ئێمه‌ی ئافره‌ت پێویسته گرنگیه‌کی زۆر ته‌واو بده‌ین به ماکیاجی پشتی چاوه‌کانمان ،ڕازاندنه‌وه‌و ڕه‌ش کردنی چاو به‌شێوه‌یه‌کی گوونجاو سه‌رنج ڕاکێش ده‌بن ، بۆیه تۆ ئه‌بێت خۆت ڕابێنیت له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی تایبه‌ت چاوه‌کانت بڕازێنیته‌وه به ڕه‌نگی جۆراو جۆر به گوێره‌ی ئه‌وجل وبه‌رگه‌ی ئه‌و ڕۆژه له‌به‌ری ئه‌که‌یت بگونچێت ، وه هه‌روه‌ها بگونجێت له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی چاووت، گه‌ر چاوت قاوه‌یی بوو ئه‌وا به گشتی زۆر ڕه‌نگی لێدێت به‌ڵام گه‌ر چاووت قاوه‌یی کاڵ بوو ئه‌وا ڕه‌نگی تۆخ یاخود زیوی و ئاڵتوونی .
تۆ هه‌میشه پێویستت به 2 ــ3 ڕه‌نگ هه‌یه بۆ جوانکردنی چاوه‌کانت ، وه هه‌روه‌ها به چه‌ند فڵچه‌یه‌ک که هه‌ریه‌که‌یان بۆ ڕه‌نگکردنی به‌شێکی چاو به‌کار دهههێنرێت ، لێره‌دا به چه‌ن خاڵێک بۆتان ڕوون ده‌که‌مه‌وه که چۆن بتوانن چاوه جوانه‌کانتان جوانتر بکه‌ن و سه‌رنج ڕاکێشی بکه‌ن.
1 ــ پێویسته پێش هه‌موو شتێک دهمو چاوت پاک بشۆیت و ووشکی بکه‌یته‌وه و پاشان ده‌م و چاوت چه‌وربکه بهوکڕیمهی که خۆت ڕۆژانه به‌کاری ده‌هێنیت.
2 ــ پاشان ئه‌بێت دوو ڕه‌نگی گونجاو به‌کار بهێنیت که نزیک بێت له‌ڕه‌نگی جله‌کانی ئه‌و ڕۆژه‌ت که ئه‌ته‌وێت له‌به‌ری بکه‌یت ئه‌و دووڕهنگهش یه‌کێکیان کاڵ بێت و ئه‌وی دیکه‌یان تۆخ بێت .
3 ــ پاش تێکه‌ڵ کردنی دوو ڕه‌نگه گوونجاوهکه به‌شێوه‌یه‌کی جوان ئه‌بێت ڕه‌نگێکی زۆر کاڵ که‌که‌مێک بریقه‌دار بێت هه‌ڵیبژێریت بۆ ژێر برۆت تا چاوه‌کانت گه‌ش و جوان بنوێنن.
4 ــ کاتێک ته‌واو بوویت له تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کان ئێستا ئه‌بێت به ( ئایلاینه‌ر ) پشتی چاوت ڕه‌ش بکه‌یت یاخود به قاڵهمی ڕه‌ش تا نه‌خشه چاووت به جوانی بکێشیت.
5 ــ ئێستا کاتی (ماسکارا ) هاتوه که بڕژانگه‌کانت ڕه‌ش بکه‌یت و هه‌ووڵ بده فڵچه‌ی ماسکاراکه له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بڕوات تا بڕژانگه‌کانت درێژ و جوان بنوێنن.
6 ــ ئێستا له ماکیاجی چاو بووینه‌وه ، پاش ئه‌م کارانه تۆ ئه‌بێت ـ مایک ئوپ به‌کار بهێنیت واته ئاساس به‌ڵام ئاگادار به که ڕه‌نگی مایک ئوپهکهت بگونجێت له‌گه‌ڵ پێستت.
خانمی ئه‌زیز به ڤیدیؤش بۆم ئاماده کردون تا که‌مێک ئاسان کاریتان بۆ بکه‌م به‌و هیوایه‌م که بتوانن چاوه‌کانتان به جوانی بڕازێننه‌وه تا هه‌میشه سه‌رنج ڕاکێش بن له‌ناو هاوڕێ و دۆستهکانتاندا.
شـــه‌م – ئه‌ڵمانیا