ئاشتى ماڵ ئاشتى کۆمەڵگایە . ئەمە دروشمى هەڵمەتى بەرەنگار بوونەوەى توندوتیژی دژ بە مرۆڤە لە ئەمساڵ دا. ئەمساڵ جیا لە ساڵانى ڕابردوو لە ڕۆژێکى جیهانى و مێژوویى کە هەموو وڵاتانى دونیا تێیدا بەژدارن و هەر یەکەو بە جۆرێک هەوڵ دەدا بۆ نەهێشتنى توندوتیژى و پەروەردەبونى وڵاتێکى تەندروست .
به ڕێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى بەدواداچونى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان لە هەولێر : ڕائیدى ماف پەروەر ( ژیلەمۆ عبدوالقادر) بۆ چراتیڤی ووتى :
ئامانجى ئێمە لەم هەڵمەتە هۆشیار کردنەوەى هەموو تاکێکى کۆمەڵگایە بەرامبەر توندوتیژى دژ بە مرۆڤ .
ووتیشى : لە ئەم ساڵدا هەڵمەتێکى فراوان ئەکەین و لە 25-11-2012 تا 10-12-2012 بەردەوام دەبێ کە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجومەنى خانمانى ڕاسپارد کە سەرپەرشتى ئەم هەڵمەتە نیشتیمانییە بکات . ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان لە هەولێر
لەو ماوەیەدا چەندین سیمینار و وۆرگشۆپ ئەنجام دەدەین لە ناوەوەو دەرەوەى شار . وە هەروەها سپۆتێک ئامادەکراوە بە هاوکارى نوسینگەى قەزاى شەقڵاوە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و کۆمپانییاى پەیڤین ئاڕت بۆ بەرهەم هێنانى هونەرى و قوتابخانەى کۆرێ ى بنەڕەتى .کە لە 25-11-2012 بۆ سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەنێردرێت و پەخش دەکرێ بۆ ئەوەى هەموو ماڵێک هۆشیار بێتەوە لە پێناو ژیانێکى تەندروست بۆ هەموو تاکێکى کۆمەڵگا.