زاری كرمانجی- سۆران: حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، له‌باره‌ى دووه‌مین كۆنفرانسى نووسینگه‌ى سۆرانى رۆژنامه‌نووسان، پێیوابوو ئه‌م نووسینگه‌یه له‌ماوه‌ى رابردوودا كارى جوانى كردووه، لاى خۆشیه‌وه ده‌ستخۆشى له‌ستافى پێشووى نووسینگه‌ى سۆرانى رۆژنامه‌نووسان كرد‌و گوتیشى “كۆنفرانسى دووه‌مین ئاستى به‌رزى ئه‌و گه‌نجانه‌ى پیشاندا كه ئه‌ندامى سه‌ندیكان، به‌ڵگه‌ى زیندووێتى و رۆڵى كاراى رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانى ده‌ڤه‌ره‌ى سۆرانه”.
نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته رِوو كه “ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆنفرانسه ده‌كرێت، چونكه پێش هه‌موو شوێنه‌كان نووسینگه‌ى سۆران ئاماده‌كارى پیشاندا، بێگومان ئه‌مه‌ش شتێكى باش بوو، ده‌بێت تاكۆتایى ساڵ هه‌ڵبژاردنى سه‌رجه‌م نووسینگه‌و لقه‌كان كۆتایى پێبێت”. گوتیشى “پێم وایه له‌م كۆنفرانسه توانرا گشت كاره‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویى بهرِێوهبچن، ئه‌و لیسته‌ى ده‌ریشچوو له كۆنفرانسه‌كه به‌رنامه‌یه‌كى كاراى هه‌بوو بۆ رۆژانى داهاتوو، من هه‌م داوا له‌م لیژنه‌یه ده‌كه‌م له‌داهاتوودا هاریكارى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بتوانین بیرۆكه‌و كارى دیكه‌مان هه‌یه تا له‌و ده‌ڤه‌ره جێبه‌جێى بكه‌ین، له‌هه‌مانكاتدا داواش له‌ئه‌ندامانى كاراى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌م كه هاریكارى ئه‌م ستافه بكه‌ن”. حاكم ئازاد لهبهشێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى گوت “من داوام له قائیمقامى سۆران كردووه ئه‌گه‌ر بكرێت له‌داهاتوودا باشتر هاریكاری و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ستافى نوێ و ئه‌ندامانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان بكرێت”.
سه‌باره‌ت به كه‌م و زیادى ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان له‌داهاتوودا، تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌به‌رنامه‌ى سه‌ندیكادا هه‌یه كاربكرێت بۆ پیشه‌یى بوون و پرِۆفیشناڵ بوون، بۆئه‌وه‌ى بتوانین رێز له‌قه‌ڵه‌مى رۆژنامه‌نووسان بگرین، رێز له‌و كه‌سانه بگرین كه كارى رۆژنامه‌نووسى ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار بۆ بهپیشهیى بوون بكه‌ین”. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد‌و گوتى “وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا برِیارمانداوه هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك مامه‌ڵه‌ى هێنانه‌وه‌ى خزمه‌تى خۆى بۆ بكات كه هه‌رچه‌نده حهقێكى ئاسایى خۆیه‌تى، به‌ڵام ئێمه مافى ئه‌ندامێتى كاراى لێدهستێنینهوه و ده‌بێت به‌ئه‌ندامى به‌شدار”. له‌باره‌ى دانى ئیمتیازاتیش به رۆژنامه‌نووسانى ده‌ڤه‌رى سۆران، حاكم ئازاد پێیواى بوو كه ده‌ڵێن پیشه‌یى بوون مه‌به‌ستیان گوزه‌رانى رۆژنامهنووسانیشه، رۆژنامه‌نووس ته‌نیا به به‌رزكردنه‌وه‌ى لافیته‌و دروشم ناژیت، بۆیه ئێمه مه‌به‌ستمان له پیشه‌یى بوون ژیان و گوزه‌رانى رۆژنامهنووسانیشه، له‌داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان بێت به‌هاوكارى حكومه‌ت و پێشنیازیش ده‌خه‌ینه به‌رده‌م وه‌زاره‌تى دارایى، نه‌ك هه‌ر بۆ زه‌وى، به‌ڵكو بۆ ئیمتیازاتى دیكه‌ش كه پێشتر هه‌وڵى بۆدراوه.
به‌بۆچوونى نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، یه‌كێك له‌گرفته‌كانى ئێمه ئه‌وه‌بوو “كاتێك وۆرك شۆپێك یاخود خولێكى رۆژنامه‌وانى له‌شوێنێك ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسانى ئێمه ئاماده‌ى نابن، نموونه‌ش به‌وه دێنێته‌وه كه وۆرك شۆپێك كراوه‌ته‌وه له‌ساڵى پار كه‌چى تا ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌س ئاماده‌ى وۆرك شۆپه‌كه نه‌بووه، له‌كاتێكدا ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆكراوه”.
گوتیشى “هه‌ندێك شت له كۆنفرانسه‌كه باسكرا من به‌حه‌قى ده‌زانم، ئه‌ندامانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌شدارى بكه‌ن له شانده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌و چالاكییانه‌ى دێن، هه‌روه‌ها له كار ئاسانى ئیدارى”. له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه بۆچى بهبىَ جیاوازى گه‌شت بۆ رۆژنامه‌نووسان رێكناخرێت و سه‌ندیكاش تا ئێستا كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌كردووه؟ ناوبراو له‌م باره‌یه‌وه بۆچوونى وایه كه ده‌بێت رۆژنامه‌نووسان گه‌شتیان بۆ رێكبخرێت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به ئه‌نجوومه‌نى ستافهكهوهیه، هه‌ر وه‌ختێك گه‌شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى رۆژنامه‌نووسان دابێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه لاریمان نییه‌و ده‌ستخۆشیشیان لێده‌كه‌ین و راسته‌وخۆ هاوكارییان ده‌كه‌ین”. گوتیشى “من پێم وایه هه‌ندێك جار گه‌شت بۆ رۆژنامه‌نووسان زۆر پێویسته، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه له‌ده‌روه‌ى كوردستان بێت”. سه‌باره‌ت به كۆرسى خوێندنیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وى زانستى دانیشتنیان كردووه‌و برِیار دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان برِهخسێت بۆئه‌وه‌ى بتوانن بخوێنن، ئه‌گه‌ر كۆرسیش زیاد نه‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌رجه‌كان لابده‌ن، وه‌ك ته‌مه‌ن و نمره و چه‌ند مه‌رجێكى دیكش، هه‌موو كه‌س له دونیادا ئازاده كه چ ده‌خوێنێت یان نا‌خوێنێت، ئێمه رێككه‌وتنمان كردووه‌و پێشنیازیشمان داوه‌ته وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ك وه‌زاره‌ت ناتوانن خوێندنى به‌پاره دابین بكه‌ن، ئه‌وا ره‌زامه‌ندى بده‌ن بهكۆلێژهكانى ئه‌هلى، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش قسه‌مان كردووه‌و پێیان وتین ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رێگه‌مان پێبدات ئێمه ده‌یكه‌ینه‌وه”.
حاكم ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونهشدایه “له هه‌ر شوێنێك لهرۆژنامهنووسێك درا، یاخود هێرشى كرایه سه‌ر، ئه‌وا پێویسته گشت رۆژنامه‌نووسان به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن” چونكه پێیى وایه سه‌ندیكا تا ئێستاش به به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانى خۆى دهربرِیوهو ئێستاش بیریان له رێگه‌یه‌كى دیكه كردۆته‌وه‌و ئه‌و رێگه‌و شوێنانه‌ى ده‌شى گرنه‌به‌ر له داهاتوودا ده‌بێت به‌رچاو روونتربێت و بیرمان لهكردارێك كردۆته‌وه‌و ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بچینه‌سه‌ر شه‌قام، له‌داهاتووشدا پرِۆژهمان هه‌یه بۆ زیاتر پاراستنى حه‌سانه‌ى رۆژنامه‌نووسى له‌گه‌ڵ دادگاكان و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری و وه‌زاره‌تى ناوخۆ قسه‌مان كردووه، له‌ساڵى داهاتوو ره‌نگه زیاتر بیرۆكه‌و كاره‌كانى ئێمه روون ببنه‌وه كه چی ده‌كه‌ین”. له‌كۆتایى دیداره‌كه‌شیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “یه‌كێك لهراسپاردهكانى كۆنگره‌ى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ئه‌وه‌یه، گرێبه‌ستێك ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كه ده‌بێت پابه‌ندبن به‌و گرێبه‌سته‌ى كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانى ده‌كه‌ن”. هیوام ئه‌وه‌یه ئهخلڵاقیاتى پیشه‌كه بپارێزن و رێز له‌هه‌ندێك به‌ها بگرین و رۆژنامه‌نووسانیش یهكرِیزى بپارێزن و بۆچوونى جیاواز درزیان نه‌خاته نێوان”. گوتیشى “گه‌شبینیشم به‌وه”.