رۆژانه لێره‌و له‌وێ چالاکوان و داکۆکیکارانی مافه‌کانی ئافره‌تان سه‌رسام مان ده‌که‌ن به ڕاپۆرت و ئاماره کانیان که مایه‌ی ده‌ست خۆشی کردن و به‌رز نرخاندنی هه‌وڵ و ماندو بونیانن ،که ئه وه ئومێدی هه‌ر یه‌کیک مانه که‌چی تر توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان پیاده نه‌کرێت هه‌وڵ بدرێت بۆ چنگ خستنی گوزه‌رانێکی له‌بار تر و ژینگه‌یه‌ک د و‌ر له سته‌م و توند‌و تیژی .
دیاره ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی زۆرتر ڕاکیشا له ڕاپۆرتی هه‌ندێ له‌م ڕێکخراو چالاکوانه ئه‌وه بوو که له ڕاپۆرتی زۆریاندا، باس له توند‌و تیژی ده‌که‌ن نمونه‌ی ئافره‌تانی ئه‌ورۆپی ده‌هێننه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی و کوردیستان به تایبه‌تی به‌و پێ یه‌ی که خۆر ئاواییه‌کان دور له سته‌م و توند‌و تیژی له ئارامترین و گونجاو ترین که‌ناڵی ژیان دا گوزه‌رده‌که‌ن،که له واقیع دا پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی چونکه ، توندوتیژی دیارده‌یه‌کی جیهانی یه‌و بوه‌ته به‌شێک له کلتوری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کاریگه‌ری نه‌رینی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه جێده‌هێڵێت گومان له‌وه‌دا نیی یه که له زۆربه‌ی کاته‌کاندا پیاوان ده‌ست پێشکهربون و توند‌و تیژیان پیاده کردوه به به‌راورد له گه‌ڵ ئافره‌تان چونکه زۆرترین سکاڵا ئافره‌ت تۆماری کردوه دژ به پیاوان له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی پۆلیسه‌وه.
پیاوانی ئه‌ورۆپی ئاستی بیرکردنه‌وه‌یان نه‌گۆڕدراوه ده‌رحه‌ق به ئافره‌تان و وا ناوزه‌ندیان کردوه که ئافره‌ت هه‌نووکه توانای ده‌ربڕینی بڕیاری شیاو‌و دروستیان نیی یه،که بێ‌شک کارکردن له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تییه‌کی له‌م جۆره ، تو ندوتیژی به‌رهه‌م دێنێت و منداڵ و ئافره‌ت ده‌بنه قوربانی ده‌ستی هاوسه‌رو هاوڕێ ناشه‌رعیه کانیان، هه‌ڕه‌شه و لێدان و تۆقاندن و ترس وئه‌شکه‌نجه ناچاریان ده‌که‌ن مه‌رگ هه‌ڵ هه‌ڵبژێرن و گیانی خۆیان و هه‌ندێ جار منداڵه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌که‌نه قوربانی ئه‌م توندوتیژیه مه‌رگی لێ ده‌که‌وێته‌وه ،وڵاتی ئه‌ڵمانیا ساڵانه پترله سه‌د هه‌زار ئافره‌ت توشی کرداری توندوتیژی لاشه‌یی یا ده‌رونی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن هاورێ و هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه که ره‌نگه ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه پتر له ملیۆنێک بێت و تۆمار نه کرابێت چونکه له هه‌ندێک کات دا ئافره‌تانی ئه‌ورۆپی لێدان و سوکایه‌تی لای پۆلیس و ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌شارنه‌وه تا شیرازه‌ی خێزانه‌کانیان هه‌ڵنه‌وه‌شێت و منداڵه‌کانیان سه‌رگه‌ردان نه‌بن، لێره‌دا به‌هانه بۆ هاوسه‌ره‌کانیان دێننه‌وه که له‌کاتێکی فشاری ده‌رونی و ئالوده بونیان به مادده کحولی و هۆشبه‌ره‌کانه‌وه بێ ئاگا بون له ئه نجام دانی هه‌ر کارێکی نهشیی یاو.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بونی گۆڕانکاریهخێراکان و دنیای تێکنۆلۆژی و هه‌روه‌ها نه‌بونی هه‌لی کار وه‌ک پێویست بێ‌کاری و قه‌رزاری و دڵ پیسی و غیره‌ی ، ئالوده بون به مادده کحولی و هۆشبه‌ره‌کان فاکته‌ری سه‌ره‌کی خوڵقاندنی توندوتیژین ، که ئه‌گه‌ر هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل مرۆڤایه‌تی دا نه‌کرێت و کۆمه‌ڵگا ته‌ندروستانه گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی له عه‌قڵی به‌رهه‌م هێنه‌ری توندوتیژیدا نه‌کات هۆشیار نه‌کرێته‌وه له به‌رپا نه‌کردنی ئه‌و دیارده خه‌ته‌رناکه ،ئه‌و کات توندوتیژی ده‌بێته دیارده‌یه‌کی سروشتی هێما بۆ نه‌کراو.
لە ڕۆژنامەی ڕووداو بڵاوکراوەتەوە