ئه‌م بابه‌ته ته‌نز ئامێزه‌ی ئه‌م جاره، ناوه‌کان له‌هزری خوێنه‌راندا جێده‌هێڵێت و هه‌وڵ ده‌دات هه‌موومان پێکهوهلهتهواوکردنیدا هاوکار بین. پاره‌و سامانی خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌ده‌ستی گروپێکی مۆدێرررندایهو ده‌یانه‌وێت ئه‌م شارهبکهن بهمۆدێرررن. گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئه‌و خهڵکهمۆدێرررنه، ئه‌و تهلهفیزیۆنهیهکهبهڕێوهبهرهکهی ئاوازهعهرهبییهکان ده‌کات به‌به‌رگی گۆرانی کوردی‌دا. ئهوانهبهئارهزووی خۆیان ده‌زگایه‌کی ڕابواردن و گاڵتهجارییان بنیات ناوهبۆ چه‌واشه‌کردن و سوکاتی و تاکتیککردن له‌گه‌نجانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و باقی دهڤهرهکانیتر. هه‌ر بهوهوهنهوهستاون ئاوازهعهرهبییهکانمان به‌سه‌ردا ساغ بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا به‌بێده‌نگ بوون و زه‌رده‌خه‌نه‌کردن بۆ کارهبێماناکانیان، خه‌ریکن شوڵی لێ هه‌ڵده‌کێشن و زیاده‌ڕۆیی ده‌که‌ن.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو هه‌وڵی ناشایسته‌ی ئه‌و گرووپهم بینی و بیست، بهداخهوهههندێ کاتمیان لێ زهوتکردم بۆ خوێندنه‌وه‌و بینینی ئه‌وان و نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه.
* کلیپی مه‌که:
کابرای ئاوازهعهرهبییهکان هه‌ندێ که‌سی خوار خۆی ڕاسپاردووهبهووردی بڕواننهکلیپهعهرهبییهکان، ده‌ڵێن ووتوویه‌تی ده‌ستی ئاوازه‌کانمان که‌شف بوو، با هه‌وڵێک بده‌ین فرسه‌ت له‌کلیپ و تێکسته‌کانیش بهێنین، ووتوویه‌تی، په‌نا به‌خوا گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر زۆرزانن دووڕۆژی نه‌خایاند و ئاوازی کلیپه‌که‌ی ده‌شنێ – ڕیکی مارتن که‌شف بوو.
بۆیهبهو پلانهداڕێژراوههاتن سیناریۆی کلیپێکی کۆنی گۆرانی بێژی عه‌ره‌بی نانسی عه‌جره‌می میسرییان هه‌ڵوه‌شاند و پارچهتۆکمهو چاکه‌کانیان کرد به‌به‌رگی کلیپه‌که‌ی لۆکه‌دا. به‌ڵام هه‌ریه‌که‌م شه‌و که‌شف بوو. فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گۆرانییه‌که:
کوردههونهر : چاودێری هونه‌ری