر بیکەم و تا ئێستا دەرفەتم نەبوو ئەنجامیان بدەم بەهیوام بۆ داهاتوو ئەو کارانە بەرهەم بهێنم.
* بەنیازی وێستگەی هونەریت بەرەو كام ئاقار بەریت؟
– وەک وتم خەونم زۆرەو تواناکانم لە ئایندە بڕیار ئەدەن بەکام ئاقاردا ئەڕۆن بەهیوام بتوانم هونەرەکەم بکەمە دەنگی خەڵكێک کە پێویستیانە لەجێی ئەوان دەنگی هەبێت. هونەرەکەم بکەمە جێگای و هۆکاری جوانییەکانی ئەوانەی کە پێویستیانە هونەر ژیانیان جوان بکات، دەمەوێ هونەری من لە خزمەتی خۆشەویستی خەڵک و یەکتر قبوڵکردنی کورد بێت مەبەستمە داهاتوو هونەری من بەئاراستەی زیاتری خۆش ویستنی نێوان ئینسانەکاندا بڕوات.
* كەی دەگەڕێیتەوە كوردستان، ئەگەر بگەرێیتەوەئایا بۆ كاری هونەری یان بۆ مەبەستی شەخسی دەبێت ئەم گەڕانەوەت؟
– جارێ بهونزیكانه ناگه‌رێمه‌وه كه گه‌رامه‌وه ئه‌بیت به‌به‌رهه‌می تازه‌وه بگه‌رێمه‌وه بۆ كوردستان ئه‌و كات بۆ من خۆشحاڵ ده‌بم كه كاری باش پێشكه‌ش بكه‌م.
* هونەر چی لە ئالان عومەر سەندۆتەوە یان چی پێ بەخشیوی؟
– سەرەتا زۆربەی هونەرمەندان کە باسی خزمەتی هونەری دەکەن تەنها خزمەت بەوە دەزانن چەند بەرهەمێک بە ئەرشیفی هونەری کورد ببەخشن. زۆر کەم هەن قوڵببنەوە لە ئەرکەكانی هونەر کە چییە و چی لە ئەستۆیە، من دوای قوڵبونەوەم لە هونەر، هونەر بەرپرسیارەتییەکی پێ بەخشیوم کە هەندێ کات کەم توانایی لەباری بەرهەم هێنان خەریکە ئازاری ویژدانیم پێ دەدا کە کەمتەرخەمم دەکات لە ئاستی ئەو بەرپرسیارەتییە، بۆیە ئەتوانم بڵێم هونەر بەرپرسیارەتی پێ بەخشیوم کە دەبێت ببمە نوێنەری خەڵک دەنگی نارەزایی خەڵک لە ئازارەکانی عەشق بۆ عەشیقەکانیان خۆشەویستی بۆ خۆشەویستەکانیان دەنگی نارەزای نیشتیمان لە وڵات فرۆشان خۆشەویستی خەڵک بۆ نیشتیمان دەنگی دەربڕینی هاوارە پەنگ خواردووەکانی سینەی مرۆڤەکان جا هاوار بۆ عەشق بێت یان بۆ جوانی بێت یان بۆ نارەزایی بێت یان بۆ هەرکام لەو لایەنانەبێت کە هونەر ئەرکیەتی کاریان بۆ بکات، هونەر سەربەستی لێ سەندومەتەوە کە وەک تاکێک ناتوانم زۆر سەربەست بم لەپێناو کارکردن بۆ سەربەستی خەڵک.