کام جۆره ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ک … ؟ له‌که‌یه‌وه ده‌ستپێ بکه‌یین؟ پار……… دوێنێ…. سبه‌ینێ…. ؟ ئه‌ی که‌ی … ؟
زۆر گه‌ڕام و زۆر که‌سانی له‌بار و وشیارم دی، کاتێکی زۆرم له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و کۆڕی گه‌نجان و پیران به‌سه‌ر برد، خولیای ته‌نها پرسیاڕێک بووم، ئه‌ویش … ئایا مێژووی ئاواز و موسیقای کوردی له که‌یه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات؟ ئه‌ی کامه‌یه ناسنامه‌ی ئاواز و مۆسیقای کوردی؟
ئایا ڕاسته زمانی ساز و ئاواز دیارده‌یه‌کی سروشتین و، پێش دروستبوونی ئاده‌میزاد به هۆێ دیارده سروشتییه‌کانی وه‌ک له‌رینه‌وه‌ی دارودره‌خت و گڤه‌گڤی با و خوڕه‌ی ئاوی چه‌م و ڕوبار و زه‌ریاکان و دیارده سروشتییه‌کانی تری وه‌ک هه‌وره‌تریشقه و ده‌یان دیارده‌ی تریش په‌یدا بووه … ؟
دیاره ئه‌مه دیارده‌کانی دروستبوونی ده‌نگه سروشتییه‌کانه. به‌ڵام ئه‌ی ده‌نگه به‌سۆزه‌کانی ئاده‌میزاد که‌ی دروست بوون؟ یان ئایا لای میلله‌تی کوردیش هه‌ر وه‌کوو میلله‌تانی تری سه‌ر ڕووی زه‌مین پابه‌ندی په‌یدابوونی یه‌که‌م مرۆڤی کورد بووه؟
زۆرم بیست، به‌ڵام له هه‌موویان ئاشناتر به گوێم وته به‌نرخه‌که‌ی مامۆستای گه‌وره (محه‌مه‌دی حه‌مه باقی) بوو، که تا ئیستاش له گوێم‌دا ئه‌زرنگێته‌وه. له‌و دانیشتنهماندا فه‌رموی: به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له کتێبی (ئه‌هلی حه‌ق)دایه، هونه‌ری ساز‌و ئاواز له دێر زه‌مانه‌وه له ناو په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئاینه‌دا بره‌وی هه‌بووه، له نامه‌ی سه‌رئه‌نجام له (سرووتی یارسان) دا وا هاتووه: (ئه‌و کاته‌ی یه‌زدان ویستی ئاده‌م یان مشییهی کورد بخولقێنێت، رۆح به به‌ر ئاده‌می کورددا نه‌چوو، بۆیه دوای (٤٠) ڕۆژ یه‌زدان به (بنیامین)ی سه‌رده‌سته‌ی فریشته‌کانی فه‌رماندا که گیان به به‌ر ئاده‌مدا بکات، بنیامینیش ئاوازی بۆ گیان ژه‌ند، به‌و جۆره گیان چووه به‌ری ئاده‌می کورده‌وه).
من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، گه‌ر سه‌رچاوه‌ی زمانی ساز و ئاواز وه‌کوو لای هه‌موو میلله‌تانی سه‌ر ڕووی زه‌مین دین و ئاین بێت، ئه‌وا لای میلله‌تی کوردیش هه‌روا بووه. ئاشکرایه هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه لای هه‌موو میلله‌تانی سه‌ر ڕووی زه‌مین، کوردیش له‌گه‌ڵیاندا چه‌ندین گۆڕانکاری به‌سه‌ر باری ئاینی و بیروباوه‌ڕیاندا هاتووه.
وشه‌ی کورد وشه‌یه‌کی سۆمه‌رییه، به مانای گرد و به‌رزایی دێت، سۆمه‌رییه‌کان واژه‌ی گرداكا یان کرداکایان به‌کارهێناوه، سۆمه‌رییه‌کان له ناوه‌ند و خواروی عێراق ژیاون. گه‌ر به‌ره‌و سه‌ره‌وه بڕۆین هه‌ر به‌ره‌و به‌رزایی ئه‌چین. یۆنانییه‌کان وشه‌ی کاردۆخیان به‌کارهێناوه، له کتێبه‌که‌ی گهزنهفۆنیشدا هه‌ر وا ناوبراوه. کاردۆخییه‌کان کێن؟ بریتین له‌و کوردانه که له ڕۆژئاوای زێی گه‌وره ژیاون. که‌واته کورد یان نیشتمانی کورد له دوو به‌ش پێکهاتووه، به‌شی یه‌که‌می میدییه‌کانه و به‌شی دووه‌میش ناوچه‌ی کاردۆخییهکانه. هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن دوو میلله‌تن و بوونه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌ک، چونکه ئاشکرایه نه‌ته‌وه له ئه‌نجامی یه‌کگرتنی دوو یان زیاتری دوو میلله‌ت دروست ئه‌بێت و، میلله‌تیش له ئه‌نجامی دوو یان زیاتری دوو خێڵ دروست ئه‌بێت.
بۆیه به چاکم زانی، که ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له نێوان من و برای ئازیز دکتۆر (ئه‌کره‌می میهرداد)دا ڕوویدا هه‌ندێکی بخه‌مه پێش چاو.
دکتۆر ئه‌کره‌می میهرداد (ئه‌کره‌م محه‌ممه‌د که‌ریم) شاره‌زای ڕووناکبیریی و فه‌رهه‌نگیی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌ڕێمی کوردستان له سلێمانی له (٢٠٠٥)ی زایینی وتی: وشه‌ی دین وشه‌یه‌کی کۆنی ئاڤێستایییه، که له وشه‌ی دهئینا (Religion) وه‌رگیراوه. وشه‌ی ئاینیش هه‌ر وشه‌یه‌کی کۆنی ئاڤێستایییه، که به مانای یاسا، په‌یڕه‌و یان مه‌زهه‌ب هاتووه، که‌واته ئه‌توانین بڵێین دینی زهرتووشتی، به‌ڵام ئاینی کاکه‌یی (ئه‌هلی حه‌ق) یان ئاینی یه‌زدی یان ئاینی عه‌له‌وی.
له‌سه‌ره‌تادا با پێناسه‌یه‌کی وشه‌ی ئاری بکه‌ین، هه‌ندێ سه‌رچاوه هه‌یه به‌تایبه‌تی ئا‌ڤێستا، که وشه‌ی ئاری به وشه‌ی نه‌جیبزاده لێک ئه‌داته‌وه. له هه‌ندێ جێگه‌ی تری ئاڤێستاشدا، به مانای نیشته‌جێ هاتووه. ئه‌و سه‌رده‌مه نیشته‌جێبوون ڕه‌وشی گرنگی خێڵه‌کان بووه، له‌به‌رامبه‌ر خێڵه کۆچه‌ره‌کانی بیابانی سارد، که له ناوچه‌ی تۆرانه‌وه هاتوون و خێڵه‌کانی خوار خۆیان و ئه‌م ناوچانه‌یان داگیر و تاڵان کردووه. شاره‌زاکان ده‌ڵێن: مێژووی دین و قۆناغه سه‌ره‌کییه‌کانی په‌یامی دین (بیروباوه‌ڕ) له وڵاتی کوردان یان وڵاتی ئارییه‌کان له سێ قۆناغ پێکهاتووه، ده‌ڵێ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که پشتم پێ به‌ستوون کتێبه‌که‌ی میهردادی یه‌زیدییه و، هه‌روه‌ها کتێبه‌که‌ی (دکتۆر ره‌شاد میران) و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی فارسیش که تیایدا ده‌ڵێن:
قۆناغی یه‌که‌م:-
بریتییه له قۆناغی چه‌ند خواوه‌ندیی، به واتای پتر له خواوه‌ندێک په‌رستراوه (تعدد الالهه) یان پۆلیسیزم. ئه‌م قوناغه هاوکاته له‌گه‌ڵ قۆناغی خێڵایه‌تی، به واتای ڕێخستنی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ڕێخستنی خێڵ بووه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێنج (5) خواوه‌ندی سه‌ره‌کی له ناوچه جیاجیاکانی کوردستاندا په‌رستراون، ناوه‌کانیان ئه‌مانه‌ن ئه‌گه‌ر له باکوری کوردستانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین: یه‌که‌مین خواوه‌ند پێی ئهوتڕێت (بابه ئاسمان)، که له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌کاندا پێی ئهوتڕێ (دیاوس پیتر) وشه‌ی پیته‌ر له پده‌ری فارسییه‌وه و، له وشه‌ی فادهری ئینگلیزیشه‌وه نزیکه. ئه‌م خواوه‌نده (بابه ئاسمان) له ناوچه‌کانی خۆی و سه‌ڵماس و شنۆ و نه‌غه‌ده په‌رستراوه . خواوه‌ندی دووه‌م خواوه‌ندی (دایهزهوی)یه که له ناوچه‌کانی سله‌یمانی و موکریان و که‌رکوک په‌رستراوه، ناوێکی تریشی هه‌بووه که ناوی ئافره‌تیشی پێ وتراوه، وشه‌ی ئافره‌تیش به مانای خولقێنه‌ر، تا ئێستاش گه‌ر که‌سێک کاڕێکی باش بکات پێی ده‌ڵێین ئافه‌رین، تا ئێستاش به به‌هره (ئیبداع) ده‌ڵێین ئه‌فراندن، نه‌فی (پێچه‌وانه‌ی) ئافره‌ت نه‌فره‌ته، هه‌ردووک به هه‌ردوو واتای (ئه‌ڕێ – ئافره‌ت و نه‌ڕێ – نه‌فره‌ت) هاتووه. شوێنهوارناسهکانیش خواوه‌ند (بت)ی دایکیان له ناوچه‌کانی سله‌یمانی ده‌وروبه‌ره‌کانی دۆزیوه‌ته‌وه. خواوه‌ندی سێیه‌م به‌ناوی (کهلئاهورا)یه که له ناوچه‌ی کهلهوڕهکان په‌رستراوه و، به ناوی خواوه‌ندی تیشک (الهة النور) یان (الهة الحکمه) دێت. کهڵهوڕهکان له ناوچه‌کانی ئیلام و کرماشان ئه‌ژین و ناوی خێڵهکهشیان هه‌ر له ناوی خواوهندهکهیانهوه هاتووه. خواوه‌ندی چواره‌م که له‌وپه‌ڕی باکوری کوردستان په‌رستراوه، ئه‌ویش خواوه‌ندی (ئازه‌ر یان ئاته‌ر)ه و به مانای خواوه‌ندی ئاگر دێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خێڵانه‌ی کورد له ناوچه زۆر سارده‌کانی کوردستاندا ژیاون و پێویستییه‌کی زۆریان به ئاگر بووه و ئاگر به‌شێک بووه له ژیانیان، بۆیه وه‌ک خواوه‌ندێک سه‌یریان کردووه. هه‌ندێ له لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ناوی ئاریاکان هه‌روه‌ها وشه‌ی ئێرانیش هه‌ر له وشه‌ی ئاره‌وه هاتووه، گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین ئه‌بینین، له نێوان گه‌لێ کورد و فارس‌دا هه‌ر بۆ ئه‌م واژه‌یه له‌یه‌کچووی له‌وانه واژه‌ی ئاگر، ئاور، ئاههر، ئایر، ئاته‌ش، ئار و ئازه‌ریش هه‌یه. خواوه‌ندی پێنجه‌م خواوه‌ندی (هوما)یه، که خواوه‌ندێکی ئهفسانهیییه، بریتییه له باڵنده‌یه‌ک که له‌شه‌که‌ی باڵنده‌یه و سه‌ری مرۆڤه، تائێستاش هێمای ناسێنه‌ره‌وه‌ی دینی زهرتووشت ئه‌م باڵنده (هوما)یه‌یه. وه‌ک فارسه‌کان ده‌ڵێن نمادێکی ڕه‌سه‌نی دینی زهرتووشته و به فرۆهه‌ر (مرۆڤ یان گیانی ڕه‌وان) ناوی هاتووه، که هه‌ندێ له شاره‌زایان ده‌ڵێن ناوی خێڵی هه‌مه‌وه‌ند له‌م ناوه‌وه هاتووه. وه‌ک زانایان ده‌ڵێن ئه‌م قۆناغه له (10،000 تا2000)ساڵ پێش زایینی خایاندووه، هه‌رچه‌نده به سه‌رده‌مێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا نه‌ناسراوه و، زیاتر وه‌کوو ( هیگـــــڵ) ده‌ڵێت: به سه‌رده‌مێکی ونبوو ناو ئه‌بڕێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مێژووه‌که‌ی ون بووه. هه‌روه‌ها ناوی ئه‌م سه‌رده‌مه به ناوی چه‌ند خواوه‌ندییه‌وه ناوبراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ڕێکخستنی خێڵه جیا جیاکانه و هه‌ر خێڵێک به‌جیا له خێڵه‌کانی تر ژیاوه و، خواوه‌ندێکی به پێی ویست و خواستی خۆی په‌رستووه.
قۆناغی دووه‌م:-
قۆناغی میهرپه‌رستی له ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین تا ٧٠٠ ساڵ پێش زایین ئه‌خایه‌نێت، میهر به مانای زانایی، به‌زه‌یی، دڵسۆزی یان ڕووناکی دێت. میهر کوڕی ئاناهیتایه و ئاناهیتا به‌بێ باوک میهری بووه. وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ئه‌یگێڕنه‌وه، میهر حه‌ز له ئاناهیتا ئه‌کات. {که له زانستی سایکۆلۆجیدا گه‌ر کوڕێک حه‌ز له دایکی خۆی بکات، پێی ده‌ڵێن گڕێی ئۆدێب ( ئه‌م ڕووداوه زۆر پێش شانۆگه‌رییه‌که‌ی ئۆدێب پاشای سۆفۆکلیس)ه، هه‌روه‌ها گه‌ر کچێکیش حه‌ز له باوکی بکات پێی ده‌ڵێن گڕێی ئه‌لیکترا}. ئاناهیتاش که خواوه‌ندی دایکه یان خواوه‌ندی ئافره‌ته و خۆی ( دایهزهوی)یه، ئاناهیتایهکی تری بۆ دروست ئه‌کات، که ناوی (ناهید)ه، ناهیدیش به مانای سنگی به‌رز یان مه‌مک قوت دێت، بۆیه زۆربه‌ی زۆری ئافره‌ته‌کانی ئێران ناویان ناهیده و، ناوی یه‌کێ له ئه‌ستێره‌کانیش (ئه‌ستێره‌ی زوهره) لای ئێرانییه‌کان ناوی ناهیده. هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن: قۆناغی میهر هاوکاته له‌گه‌ڵ قۆناغی ئیبراهیم له دینی سامییه‌کاندا. وه‌ک ده‌ڵێن، ئیبراهیم به نیشانه خوای دۆزییه‌وه، جاڕێک ئه‌یوت رووناکی خوایه، جاڕێکی تر ئه‌یوت خۆر خوایه، جاڕێکی تر ئه‌یوت مانگ و جاڕێکی تریش ئه‌یوت باران خوایه. به‌ڵام له کۆتایدا وتی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ی دروستکردوه ئه‌وه خوایه. هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن میهر و ئیبراهیم هه‌ر یه‌کن. به گێڕانه‌وه‌ی جیاواز سامییه‌کان به ئیبراهیم ناوی ئه‌به‌ن و، ئارییه‌کان به میهـــــــر. زانایان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌کن که هه‌ردووکیان له باکوری کوردستان په‌یدا بوون و، سه‌رده‌مه‌که‌شیان هه‌ر یه‌که. به‌م قۆناغه ده‌ڵێن قۆناغی په‌ڕێنه‌وه (هینۆسیزم)، به واتای په‌ڕینه‌وه له قۆناغی چه‌ند خواوه‌ندییه‌وه بۆ قۆناغی یه‌کتاپه‌رستی، هه‌رچه‌نده نه‌گه‌یشتۆته ئاکامیش، به واتای به ته‌واوی به یه‌ک خواپه‌رستن نه‌گه‌یشتوون.
قۆناغی سێیه‌م:-
قۆناغی یه‌کتاپه‌رستی (یه‌ک خواپه‌رستی)، که هاوکاته له‌گه‌ڵ قۆناغی دینی زهرتووشتی و ده‌وڵه‌تی میدیا یان میلله‌تی میدیا. سه‌رده‌می یه‌که‌می– سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خێڵه. سه‌رده‌می دووه‌م– سه‌رده‌می یه‌کگرتنی خێڵه‌کانه یان سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته. واژه‌ی میلله‌ت واژه‌یه‌کی ئاڤێستاییه، به واتای به‌هێز یان یهکگرتنیی بۆ به‌هێزبوون دێت. یه‌که‌مین میلله‌ت که به هۆی یه‌کگرتنی حه‌وت خێڵی جیاواز له وڵاتی ئاریایهکاندا دروست بووه، پێی ده‌ڵێن میلله‌تی (مــــاد) یان میلله‌تی (مانا) یان میلله‌تی (ماگـــا) یان میلله‌تی (مادا)، که ناوی به‌هێزترینی ئه‌و حه‌وت خێڵه یه‌کگرتووه بووه. سه‌رچاوه‌کان ئه‌م ناوانه به‌کار ئه‌هێنن، که یۆنانیه‌کان کردوویانه‌ته (میدیـــــــا)، که له سه‌ره‌تادا بۆ ناونان له‌م میلله‌ته به‌کاریان هێناوه. ئه‌م میلله‌ته بۆ یه‌که‌م جار خۆیان شاڕێکیان دروست کردووه به ناوی ههگمهتانا (هه‌مه‌دان). ئه‌م واژهیهش له واژه‌ی (هه‌مه دانا)وه یان (هه‌مه زانا)وه نزیکه. شاری هه‌مه‌دان شاڕێکی ڕامیاری بووه و، له یه‌کگرتنی ئه‌و حه‌وت خێڵه میلله‌ته‌که‌ی دروست بووه. مارکس ده‌ڵێ: یه‌کگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی له‌سه‌ر زه‌وی پێوستی به یه‌کگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی بیروباوه‌ڕی ئاسمانیش هه‌یه. جا یان له ترسی یه‌کتر یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌یه. دیاره یه‌کگرتنی ئه‌م حه‌وت خێڵه هه‌ردوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌که‌ی تیا بوو.
یه‌که‌میان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بکه‌ن به یه‌ک و دوه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی هێزی خۆیان بکه‌نه یه‌ک تا ده‌ره‌قه‌تی ئاشورییه‌کان بێن. هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دروستکردنی ده‌وڵه‌تی شاره، چونکه پێشتر ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی لادێ یان خێڵ بووه، لێره‌دا پێویسته زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی دینی ئاڤێستایی بزانین و، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که له دینه‌کانی تر جیای ئه‌کاته‌وه چییه؟ چونکه دینی زهرتووشتی ده‌ربڕینێکی ئایدۆلۆجی خاوه‌ن ده‌ستور و یاسا و په‌یڕه‌و (ئاین)ه و، بۆ ئه‌م زانیارییه‌ش پێویسته له واژه‌ی (وشه‌ی) هه‌ره گرنگه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، که ئه‌ویش وشه‌ی (خوا)یه. زهرتووشتییهکان به خوا ده‌ڵێن (ئاهورامه‌زدا)، که به واتای سه‌روه‌ری زانا یان ڕووناکی سه‌روه‌ر دێت.
به‌م جۆره باسی لێ ئه‌کڕێت:
١– کاتێ که زانایی ئه‌بێته سه‌روه‌ر، ئه‌شێ ئێمه‌ش هه‌موومان زانا بین یان زاناییه‌که‌ی ناو هه‌موومان ئه‌بێته گشت. هیگــــــــڵ له کتێبی (العالم الشرقیة) ده‌ڵێت: دروست بوونی ئه‌م دینه سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی وشیاری و مێژوو و ڕووناکی و زاناییه. چونکه قۆناغه‌کانی پێش زهرتووشت، سروشت یان باوک یان ده‌سه‌ڵات گشت بووه. پرسیاڕێک … ئێمه هه‌موومان به‌شێکین له زانایی، به‌ڵام هێز و ده‌سه‌ڵاتی سروشتمان نییه. به‌ڵام هه‌موومان زاناییمان هه‌یه یان هه‌موومان باوک نین به‌ڵام هه‌موومان کوڕ یان نه‌وه‌ین. هه‌موومان ده‌سه‌ڵات نین به‌ڵام هه‌موومان خه‌ڵکین. زاناییش ئه‌و شته‌یه که ئه‌کڕێت هه‌موومان لێی به‌هره‌مه‌ند بین. کاتێك که وشیاریی (وه‌عی) ئهکڕێته ده‌سه‌ڵات یان سه‌روه‌ر، زانایی ئهکڕێته سه‌روه‌ر، بۆیه هیگڵ ده‌ڵێت: دروستبوونی ئه‌م ئاینه به سه‌ره‌تای دروستبوونی وشیاریی ناو ئه‌بڕێت یان سه‌ره‌تای مێژوویه‌کی وشیاریییه.
٢– کاتێك که ڕووناکی ئه‌بێته سه‌روه‌ر، گه‌ر سه‌یرکه‌ین کاتێ که ڕووناکی هه‌ڵدێت له هه‌موو شوێنێک ئه‌دات، له به‌رزایی و نزمایی و که‌سی به‌هێز و که‌سی بێهێزیش ئه‌دات، له چاک و خراپ ئه‌دات. بۆیه ڕووناکیش وه‌ک زانیاری ئهکڕێته گشت، چۆن زانیارییه‌ک ئهتوانڕێ گشت لێی به‌هره‌مه‌ند بێت، ڕووناکیش ئهتوانڕێ گشت لێی به‌هره‌مه‌ند بێت. بۆیه هه‌ڵبژاردنی واژه‌ی ئاهورامه‌زدا که هه‌ردوو مانای زانایی گه‌وره و ڕووناکی گه‌وره ئه‌به‌خشێت. بۆیه ئه‌م دینه دوو هێمای زۆر گرنگی له‌خۆ گرتووه. ئه‌وانیش ڕووناکیی و زانایییه، که هه‌ردووکیان هێمای وشیارین له په‌یڕه‌وی ئه‌م دینه‌دا. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تریش ئه‌وه‌یه، كه له‌م دینه‌دا (ئافریده) مرۆڤ (فرۆهه‌ر) پهرستگهر (عبد) نییه، به‌ڵکوو به‌شێکه له داموده‌سگای ئاهورامه‌زدا، که ده‌ڵێت گه‌ر خوا به باوک ناوبنێین ئه‌وا فرۆههریش نه‌وه‌یه، ئه‌وا باوک بێ‌شک حه‌زئه‌کات نه‌وه‌که‌ی له خۆی باشتر بێت. بۆیه ده‌ڵێت خوا ئافهرینکهره و فرۆههریش ئافهرینکراو و یه‌کێکه له ده‌سگاکانی ئاهورامه‌زدا، وه‌کوو چۆن ئهیزهدهکان (فریشته‌کان) هه‌ر وان و ئهمشاسپهنتان (سه‌رۆکی فریشته‌کان) هه‌روه‌ها به‌شێکن له داموده‌زگاکانی ئاهورامه‌زدا، که‌واته له‌م دینه‌دا له پیرۆزترین شت‌دا که به خوداییبوونه به‌شی مرۆڤی داوه. خوداییبوونیش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خوا نییه، به‌ڵام به‌شێکه له خوا. وه‌ک چۆن ده‌ڵێن که‌سێکی خه‌ڵکی که‌رکوک، که‌رکوک نییه به‌ڵام کهرکوکیییه. یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تر ئه‌وه‌یه، که ئاهورامه‌زدا توانای خۆی به هه‌موو شتێ نازانێ، به‌ڵکوو داوای یارمه‌تی له فرۆهه‌ر ئه‌کات، بۆ شه‌ڕی دژی (ئههریمرن). که‌واته فرۆهه‌ر له‌م دینه‌دا یارمه‌تیده‌ری خوایه. بۆیه وه‌کوو ده‌ڵێن: خوا داوای له (یه‌عقوب) کرد، که ناوی خۆی بگۆڕی به ئیسرائیل (یارمه‌تیده‌ری خوا) به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ دینی تر، که خوا تیایدا هه‌ر فهرمانکهره و مرۆڤیش هه‌ر ئه‌بێت په‌سه‌ندی بکات. به‌ڵام له دینی زهرتووشتدا مرۆڤ خوداییه و یارمه‌تیده‌ری خوداشه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تری ئه‌م دینه، ئاهورامه‌زدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به دروست بوونی (ئه‌هریمه‌ن)وه نییه، ئه‌هریمه‌ن شته ناشیرین و خراپه‌کانی ناو ناخی مرۆڤ و ناو سروشته، بۆیه له دینی زهردوشتدا خو به زهبروزهوتکهر و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره گه‌وره نییه، به‌ڵکوو خوا زانایه، خوا دانایه، خوا به‌خشنده‌یه و میهره‌بانه و ئه‌یه‌وێ فرۆههریش هه‌ر وابێت. به پێچه‌وانه‌ی دینه‌کانی تره‌وه، که ئه‌هریمه‌ن (شه‌یتان) یه‌کێکه له هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی خوا و که‌سێکی نه‌مره و خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ردا نییه. ئه‌و چی بوێ به هه‌وه‌سی خوی ئه‌یکات. به پێچه‌وانه‌وه که لای زهرتووشت ئه‌هریمه‌ن بریتییه له شته خراپه‌کانی ناو ناخی مرۆڤ و سروشت، که مرۆڤ خۆشی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا هه‌یه.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دینی زهرتووشت که له‌سه‌ر زمانی زهرتووشت له ئاڤێستادا ده‌ڵێ: ئاهورامه‌زدا بۆ په‌یڕه‌وکردن له چاکه و خێر، مه‌رج نییه له ڕێی ئاهورامه‌زداوه بێت، ئه‌شێ مرۆڤ ڕێگه‌یه‌کی تر بۆ په‌یڕه‌وکردنی چاکه و خێر بدۆزێته‌وه. مه‌رجیش نییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاهورامهزدایی نه‌بێت ئه‌هریمه‌نی بێت. که‌واته له‌م دینه‌دا مرۆڤ ئاڕاسته‌کراو نییه و خۆی سه‌رپشکه له هه‌ڵسوکه‌وتیدا. به‌و واتایه‌ی گه‌ر مرۆڤ خودایی نه‌بێت مه‌رج نییه ئه‌هریمه‌نیش بێت. وه‌کوو له زانستی نوێ‌دا (Postmodernism) هه‌ڵبژارده‌یه‌کی تریش هه‌یه، که پێی ده‌ڵێن هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م، چونکه بیری فه‌لسه‌فیی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رامبه‌ریی شه‌و و ڕۆژ و، چاکه و خراپه و، ڕه‌ش و سپـی و، ژن و پیاو و، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بنیات نراوه. به‌ڵام بیری فه‌لسه‌فی نوێ(Postmodernism) هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌میش له دووانه‌که‌ی تر به که‌متر نازانێ. بۆیه (فریدریک نیتشه) له کتێبه‌که‌یدا به ناوی (ماوراء الخیر والشر) ده‌ڵێت: جگه له دوو به‌رامبه‌ریی (په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند یان چاکه و خراپه) هه‌ڵبژارده‌یه‌کی تریش هه‌یه. وه له کتێبه‌که‌ی تری‌دا (زهرتووشت ئاوا ئه‌دوێت) ئه‌ڵی: من ئه‌م بیرۆکه‌یه‌م له ئاڤێستای زهرتووشتهوه وه‌رگرتووه.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی دینی زهرتووشت ڕواڵه‌تی ئاهورامه‌زدا و ئه‌هریمه‌نه که ناوی ئاهورامه‌زدا به (سپه‌نته مهینهڤا) به مانای سپی، پاک، بێگه‌رد دێت و، به ئه‌هریمه‌نیش ده‌ڵێ (ئهنگرهمهینهڤا) به مانای په‌ست، توڕه و ناشیرین دێت. گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه وشه‌ی مهینهڤا ئه‌بینین له وشه‌یMeanin) )ی ئینگلیزییه‌وه نزیکه و، ئێمه‌ی کوردیش ئه‌توانین به‌کاری بهێنین چونکه زۆر له وشه‌ی (معنی) عه‌ره‌بی کۆنتره وه سه‌رچاوه‌که‌شی هه‌ر دینێکی کوردییه که دینی زهرتووشته. دیسان وشه‌ی ئه‌نگره مهینهڤا که وشه‌یه‌کی ئاڤێستایییه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه وشه‌ی ئه‌نگره ئه‌بینین له وشه‌ی (Angry) ئینگلیزییه‌وه نزیکه، که به مانای توڕه یان په‌ست و دزێو یان ناشرین به‌کار هاتووه.
دینی زهرتووشت له‌و زنجیره ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که له کوردستاندا یه‌ک له دوای یه‌ک به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ماده‌كان (میدیا)کان و، پاشان هه‌خامه‌نشینه‌کان و پاشان ئه‌شکانیه‌کان و دواتریش ساسانییه‌کان بووه، دینێکی سه‌ره‌کی له ناو دینی زهرتووشتیدا ئه‌و که‌سانه‌ی به گه‌وره‌پیاوانی ئاینی ناسرابوون (ماگا)کان بوون، كه عه‌ره‌به‌کان پێیان ده‌ڵێن (موغ) که ئه‌مه به عهرهبکراوی وشه‌ی ماگـــــایه. یونانییه‌کان کردوویانه‌ته (ماگوش). عه‌ره‌به‌کان هه‌ر وشه یۆنانییه‌که‌یان وه‌رگرتۆته‌وه و کردوویانه‌ته (مجوس). ئه‌میل پهنهڤیست له کتێبه باوهڕپێکراوهکهیدا به ناوی (دینی ئێرانی به‌رپای مهتنههای موعته‌به‌ری یۆنانی) ده‌ڵێ: ته‌نانه‌ت وشه‌ی (Magic) ی ئه‌وروپی، که به مانای سیحر دێت، له (ماگا)ی ئاڤێستاییه‌وه وه‌رگیراوه، وه‌ک چۆن وشه‌ی (ئه‌فرۆدێت) له وشه‌ی ئافره‌ته‌وه وه‌رگیراوه. زۆرترینی سه‌رچاوه ئه‌وروپاییه‌کانی وه‌ک سترابۆ، ئه‌رستۆ، فیثاغۆرس، هێرۆدۆت و ئهفلاطونیش ئه‌وه ئهسهلمـێنن که زۆر له زانستییه‌کانی یۆنانی له زانستییه‌کانی زهرتووشتی و ناو ئاڤێستاوه وه‌رگیراون.
به پێاوانی ئاینی له دینی زهرتووشتدا (ماگهکان) وتراوه گۆره، پاشان بۆ کۆیان پیته‌کانی (ا، ن)ی خراوه‌ته سه‌ر، بۆ بهکۆکردنی بۆته وشه‌ی (گۆران). ئه‌مانه فێرکردنی دینی زهرتووشتیان به جۆری ئاوازئامێزهوه به خه‌ڵک وتووه، بۆیه به‌م جۆره فێرکردنه‌یان وتووه گۆرانی. هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بیدا وشه‌ی (گه‌بر)ی بۆ به‌کار ئه‌هێنن، که گوایا ئه‌و که‌سه نهگۆڕاوانه ئهگڕێتهوه، که نه‌بوونه‌ته ئیسلام، پاشان ئه‌م وشه‌یه بۆته وشه‌ی (گاور)، که به مانای نه‌گۆڕ دێت. بۆ زانیاری زیاتر تا ئێستاش له ناوچه‌کانی (له‌ک و که‌ڵهوڕ و لوڕ و باجه‌لان ) به وشه‌ی گه‌وره ده‌ڵێن (گۆره). ماگهکان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که زانستی دینه‌که‌یان به ئاوازه‌وه به خه‌ڵک وتووه، جۆره به‌رگێکی تایبه‌تیشیان له‌به‌ردا بووه، که جیاواز بوون له‌گه‌ڵ خه‌لکی ئاسایی تردا. ئه‌و وه‌خته شه‌رواڵی فش له‌گه‌ڵ که‌وای شۆڕ، که دراوه‌ته‌وه به‌سه‌ر شهرواڵهکهدا له‌به‌ر كراوه، ماگهکان هاتوون شهرواڵهکهیان تۆزێك ته‌سکتر کردۆته‌وه، با بڵێین به ده‌ستوری مهابادییهکان یان هه‌ولێرییه‌کانی ئێستا، مراخانی یان چۆغهکهشیان خستۆته ناو شهرواڵهکهوه و، پشتێنی سێ گڕێشیان به‌ستووه. که ئه‌و سێ گڕێیهش به واتای (بیری باش، وته‌ی باش و کرده‌وه‌ی باش) دێت، که سێ په‌یامه سه‌ره‌کییه‌که‌ی دینی زهرتووشته. هه‌روه‌ها جامانه‌ی ڕه‌شیشیان له‌سه‌ر ناوه، بۆیه به‌مانه‌یان وتووه (سیاو جامانه)، به واتای ئه‌و که‌سانه‌ی که جامانه‌ی ڕه‌شیان له‌سه‌ر ناوه و پاشان به‌و ئاوازانه‌ی که وتویانه پێیان وتووه سیاوجهمانه (سیاچه‌مانه).
ئه‌م دینه به‌رده‌وام ئه‌بێت تا سه‌رده‌می ساسانیه‌کان، دوو جۆر ئاینی لێ دروست ئه‌بێت، یه‌کێکیان مانی و ئه‌وی تریش مه‌زده‌ک. ئاینی مانی له ناوی که‌سێکی خاوه‌ن به‌هره‌ی وێنه‌کێش و مۆسیقازان و فه‌یله‌سوفه‌وه که‌وتۆته‌وه، که ئاینه‌که‌ی هه‌ر زهرتووشتییه، به‌ڵام کاریگه‌ری دینی مه‌سیحی له‌سه‌ر بووه، ئه‌و کاریگهرییهتیهش ته‌نها له ڕووی ڕه‌وشته‌وه بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دینی مه‌سیحی دینێکی ڕهوشتیییه زیاتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کۆمه‌ڵگا ئه‌دات. ئه‌یه‌وێت باری گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا و یه‌کسانی له نێوانیاندا چاک بکات. ئاینی مهزدهکیش هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئاینی مایی بووه، مه‌زده‌ک یه‌کێکه له ناوه‌کانی خوا یان بچوککراوه‌ی مه‌زدایه. ئه‌م ئاینانه به‌رده‌وام ئه‌بن تا هاتنی له‌شکر و داگیرکه‌رانی دینی ئیسلام. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 219ی کۆچی ئاینێک له‌و په‌ڕی باشووری کوردستان له ناوچه‌کانی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و قه‌سری شیرین و ئه‌و ده‌وروبه‌ره، به ناوی ئاینی ئه‌هلی حه‌ق (که‌سانی خوا) دروست بوو، که هه‌ر دینی زهرتووشتییه و دیسان به خۆشیان وتووه یارسان (یاری مه‌زن یان یاری یه‌زدان). واژه‌ی سان هه‌ر وشه ئهوروپییهکهیه که به مانای مه‌زن دێت. ئه‌م ئاینه هه‌وڵدان بوو بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی دینی زهرتووشت. ده‌ڵێن سه‌رهه‌نگی دهودان که یه‌کێکه له په‌یڕه‌وکه‌رانی باڵوڵی ماهی (باڵوڵی مایی یان باڵوڵی مادی) هه‌وڵی بره‌وپێدانی ئه‌م ئاینه‌ی داوه، که هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن لهسهردرهمی ئه‌مدا بره‌و به ئاینی کاکه‌یی دراوه. هه‌ندێک ده‌ڵێن که له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا ئاینی ئه‌هلی حه‌ق دروست بووه. باشترین سه‌رچاوه‌ش بۆ ئه‌مه شیعر و هۆنراوه‌کانی کاکه‌یی خۆیانه که ده‌ڵێن:
سه‌رهه‌نگی دهودان سهرههنـــــــــــــگی دهودان
ئــهز کـه نـام مـهن سـهرهـهنـــــــــگـی دهودان
چـــهنـێ ئـێـرمـانـان مـهگـێـڵــــــــین هــهردان
تــــازیـــنـدو کــهرۆ ئـــایــنـی کــــــــــــوردان
ئه‌م هۆنراوه‌یه به زمانی ماچۆیه.
باشترین نووسراوی کاکه‌ییه‌کان (سه‌رئه‌نجام)ه، که زۆربه‌ی زۆری مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانی تیا نووسراوه‌ته‌وه و، زیندوکهرهوه و په‌یڕه‌وکه‌ری دینی زهرتووشتن. به پێی ئاینی کاکه‌یی دنیا حه‌وت سه‌ده‌یه (سه‌رده‌م _عصر)ه.
١–سه‌رده‌می په‌روه‌ردگار (خوا):- په‌روه‌ردگاریش چوار (بابا) به‌رجه‌سته‌کاری هه‌یه، که بریتین له جوبرائیل و ئیسرائیل و میکائیل و عزازئیله. له ئاینی کاکه‌ییدا هه‌رده‌م یه‌کێ لهبهرجهستهکارهکانی خوا ئافره‌ته، که پێی ده‌ڵێن دۆنی خوا یان دۆنی دایک، ئه‌م ئاینه تاکه ئاینێکه که ئافره‌ت گه‌یشتۆته پله‌ی خوایی. بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له چه‌ند شاعیڕێکی ئافره‌ت له ناو ئاینی کاکهیدا هه‌ڵکه‌وتوون.
٢–سه‌رده‌می (مه‌عریفه‌ت) زانیاری:- که هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می عه‌لی کوڕی ئه‌بی طالب. کاکه‌ییه‌کان به عهلـــــــی ده‌ڵێن مه‌ولا، که ئه‌میش دۆنی خوایه و چوار به‌رجه‌سته‌کاری هه‌یه که ئه‌مانه‌ن محه‌مه‌د، قه‌نبه‌ر، سه‌لمان و نصیره. ئه‌میش دۆنێکی هه‌یه که فاتمه‌ی کچی ئه‌سه‌ده ئه‌مێش دۆنی دایکی خوایه، که دایکی سولطان ئیسحاقه یان دایکی شاخۆشێنه.
٣–سه‌رده‌می سێیه‌م (عصر)ی شاخۆشین:- که به سه‌رده‌می ته‌ریقه‌ت به‌ناوبانگه. شاخۆشین کوڕی مامه جهلالهالدینی لوڕستانیییه، مامه جهلالهالدینی لوڕستانی به‌بێ باوک شاخۆشینی بووه، باوکی مامه جلالهالدین نه‌زری کردووه (کاکه‌ییه‌کان که خواردن ئه‌خۆن نه‌زر ئه‌که‌ن). له‌و نهزرهدا هه‌ناریان خواردووه، له‌و هه‌نار خواردنه‌دا ده‌نکێ هه‌نار به‌جێ ئه‌مێنێت، مامه جلالهالدین ئه‌و ده‌نکه هه‌ناره ئه‌خوات و به‌و ده‌نکه هه‌ناره سکی پڕ ئه‌بێت، که مامه جلالهالدین سکی پڕ ئه‌بێت، خه‌ڵکی ئه‌که‌ونه قسه. باوکی مامه جه‌لاله ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ستین تا مناڵه‌که‌ی ئه‌بێت، که مناڵه‌که‌ی بوو ئه‌یخه‌ینه ئاگره‌وه. گه‌ر مناڵه‌که سووتا دیاره ئه‌م کچه زینای کردووه، گه‌ر نه‌سووتا ئه‌وا که‌سێکی پیرۆزه. گه‌ر سووتاش ئه‌وا ده‌ر ئه‌که‌وێ که مامه جلالهالدین که‌سێکی ناپاکه. کاتێك كه مناڵه‌که ئه‌بێت، ئه‌یخه‌نه ئاگره‌وه و مناڵه‌که هیچی به‌سه‌رنایه‌ت. بۆیه به که‌سێکی پیرۆز سه‌یر ئه‌کڕێت و بهرجهستهکارهکانی ئه‌مانه‌ن: بابه بزورگ و بابه تایه‌ری هه‌مه‌دانیی و بابه شاسوار و بابه یادگاره. شاخوشین بۆ خۆی دۆنی میهره و مامه جهلالهالدینیش دۆنی ئاناهیتایه.
٤– سه‌رده‌می چواره‌م:- سه‌رده‌می سوڵتان سوحاکه. سوڵتان ئیسحاق کوڕی شێخ عیسای به‌رزنجییه، شێخ عیسای به‌رزنجی کوڕی بابه عه‌لی هه‌مه‌دانییه، بابه عه‌لی هه‌مه‌دانیی زاوای بابه تاهیری هه‌مه‌دانییه. سه‌رده‌می سوڵتان سوحاک به سه‌رده‌می زێڕینی کاکه‌ییه‌کان ئهبژێردڕێ. واژه‌ی کاکه‌یی له‌سه‌رده‌می سوڵتان سوحاک په‌یدا ئه‌بێت، چونکه سوڵتان سوحاک حه‌وت کوڕی هه‌بووه که به یه‌کیان وتووه (کاکه) و ناوی کوڕه‌کانی ئه‌مانه بوون: سید محه‌مه‌دی گه‌وره سوار، شاه ابراهیم، میری سور، سید سادق، سید ابولوفا، سید شهاوهالدین … هتد. نه‌وه‌کانی ئه‌م حه‌وت کوڕه‌ی کاکه‌یی پێیان ئه‌وتری سه‌یده‌کانی کاکه‌یی. لێره به‌دواوه واژه‌ی سه‌یید په‌یدا ئه‌بێت، پێش ئه‌وان واژه‌ی بابا به‌کارهاتووه. ده‌ڵێن (شاه دوخت که کچی ئاخر کیسرای ساسانییه‌کان) بوو، که ناوی یهزگورد (یهزدانگورد) بوو له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری کوڕی خهطابدا ئه‌م کچه له شه‌ڕدا ئهگیڕێت. خه‌لیفه عومه‌ر ده‌ڵێت ماره‌ی بکه‌ن له یه‌کێك له شه‌ڕکه‌ره‌کان. شاه دوختیش ده‌ڵێ من کچی کیسرام، بمده‌ن به یه‌کێ که جۆره پله‌وپایه‌یه‌کی هه‌بێت، له‌وێدا ئیمامی حسه‌ین کوڕی عه‌لی لێ ئه‌بێت و ده‌ڵێ من ئه‌یهێنم، بۆیه تا ئێستاش نه‌وه‌ی ساسانییه‌کان ده‌ڵێن ئیمامی حسه‌ین شه‌ره‌فی ئێمه‌ی کڕییه‌وه. گوایا سه‌یده‌کانی ئێران و سه‌یده‌کانی کاکه‌یییه‌کان نه‌وه‌ی ئه‌م دووانه‌ن (ئیمامی حسه‌ین و شادوخت) ئه‌مه له‌لایه‌ک و، له‌لایه‌کی تریشه‌وه گوایا له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عهلــــیدا ڕێ به هه‌موو بیروباوه‌ڕێک و په‌رستنێک دراوه و وه‌کوو سه‌رده‌مه‌کانی پێشووش سه‌رانه و باج و خه‌رجییان لێ نهسهنراوه. چونکه له‌سه‌رده‌می عوسماندا ئه‌گه‌ر ئاگری نه‌ورۆز بکرایه‌ته‌وه ئه‌بوایه باجی بدرایه یان ئه‌گه‌ر جه‌ژنی (میهره‌گان – پیرۆزکردنی میهر) ئه‌بوایه سه‌رانه بدرایه. به واتایه‌کی تر له‌سه‌رده‌می ئیمامی عهلــــیدا داگیرکردن وه‌ستێنرا، بۆیه عه‌لـی له ناو هه‌موو په‌یڕه‌وانی سه‌رانسه‌ری ئاینه‌کانی زهرتووشتی وه‌ک کاکه‌یی و ئێزدی وئیسماعیلی و عهلهوییهکانیشدا پیرۆزه.
٥– سه‌رده‌می ئاتهشبهگ.
٦– سه‌رده‌می قرمزی.
٧–سه‌رده‌می سه‌ید محه‌مه‌دی نوربه‌خش.
یه‌کێ له شته سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی ئاینی کاکه‌یی، ئه‌و خه‌رمانه زۆره‌ی شیعر و گۆرانی و ئاوزهمۆسیقایانهیه که خاوه‌نین. که زۆربه‌یان به زمانی ماچۆ نوسراوه، زمانی ماچۆش زمانێکی تێکه‌ڵاوه له دیالیکتی لوڕی و سۆرانی و هه‌ورامی (گۆرانی). کێشی شیعره‌کان هه‌موویان کێشی شیعری ئاڤێستایییه، هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن که کێشی شیعره‌کان کێشی شیعری په‌هله‌وین، ناوچه‌ی په‌هله ئه‌که‌وێته خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی مهندهلـــــی و خانه‌قین، که ئێستاش کوردستانه و ئه‌وانیش هه‌ر به دیالێکتێکی ماچۆ ئه‌دوێن. ئێمه‌ش به دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێین (فه‌یلی)، که هه‌ر وشه‌ی په‌هله‌وی بووه و عه‌ره‌به‌کان کردوویانه‌ته فه‌هله‌وی تا بۆته فهیلــــــی. ئاشکرایه که دین و ئاینی کوردان له‌م سه‌رده‌مانه‌دا خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌کی پڕ سه‌روه‌ری ئاواز و مۆسیقایه. کێشه زۆر و جۆراوجۆره‌کانی هۆنراوه‌ی یارسانه‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری سروشتی جۆراوجۆری کوردستان. چونکــه وه‌ک ئاشکرایه هۆنراوه و گۆرانی ده‌ربڕینی ناخی مرۆڤه و له‌گه‌ڵ کارتێکردنی سروشت، بۆیه هه‌رده‌م جۆری زۆری گۆرانی وه‌ک گۆرانی کـــار و هه‌موو جۆره‌کانی وه‌ک دروێنه و زه‌وی کــــێڵان و مهڵۆکردن … هتد په‌یدا بووه، به زیاد بوونی په‌یامی ڕوحی که په‌یامه دینی و ئاینییهکهیه، که هه‌رده‌م کاری گرنگی کردۆته سه‌ر نه‌شونماکردنی ئاواز و مۆسیقای کوردی به‌تایبه‌تی. بۆیه گۆرانی و ئاوازی مۆسیقای له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته به‌شێک له نه‌ریت و بیرکردنه‌وه‌ش. ئه‌مه‌ش لای یارسانییه‌کان (کاکه‌ییه‌کان) له خۆڕا نه‌بووه، ئه‌کڕێ ئێمه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان سه‌ره‌داوێک لای گۆرانییه‌کانه‌وه بهێنین، که به پێی ئاماره‌که‌ی (میهردادی یهزهدی) 15% کورد کاکه‌یین و به‌شی هه‌ره زۆریان له کــــرماشانن و دوای ئه‌وه هه‌مه‌دانه و دوای ئه‌وه کـــهرکوکه و دوای ئه‌و سلهیمانیه. له ساڵی 1160ی ز به‌دواوه له ناوچه‌ی هه‌کاری ئاینێکی تر په‌یدا ئه‌بێ به ناوی (ئێزدی) یان یه‌زدانی یان ئهیزهدی، که وشه‌کان ئاڤێستایین و به مانای فریشته هاتووه و، دیسان مانای (خوا)ش ئهگڕێتهوه. ئه‌م ئاینه‌ش هه‌ر هه‌مان ناوه‌ڕۆکی ئاینی (کاکه‌یی) و دینی زهرتووشتییه، که ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان ئه‌مانه‌ن:
١– به‌رجه‌سته‌کردنی یه‌زدان (خوا): به‌و واتایه‌ی که مرۆڤ به‌شێکه له خوا و به‌رجه‌سته‌کانی خوایه.
٢– یه‌که‌ی بوون: که مانای یه‌کیی خوا ئه‌گه‌یه‌نێ و بوونی خوا له هه‌مووشتێکدا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه، وه‌کوو هۆنراوه‌که‌ی بابا تاهیری هه‌مه‌دانی ده‌ڵێت:
بـــهدهریـا بـنــگــهڕهم ده‌ریـا تـهویـنم بـهسـهحـرا بنـگـهڕهم سـهحــرا تهوینم
بهههرچـا بنگهڕهم کوویی دهشـــتـودهر ســــیـمـایـی ڕوحــــی تــــــهویـــنــــم
٣– دۆنای دۆن: که به واتای ودوبارهبوونهوهی (ڕۆح)ه، ئه‌وان هه‌موویان باوڕیان وایه که ڕۆح هه‌زار و یه‌ک جار دووباره ئه‌بێته‌وه، تا له کۆتاییدا ئه‌و ڕۆحه ئه‌چیته‌وه ناو خوا. مانای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که مرۆڤ هه‌رده‌م له پاکتاویدایه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له پله‌ی خوا نزیک ببێته‌وه.
هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن 5%ی کورد یهزیدین. که ئه‌مانیش هه‌ندێ نه‌ریتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و که تێکه‌ڵاوه له‌گه‌ڵ زمانی مۆسیقا و ساز و ئاوازدا. باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه لاوکی (کریڤ)ه، که لای یه‌زیدییه‌کان بوونه کریڤ. به واتای بوونه برای ڕۆحــــــی، به واتای کچی هیچ کامیان به کوڕی ئه‌وی تریان ناشێ (ناگونجێ ببنه هاوسه‌ری یه‌کتر). جا لاوکی کریڤ باس له‌و چه‌ڵه‌مه‌یه ئه‌کات، که کوڕی پیاوێک حه‌ز له کچـــــــی کریڤهکهی ئه‌کات، هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن: گوایه که بۆ یه‌که‌م جار لاوک لای یه‌زیدییه‌کان په‌یدا بووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنی که گه‌ر لاوکیش بۆ یه‌که‌م جار لای ئه‌وانه‌وه دروستنه‌بووبێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌مانیش گرنگییان به ئاواز و مۆسیقا داوه. عه‌له‌وییه‌کانیش هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا په‌یدا بوون و بنکه‌ی یه‌که‌می دروستبوونیان شاری ده‌رسیمی باكووری کوردستانه، که ئێستا پێی ده‌ڵێن پاڕێزگای (تونجه‌لی). وشه‌ی (عه‌له‌وی) به‌م جۆره باسی ئه‌کڕێت:
کتێبه‌که‌ی دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز (کوردانی سه‌رگه‌ردان و برا موسوڵمانه‌کانیان) ده‌ڵێ: وشه‌که له وشه‌ی تورکی (ئهلیڤی)یه‌وه هاتووه و یه‌کێ له ماناکانی – هاڵاوه، گوایه هاڵاوی ئاگر بێت. کتێبی عه‌له‌وییه‌کان ناوی (بیۆرک)ه، که عه‌ره‌به‌کان کردوویانه‌ته بیارق، که به مانای ئاڵا دێت. حاجی به‌کتاش دروستکه‌ری ئه‌م ئاینه‌یه. ئه‌و ئاڵایه‌ش بریتییه له وێنه‌یه‌کی عهلـــــــی که له ژوور سه‌ریه‌وه وێنه‌ی ڕۆژێکه و له خوارویشیهوه وێنه‌ی ئاگڕێکه. هاوبه‌شی عه‌ره‌ب ته‌نها وێنه‌که‌ی (عه‌لی)یه، دوو وێنه‌که‌ی تر که ڕۆژ (ڕۆژ په‌رستی وه‌کوو باسمان کرد میهر په‌رستییه) و ئاگرن (ئاگر په‌رستیش هه‌ر میهر په‌رستییه) هه‌ردووکیان له نیشانه‌کانی ئاینی کاکه‌یی و دینی زهرتووشته. عه‌له‌وییه‌کان بڕوایان به سێ شت هه‌یه:
ا– عهلـــــی بۆ عه‌له‌وییه‌کان خوای باوکه.
ب – بۆ موسوڵمانه‌کان خوای رۆحه.
ج – عه‌لی هه‌ر خۆی محه‌مه‌د و عیساشه.
زمانی کوردی له مێژوودا ئه‌م ناوانه‌ی هه‌بووه، یه‌که‌م جار پێی وتراوه (ئێریهن ڤاج) به مانای ئه‌و که‌سانه‌ی به زمانی ئاری ئه‌دوێن، ئاری ناوی میلله‌ته‌که‌یه و (ڤاج) بۆته واژه، وشه، واته.
له دانشتنێکمدا له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویست و پسپۆڕ له بواری فه‌لسه‌فه‌ی دینی زهرتووشتیدا کاک (جه‌لیلی عه‌باسی) وتی: ژیان لای زهرتووشت بریتییه له خۆشگوزه‌رانی و له شادی. خه‌م و په‌ژاره و له‌خۆدان و گریان که له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا باوه لای زهرتووشت نییه. لای زهرتووشت زمانی ساز و ئاواز بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆحی مرۆڤ بهکارئههێنڕێ تا ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی. بۆیه هه‌رده‌م هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی زهرتووشت ئاخافتنیان له‌گه‌ڵ که‌سانی ئاسایی و ته‌نانه‌ت ئاهورامهزداشدا هه‌ر به زمانی ساز و ئاوازه.