ئه‌و تاوانه‌ی وولاتی ئهندنوسیای هه‌ژاند له‌لایه‌ن ئافره‌تێکی 29 سالی ئه‌نجامدراوه که تاوانباره به ئه‌نجامدانی 30 تاوانی کوشتن.
ئه‌م تاوانه تاوانێکی ئاسایی نیه چونکه تاوه‌نبار تاوانه‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دا له پێناو خواردنی گۆشتی مرۆڤ که تا ئیستا 30 ئافره‌تی کوشتووه و بێ ره‌حمانه گۆشتی هه‌موویانی خواردووه.ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م تاوه‌نباره زیاتر دۆست و هاورێکانی خۆی ههلدهبژارد بۆ ئه‌وه‌ی بیانکوژێت و گۆشتیان بخوات و ده‌شلێت گۆشتی مرۆڤ چێژێکی تایبه‌تی هه‌یه لای ئه‌و.
له کاتی لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م تاوانباره دانی ناوه به تاوانه‌که‌ی و به هیچ شێوه‌یه‌کیش په‌شیمان نیه له‌وه‌ی کردوویه‌تی و به‌لکو ئاماده‌یه دووباره تاوانه‌کان ئه‌نجامبداته‌وه.
له چاوه‌روانی ئه‌نجامدانی سزای له سێداره‌دان ده‌رهه‌ق به‌م تاوانباره که‌چی هیچ په‌شیمانیه‌کی نیشان نه‌داوه به‌لکو له ناو به‌ندیخانه ده‌ستدرێژی کردۆته سه‌ر ئافره‌تێکی پۆلیسی به‌ندیخانه و ده‌ستی راستی گهستووهو په‌نجه‌کانی قرتاندووهو خواردوویه‌تی.
کاتێك پۆلیس ده‌چن بۆ ماله‌که‌ی به مه‌به‌ستی پشکنین چه‌ندین پۆلیس له هۆش خۆیان ده‌چن چونکه له ناو سه‌لاجه‌ی ئافره‌ته‌که چه‌ندین پارچه‌ی له‌شی مرۆڤی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه وه‌کوو قاچ و سه‌ر و ده‌ستی مرۆڤ که ئاماده کرابوون بۆ خواردن.
ئه‌م وێنه‌یه له فلیمی La Secte des Cannibles وه‌رگیراو.
سه‌رچاوه رادیو مۆنتی کارلۆ