هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە
هونەرمەندى دەرهێنەرى بوارى شانۆ هیوا سوعاد لە نوێترین کارى خۆیدا بڕیارە رۆژی شەممە لە هۆڵی پێشانگاى نێودەوڵەتى شانۆگەرى ئازارەکانى ژنێک لە نووسین و دەرهێنانى خۆی نمایش بکا. لەمبارەیەوە هیوا سوعادى دەرهێنەر گوتى: شانۆگەرى ئازارەکانى ژنێک لە نووسین و دەرهێنانى خۆمەو دلڤین موحسین و هێرۆ مەولودى وەکو ئەکتەر لە شانۆگەرییەکە بەشدارن، بڕیارە 10/4 لەهۆڵی پێشانگاکانى پارکى شەهید سامى عەبدولرەحمان و لەمیانى چالاکییەکانى پێنجەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب نمایش دەکرێ”.
هەروەها هیوا سوعاد گوتى: ناوەرۆکى ئەو شانۆگەرییە باس ئافرەت و ژنى کورد دەکا، کە چۆن بوونەتە قوربانى هزری کۆمەڵایەتى و پیاوسالارى لە کۆمەڵگاى کوردەوارى”.
جێی باسە هیوا سوعاد دوایین کارى شانۆگەرى “شا هەر شایە” بوو، کە ماوەى 5 رۆژ نمایش کرا.