موزیکژەنی بە توانا(ئاریۆس حمە سەعید) لە لێدوانێکیدا بۆ ھەولێر” ڕاگەیاند کە گۆرانییەکی نوێی بۆ (گەیلان) ئامادەکردووەو لەم چەند رۆژەی دواییدا لە شاشەکاندا بڵاو دەبێتەوە.
ئاریوس گوتیشی: گۆرانی( بۆ دایکم) لە ئاوازی خۆمە و تێکستەکەشی لەلایەن باوکمەوە ئامادە کراوە،لە ستۆدیۆی میلۆدی کاری دەنگی بۆ کراوە.
لەبارەی کلیپیەکەیشەوە (ئاریۆس) گوتی: کلیپی( بۆ دایکم) لەلایەن( سامان عەدنان) کاری دەرھێنان و(بۆتان عەبدوڵا)یش کاری مۆنتاژی بۆ ئەنجام داوە. ھەروەھا بیرۆکەکەی لە لایەن خۆم و باوکمە ئامادەکراوە، بە جۆریکە کە لەگەڵ تەمەنی ئەودا بگونجێت،
لە بارەی دوایین کاریشیەوە (ئاریوس) ئاشکرای کرد جگە لە گۆرانییەکەی(گەیلان) چەند ئاوازێکی دیکەیشی بۆ چەند ھونەرمەندێکی دیکە ئامادە کردووە لەوانە(تارا رەسول) و (چۆپی) و (دەلال) ئامادەکردووە و لەگەڵ دەرچوونی ئەلبوومە نوێیەکان، ھەوادارانی ھونەر پێی شاد دەبن.
ئا: ئاریان