نووسینی: فریدریک جەیمسۆن
لەتورکییەوە: یوسف عیزەدین : بێگومان خۆدان لەمەسەلەی ئۆروپا و باسکردنی، پانتاییەکی بەرفراوان داگیر دەکات.. چونکە ھەر لەناکاو دەیان بیرۆکە بەمێشکی ئینساندا گوزەر دەکات، بەڵام من ھەوڵدەدەم لەباسەکەمدا زۆر پەل نەھاوم و لەسنوورێکدا بیھێڵمەوە.
سەرەتا ئاماژە بەچەند سەر دێڕێک دەکەم، کەدواتر لە یەکانگیری وتارەکەدا پێکەوەیان گرآ دەدەم. ڕەنگە وا ھەست بکەن، بابەتەکان دابڕاو و پەرتەوازەن، بەڵام تەوەرە سەرەکییەکە وێکیان دەخاتەوە.
-١چەند بیرۆکەیەک سەبارەت بەیەکێتی ئۆروپا.
٢- مەرکەزیەتی ئۆروپا و کەسایەتی ناسیۆنالڕ و نۆمینالیزم.
٣-ئەو ئۆروپایەی ئەوانەی تر نایبینن.
٤- سەبارەت بەمۆدرێنیزمی. ئۆروپا
٥-سیاسەت و کلتووری ئەمڕۆی ئۆروپا.
چەند ساڵێک لەمەوپێش، کەبەسەفەر چوومە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ھاوڕێیەکم کەخەڵکی سەنگافور بوو. بومنی گوت: ” ھەر دەڵێی ئۆروپایین، تەنیا کلتوور و ئایین و زمان و داب و نەریتمان جیاوازە، لەڕووی سیاسیشەوە گچکە دەوڵەتێکی سەربەخۆین، بەڵام خەڵکەکەمان کوێی بووێت، دەتوانێت سەفەری بۆ بکات و بۆی بچێت. زۆرێک لەخەڵکەکەی دەوروپشتی خۆمان، بەکەس و خزم و دۆستی خۆمانیان دادەنێین، گەرچی ھەمووشمان دەزانین، ئێمە لەھیندستان و چین و ئوستورالیا جیاوازین”.
ئەمە سەرەتایەکە بۆ گشتگیرکردنەوەی بیرۆکەکانم سەبارەت بە ئۆروپا ، لەلایەکی دیکەشەوە دەزانم، ئەو ئینسانانەی کەلەدەرەوەی ئۆروپادان، بەزەحمەت لێم تێدەگەن، چونکە ئەوان پێیان وایە، ئۆروپا لەسەر بناغەی لێکچوون و ھاوشێوەبوون دامەزراوە، لەکاتێکدا ئۆروپا لەسەر بناغەی جیاوازی دژەکان، بونیاد نراوە.
کەسێک لەھەر شوێنێکی ئۆروپا دا بێت، دەتوانێت”لیبنیز” بھێنێتەوە ژیان، لیبنیز ئەو نووسەرە ئەڵمانییە بوو، کەبەفەڕەنسی دەینووسی و لەگەلڕ ئینتەلکتوێلە ئینگلیزەکانیش، ھەردەم دەمەتەقێی بوو. ھەر بۆیە بۆتە سیمگەی ھەر ئۆروپا ییەکی ئینتەلکتوێل، ڕەنگە زیاتر وەک سپینۆزای دژە ھیگلڕ حیسابی بۆ بکرێت، چونکە ئەو زیاتر دەیتوانی بەرگری بکات.
“کۆنژی” یەکێک بوو لەو کەسانەی کەھێندەی بە”دێلوزآ” موعجیب بوو، ھێندەش بە لیبینیز، دیارە ھۆکارەکەشی ئەوە بوو، کەخۆی بەنوێنەری ژاپۆنیا دەزانی.
بەڕای “کۆنژی”، مۆنادۆلۆژی “لیبینیز”، ڕەنگدانەوەی بونیادی ئۆروپا بوو. ھەر مۆنادایەکیش لەنێو خۆیدا دنیایەکی گشتگیرە، ( بەپێی تێڕوانینی ئەو، ھەموو ئەوانەی دیکەش دەگرێتە خۆی ). شایانی باسە ئەم مۆنادایانە سیستمێک نوێنەرایەتیان ناکات، بەڵکو لە ھاوکاتییەکی زەمەنیدا پێکەوە ھەڵدەکەن و دەژین. ھەر مۆنادایەکی ناسیۆنالیستی بەشێوازی خۆی، گوزارشت لەیەکگرتوویی ئۆروپا دەکات و ھەر ئەمەشە دەبێتە مایەی یەکگرتنیان، کەناکرێت بەکۆنفیدراسۆن، یان یەکێـتی، یان ھەر شێوازێکی دیکە کەلەئێستادا باوە، ناوی بنێین، چونکە ئەوەی ئەوانی پێکەوە گرآ داوە پێوەندییەکی دیکەیە. ڕەنگە بەڕای کەسانێک، ئەوەی ئۆروپا پێکەوە گرآ دەدات، ھەبوونی میراتێکی کولتووری ھاوبەش بێت، ئەوەی کەمنیش دەمەوێت لەم وتارەمدا پووچەڵی بکەمەوە، ئەو بیرۆکەیەیە.
ئەگەر ئاماژەیەک بەگەشەسەندنی سروشتی فرانکۆمۆرێتی بدەین، نابێت پێمان وابێت، کە ھەنگاوێکی بەرەو دوایە.. لەچاو ئەوەی داروین لەچەرخی نۆزدەدا تیوریزەی کرد، کەدیارە لەلایەن “گۆڵد” و کەسانێکی دیکەوە بووە جێی باس وگفتوگۆ.
تێڕوانینەکانیان لەڕووی تیۆلۆژیکییەوە نەبوو، بەڵکو خوێندنەوەیەکی ماتەریالیستی “داروین” بوو، سەرباری ئەوەی ھەنگاوێکی بوێرانەش بوو.
مۆرێتی-ش یەکێک بوو لەوانەی کەتیۆری گەشەسەندنی سروشتی کۆنی خستە ژێر پرسیارەوە و تەنانەت لەئاست و بەھاشی ھێنایە خوارەوە و ئەلگۆیەکی نوێی ھێنایە ئاراوە، کەبەڕای ئەوان مۆناداکان پووچێتییەکی ئیۆلۆکین، ھەر میللەتێک زمانی لە میانی گۆڕانکارییەکانەوە نەختێک لەوی دیکە جیاوازە، ھەروەک ئەوەی گەمە بەپێکھاتەکان کرابێت.
بەڕای مۆرێتی، باشترین سیمگە بۆ ئەمە، تراژیدیای بارۆکە( ھەر لەشیکسپیر و لۆپیتان-ەوە، تا ڕاسیتی) و دواتریش ڕۆمانە بۆرژوازییەکان. بەو پێیە ئەزموونە نەتەوەییەکان، لەدەرەوە نەھێنراون.. تا لە ناوەوە گەراکانی بپیتێنرێت و دواتر بەچەشنی کۆڵۆنی زیاد بکات، چونکە ھەریەکەیان بەجیا و ئازادانە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە، ھەر بۆیە لێرەدا دینامیکیەتی نەتەوەیی و جیاوازییەکانی دەبینرێتەوە و دەکرێت ڕاڤە بکرێت. لە فەڕەنسادا ھەر لەچەرخی نۆزدەیەمەوە بەھۆی کۆچکردن لەباشوورەوە بۆ باکوور، کۆمەڵگەیەکی ھیگۆمۆنی پێکھات.
بەڵام مەبەستی بنەڕەتی ئێمە لەوەدایە کە”مۆرێتی” ئاماژەی پێدەکات، ئەویش ھەر لە کلتووری کۆن و دنیای سیاسەتی “گوینی” و پایەی ئایینی پرۆتستانت، یان کاتۆلیکەوە کە تا ئێستاش ڕێزدارن، بەڵام ئەوانە بە مەبەستی دابڕاندنی پێوەندییە ھیومانیستییەکان، پایەداربوون.
کاتێکیش بیر لەو پووچێتییە ئیکۆلۆژییە بکەینەوە، دەڵێین ئەی بۆ ئۆروپا ئازادە، کەلێرەدا دەکرێت ئەو وڵاتانەش بخەینە پاڵی کە سەردەمانێک کۆڵۆنیای ئۆروپا بوون، وەک ئەمەریکای لاتین و ئیسپان ڕەگەزەکان و دەوڵەتە کۆنەکانی ژێر دەستەی ئینگلیزیش.
جا ئەوەی کە زۆر کاملڕ و گرنگە، تەوەرەی پەیوەست بوونی ئۆروپایە بەیەکدییەوە، ئەوەی تا ئێستاش باسمان لێوە نەکردووە، کاپیتالیزمە، ھەر لەئیسپانیاوە بۆ ھۆڵەندا و ئینگیلتەرا و زۆر پانتایی دیکەی لەدایکبوونی ئاسیا ( کە بەڕای “ڤالێری” پڕۆجێکشنێکی گچکەیە)، تاقیگەی کاپیتالیزمە، مۆدێرنیزم دواتر ھەموو دنیای تەنییوە ( لەڕاستیدا بەزەبری چەک، ئیمپریالیزم لەگەلڕ خۆیدا بردی و بڵاوی کردەوە). لەئێستاشدا گڵۆباڵیزم و جیھانگیری، ھەروەک مارکس ئاماژەی پێداوە، دوا قۆناغی کاپیتالیزمە، کە دنیا دەکاتە بازاڕی خۆی.
ھەموو ئەمانە لەمڕۆدا ئێخەی مەرکەزیەتی ئۆروپا دەگرێت، کاتێک دەڵێین ئۆروپا شوێنی لەدایک بوونی کاپیتالیزمە، مەبەست لەوەیە کە ئۆروپا سەنتەرە؟
ئەمە ئاماژە پێکردنێکی شایستەیە، یان لەڕێی نایاساییەوە، کەسانێک لەمیانی گروپکارییەوە، خۆیان جیا دەکەنەوە؟ ئەمەش بەو واتایە دێت، کە ئۆروپا توانستی ئەوەی ھەیە کە بەسەر ناوچەکانی دیکەی دنیادا زالڕ بێت و ببێتە گەورەو سەرداری خەڵکەکەی.
رەنگە ئۆروپا ئەو ڕایەی پآ پەسەند بێت، کە خەڵکانێک پێیان وایە، ئۆروپا لەڕووی تەکنۆلۆژی پێشکەوتووە و لەڕووی ئەنتەلەکتوێل و ئیکۆنۆمیکەوە، ناوچەیەکی بەدەسەڵاتەو بوێرە؟ کەواتە ئێمە تا ئێستاکەش، کاپیتالیزم و مۆدێرنیزم بەگەورەترین دەسکەوتی مێژووی مرۆڤ دەزانین، ئەگەر ئیمپریالیزم بێتە جێگەی کاپیتالیزم و توندوتیژی ڕەچاو بکات، ئەوە گۆشە نیگامان دەگۆڕێت و ناتوانین باس لەدینامیکیەتی ئیمپریالیزم بکەین و ئەو دەمە ھەڵوێستێکی توند وەردەگرین و تەنیا ئەوەندەشمان لەدەست دێت، نەفرەت لەئیمپریالیزم بکەین. لەگەلڕ ئەوەشدا ئەگەر تەنھا دۆزەکە فراوانبوونی ئاستی کاپیتالیزم بێت، ئەوە ستایشی دەکەین، بەڵام بەداخەوە ھەموو ئەو یاسا و ڕێسایە تێکشکاو ناتوانین لەمڕۆدا باس لەوە بکەین، کەلەسبەینێدا چیمان لێ بەسەر دێت.
لەو شتانەی کە لە کاپیتالیزمدا دەبێت ستایش بکرێت، زانستە ڕۆژئاواییەکانە، ناشزانین تەنیا بڵێین زانستە ڕۆژئاواییەکان، یان زانستە کاپیتالیزمەکان، چۆن بیر دەکەینەوە با بیر بکەینەوە، بەڵام دەبێت زانستەکان بە ئۆروپاوە بناسرێنەوە، شایانی باسیشە زانستەکانی ڕۆژئاوا، ئاتاجی کاپیتالیزمە، ئەی باشە زادگەی فەلسەفە و ھزر و ئەو بیرۆکانەی کە دەکەونە دەرەوەی ئایینەوە، کوێیە؟! ئەمەش وەک نموونەیەک ھەر لە کتێبەکانی ھیگڵەوە لەباوەڕ بەیەک پەروەردگار لە مەسیحیەتدا و بیرۆکەکانی دەروەی ئایین، ھەمووی ئۆروپایین و ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ گریکەکان؟ ئەگەر نەتوانین بیسەلمێنین کەوابووە، ئەوە دەتوانین بڵێین کە ئەسینا پایتەختی بازرگانی و ئیمپراتۆریەت و شوێنی فەلسەفە و ھاتنە ناوەوەی پارە و بەکارھێنانی بووە، جگە لە دەزگای ئینتەلکتوێل و فەلسەفە، دەتوانین بڵێین لەو کاتەوە تا ئێستای ئێمە ھاتووە.
جا نۆمینالیزەکان، پێیان وایە کە مۆدێرنیزمی برووسیا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە وابەستەی ئایین نییە، دیارە ڕاوبۆچوونیشیان ھەر لەوەندەدا سنووردار نییە، چونکە لەشوێنێکی دیکەوە ھێرش دەکەنە سەر ئۆروپا و دەڵێن، ئۆروپا نە لەم کاتەدا ھەیە و نە لە ھیچ کاتێکیشدا ھەبووە، پێیان وایە سەرەتا خێلڕ و ھۆزەکان لە ئۆروپادا ھەبوون و دواتریش دەوڵەتی نەتەوەییان دروست کردووە، کە ئەمەش لەھەر شوێنیکی دیکەی دنیادا، ھەر وابووە و ھیچ جیاوازییەکی نەبووە، بەڕای من لێرەدا پرۆگرامێکی نھێنی ھەبووە، کە بۆ خۆی بیرۆکەی ئۆروپا بووە.
نۆمینالیزمەکان ھێرشێکی ستاندارد دەکەنە سەر سیاسەت و سیستمی کاپیتالیزم و بەرانبەر بە فینۆمینێکی گڵۆبالڕ دەوەستنەوە و پێیان وایە بوونی نییە و نەبووە، بەڵام من لەگەلڕ ئەو ڕاوبۆچوونەی ئەواندا نیم، چونکە ئەگەر مەرکەزیەتی ئۆروپا ھەبێت، ئەی چۆن دەبێت خودی ئۆروپا بوونی نەبێت؟ دەتوانین بەشێوەیەکی دیکە باس لەمە بکەین، ئۆروپا لەلایەن ئەوانەی ترەوە ناسراوە و ھەر ئەمەشە بنەمای بابەتەکەم، کەپێم وایە دەبێت لەناوەوەڕا ئەنالیزەی ئۆروپا بکرێت، بەڵام با لەئێستادا واز لەمە بھێنین، چونکە دەبێت باس لەپێکدادانی فینۆمینی لەگەلڕ ئەوی تردا بکەین، بەڵام ناڵێین ئەم فینۆمینییە زادەی خەیاڵە، شتێکی شەخسییە، ئەوەی کەدەیڵێین ئەوەیە کەدەبێت ئۆروپا لەنێوەندێکی فیکریدا جآ بکەینەوە.. بۆیە لەوەوە دەست پێدەکەم کەسیفاتە کەسایەتییە نەتەوەییەکانی نێو ئۆروپا چۆنن و چۆن بیری لێدەکەینەوە، فەڕەنساییەکان ھێندەی چینییەکان چەنەبازن، ھەنگارییەکان خەمبار، یان خۆبەزلزان و لووت بەرزن، چیکییەکان لەچاو ھەنگارییەکاندا نەرم و نیانن، ئەمە ئیدی بەو چەشنە ئیدامەی دەبێت.
لە ڕۆژگارێکدا لەڕووی سایکۆلۆژییەوە، ئەم شتانە شیکاری بۆ دەکرا، ھەر توریستێک سەبارەت بە پۆلێن کردنی خەڵکانی ئۆروپا، کتێبێکی ڕێبەرییان پآ دەدا، لەڕاستیدا گەرچی ئەم جۆرە شتانە نەماون، بەڵام کە بیری لێدەکەینەوە ھەست بە شەرمەزاری دەکەین، چونکە ئەمە شتێکە لە سروشت و بایۆلۆژیەتی ئینسان بە دوورە و تەنیا میراتێکی لەپێشینەی مێژووییە، لەمڕۆدا و لەدنیای گڵۆبالڕ و میدیاتیکدا، بەرەو ئەوە دەچێت کەدنیایەک ستانداردی بۆ دابنرێت، ھەر بەو پێیەش دەتوانین بڵێین ئەو شیکارانەی پێشوو، بەرەو لاوازی ھەڵوەشان چوون. ھەمیشە نۆمینالیزم دەیەوێت بمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەی کە کەسایەتیمان ناچێتەوە سەر ئەتنیک و ئەو شتە عەجایبانە، بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا شتێک لەو تایبەتمەندێتییانە ھەر دەبینرێتەوە، بەتایبەت کاتێک لەگەلڕ گروپێکی دیکەدا دەچیتە سەفەر.
دەبینین ھەر گرووپێک تایبەتمەندێتی خۆی ھەیە، ئەڵمانەکان تا بڵێی لووت بەرز و قسە ڕەقن، فەڕەنساییەکان ھێندەی دانتێل بەناسکی ھەڵسوکەوت دەکەن و کەسایەتییەکی تێکەلڕ و پێکەڵیان ھەیە( بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ویستی ھەڵسوکەوت بکەیت، خراپت بەسەر دێنن). ئیدی ئەم پۆلێنکردن و لیستەبەندییە کۆتایی نایەت، بەمەش ئێوە دەبنە نوێنەری کەسایەتییەکی نەتەوەیی یان دەروونی تایبەت، بۆ نموونە ئەمریکییەک ھەموو شتێک لەپێناو ئەمریکادا دەکات، ئەمەش دەبێتە یۆتۆپیایەکی ئیدیال، تەنانەت دەشتوانین بڵێین، یۆتۆپیایەکی زۆر خراپیشە، چونکە ئیتر تۆ لە نێوچاوانتدا نووسراوە، کە ئەوە بیت و ئەوی تریش وات دەبینێت.
سەرەتا “سارتر” دەیگوت”جوولەکەیەک”، دواتر (ئەوی دیکەشی وەک جوولەکە دەبینی) پاشان ئەوە دەسەلەمێنێت، کە لە ڕووی شوناسەوە خۆیشی جوولەکەیە، بۆیە لەمیانی ئەمەوە، دەبێت پرسیاری ڕەگەزپەرستێتی بخەینە ڕوو، تۆ بڵێی ئەوەی کە پێشتر باسمان کرد، لەگەڵیدا یەک بگرێتەوە یان جودا بێت. ڕاستییەکەی بە تەونێکی چنراوی ئاڵۆز دەچێت، کە دەبێت بەنێویدا ڕەت ببین، ئەمەش وامان لێدەکات کە بە خۆمان بێگانە بین و تا مەوداکانی ئەوی دیکە دەستنیشان نەکەین، خۆمان پآ دەستنیشان نەکرێت.
دەبێت پرسیارەکە زیاتر چڕ بکەینەوە، ئەگەر بیرکردنەوەیەکی نەتەوەیی یان ئەتنیکی کەسایەتییتان ھەبێت، ھەموو ناوچەکان دەگرێتەوە! یان ھەر تایبەتە بە ئۆروپا؟ جار جار وابیردەکەینەوە کەبڵێین:( ئۆروپا دژ بەوی دیکەیە؟).
“ھێنری جێمس” یەکێک بوو لەو ئەمریکییانەی کەوا بیری دەکردەوە، لەو سەردەمەی ئەویشدا زۆربەی ئەمریکییەکان ھەروا بیریان دەکردەوە، تەنانەت بەشێکی زۆری ئەنتەلکتوێلە کۆڵۆنیەکانیش ھەر وا بیریان دەکردەوە. ( ھەر ئەمەش بوو، بووە مایەی ئەوەی ئیمپراتۆریەتی ئینگلیزەکان بکەوێتە بەردەم ئاستەنگێکی سەخت، دواتریش ئەو ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە).
لەمڕۆدا ئەم تێڕوانینە لەجاران لاوازترە، لەسەردەمی جەنگی سارددا، کەسانێک ھەبوون ڕەخنەیان لە ناتۆ دەگرت، تا ئێستاش لەئەمریکادا کۆمپلێکسێکی گچکەکردنەوە ھەیە و ڕاستە، بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا سەبارەت بە ئەمریکا، ئەو تێڕوانینە کلاسیکییە نەماوە کە ئەمریکای وەک وڵاتێکی وریا دەدایە قەڵەم، یان ئەو تێڕوانینەی کەپێی وابوو، ئۆروپا لەھەموو ئیش و کارێکی دنیا حاڵی دەبێت، بەڵام وەک دەزانین لە ئێستادا باس لەیەکێتییەکەی فەڕەنسا دەکرێت، نەک یەکێتی ئۆروپا.
لەمڕۆدا کولتوور و کەڵچەری ئەمریکا پێگەیشت و دەتوانێت لەگەلڕ ئۆروپادا ھاوشان بێت، تەنانەت دەتوانین بڵێین لەمڕۆدا کولتوور و ئەنتەلکتوێلی باکووری ئەمریکا زاڵە، تۆ بڵێی ئەمە وەڵامدانەوەیەکی یەکگرتنی ئۆروپا بێت؟ گەرچی چین و ژاپۆنیا و تەنانەت ئینگیلتەرەش شوێنێکی تایبەت و دیاریکەریان لەدنیادا ھەیە.
سەبارەت بە سایکۆلۆژییەتی میللیش، پێویستە پارانتێزێکی بۆ بکەمەوە، چونکە دەمەوێت سەبارەت بەوە چەند شتێکی دیکە بڵێم، ڕەگو ڕیشەی ھەم سەیر و ھەم فێرکارییە، ئەوەی کە سەبارەت بە سایکۆلۆژییەتی میللیش لە پرۆگرامی نووسینەکاندا نووسراوە، دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی نێوەڕاست و تایبەت بووە بەو سەرباز و بازرگانانەی کە ئەم وڵات و ئەو وڵاتیان کردووە، دواتریش ھەر لەچەرخی شازدەوە بۆ نۆزدە، کولتووری دنیا گۆڕانی بەسەردا ھات و بەرەو پێش چوو.
ئەنتەرپۆلۆژیا تایبەتمەندییە میللییەکانی کردە، کولتوورێکی دنیایی، کە بەپشت بەستن بە ئایینەکان تایبەتمەندییە میللییەکان دەستنیشان دەکرا و وەک یۆتۆپیایەکی غەیرە نھێنی، کەوتە ڕاڤەکردنی پێوەندی نێوان مرۆڤ و کۆمەلڕ. “سامۆیل ھینتیگتۆن” لە کتێبی” پێکدادانی مەدەنیەتەکاندا”، دنیا بەسەر پازدە یان دوازدە ئاییندا دابەش دەکات، ئینجا لێرەدا ئەوەی بەلای منەوە سەیرە و وەک پرسیارێک خۆی دەسەپێنێت، تۆ بڵێی ھەر لەبنەڕەتەوە ئەم ڕێبازە ئایینیانە لەکوێوە سەرچاوەیان گرتبێت؟ کە ئەمەش یان دەبێت لەڕێی پسیکانالیزە و پێکھاتەکانی کولتوورەوە ڕاڤە بکرێت، یان لەڕوانگەی میتافیزیکەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. “سارتر” پێی وایە ھەر لەکۆنەوە مرۆڤ لەپێناو بەرھەمھێناندا پێویستی بە کۆمەڵکاری و ھەرەوەز ھەبووە، ھەر بۆیە چەندان ئەفسانە و زۆر بیروباوەڕی پڕوپووچی ھێناوەتە نێو خودی ژیانەوە. منیش وەک خۆم، ئەم بیروڕایەم پآ ڕاستە، چونکە تایبەتمەندییە کولتووری و کەسایەتییەکانمان ڕەگوڕیشەیەکی دێرینیان ھەیە و پەیوەستن بە ڕاھاتن و ڕام بوونمان بەرانبەر بە نەریتە کۆنەکان.
جا با سەبارەت بە ئۆروپا و ئەوی دیکەش شتێک بڵێین، بۆ نموونە ئاخۆ ئینگلیزەکان ئەورووپین؟ ڕاستییەکەی ئاشکرایە کە خۆیان پآ ئەوروپی نییە! لەکاتێکدا ئێرلەندییەکان، ئەوروپای کاسۆلیکییان بەدڵە و جێگەی قبووڵیانە. شایانی باسە، تا ڕژێمی “فڕانکۆ” کۆتایی پآ ھات، ئیسپانیا بە ئۆروپا نەدەزانرا، ئیدی پاش ئەوە مافی ئەوەی بەدەست ھێنا، کە بێتە نێو یەکێـتی ئۆروپاوە. ئەگەر بێینە سەر باس و خواسی ئەڵمانیا، ئەوە دەبینین، “تۆماس مان” لەکتێبی :
Apolitik- bir adamin düşünceleri
لەجێی خستنەڕووی تێڕوانینێکی نەتەوەییانە، زیاتر لە قووڵاییەکانی نەستییەوە، وەک کەسێک بەنھێنی و لێڵی، بەمەبەستی بەرجەستەکردنی بیروڕاکانی دەستی داوەتە قەڵەم و کتێبەکەی لەشێوەی مۆنۆلۆگێکی دراماتیکیدا داڕشتووە و ئەوەی خستۆتە ڕوو، کە ئەڵمانیاش لەنێو خۆیدا پارچەیەکی ئۆروپا نییە، تەنھا لەپێنج پارچەی ئۆروپا و شارستانێتییەکەی، فەڕەنسا دەمێنێتەوە، ( ئینگیلتەرەش تەنھا کاروانسەرایەکی بازرگانییە)، لە کاتێکدا لای ئەو ئەڵمانیا ئەمە نییە و ئاماژە بەشتێکی تر دەکات: کولتوور، قووڵبوونەوە، بەڕێوەبردنی ئۆروپای ناڤین، ئیمەیجێکی فەنتازی بۆ ھەڵدەبژێرێت، کە وەک ڕوحیەتی ڕووسی، شتێکی جودا و جیاواز دەبێت. ئینجا ھەندێک نموونە ھەن، کە ئۆروپا وەک کاراکتەر-ئیمەیجێک-یش دەخەنە نێو بازنەی بوون و نەبوونەوە، وەک چین و چەند شوێنێکی تریش. جێگەی سەرنجە کە بڵێین، ئەو ئەمریکایەی کە ھەموو کەس بۆ پارە بەدەست ھێنان و قازانج کردن ڕووی تێدەکەن، سلڕ لەژاپۆنیای مۆدێرنیتە دەکاتەوەو وەک دوژمنێکیش دەیبینێت، ئەمە جگە لەڤێتنام و تایوان.
ئەم بگرە و بەردەو قسە و باسەی کە لە مڕۆدا سەبارەت بە ژاپۆنیا لەئارادایە، یەکێک لەمێژوونووسە بەڕێزەکانی ئەڵمان، بەتوندی ڕەخنەی لێدەگرێت و دەڵێت:
( ئەمە چییە بەردەوام باس لە ژاپۆنیا دەکرێت؟ ئێوەی ئەمریکی لەگەلڕ ھەر ناو ھێنانێکی ژاپۆنیادا، دەمرن و زیندوو دەبنەوە، بەڵام ئێمەی ئۆروپایی لەبوونی ژاپۆنیا، ھەر ئاگاداریش نین، نە ئەوە بترسین و نە ئەوەشە خۆمانی پێوە سەرقاڵ بکەین).
لە زۆربەی ناوچە جۆراجۆرەکانی دنیادا، ئەو پێوەندییانەی کە لەنێوان بیرۆکە ھاوبەشەکاندا بەرجەستە دەبن و سەرقاڵمان دەکات. ئۆروپا و ئەمریکایە.
ڕەنگە ڕاستتر بێت بڵێین، دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چونکە لێرەدا پرسیارێکی زۆر کلاسیکی خۆی دەسەپێنێت، بۆ لەئەمریکادا سۆشیال نییە؟ (سۆسیۆلۆگی ئەڵمان “وێرنەر سۆمبارت”، لە وتارە بەناوبانگەکەیدا باسی لێوە دەکات)، بەڕای من ئەمە ھاوشێوەی ئەو پرسیارەیە کە ئۆروپا لە ئەمریکای دەکات و پرسیارێکی تایبەتە بەجوداو جیاوازی ئۆروپا و ناھەمواری ئەمریکا، چونکە لەوآ سۆشیال نییە و چ پرۆلیتاریا و چ بۆرژواکەی، سیاسەتێکیان نییە، ئەوەی کە وەڵامی ئەم پرسیارەش ھێندەی دیکە سەختتر دەکات، ئینگیلتەرەیە، چونکە ھێندەی ئەوەی ئۆروپا، ئەو دەخاتە دەرەوەی خۆیەوە، ھێندەش ئینگلتەرە خۆی جیا دەکاتەوە، ئینگلتەرە زۆر نایەتە نێو سیاسەتەوەو زیاتر گرنگی بە بازرگانی دەدات، ئۆرستۆکراتییەت و جیاوازی نێوان چین و توێژەکانی، لەبەشەکانی دیکەی ئۆروپا ناچێت. تەنانەت لەڕووی فینۆمێنی کولتووریشەوە، دەتوانین بڵێین، کولتوورێکی باڵای ھێناوەتە بوون، لێرەدا زمانیش ڕۆڵی خۆی ھەیە و زمانی ئینگلیزیش وەک زمانێکی ھاوبەشی بازرگانی جیاوازییەکان ناھێڵێت و دوژمنێکی نامۆ بەخۆی دروست دەکات.
ئەگەر ئەم جیاوازییانەی نێو خودی ئۆروپا، لەلا
یەک جآ بھێڵین، دەبینین ئەمریکا وەک نموونەیەکی خراپ و دیسپۆتێکی حوکمڕان دەڕوانێتە ئۆروپا.
ھەر بۆیە ڕەنگە زەحمەت بێت بزانین، ھۆکاری کۆچکردنی ئۆروپاییەکان بۆ ئەمریکا چییە؟ تەنگەتاوی سیاسییە، یان پەیداکردنی پارە و دۆزینەوەی شوێنێکی کەم ئایدۆلۆژییە، یان ڕەنگە ڕاکردن بێت لەو بۆشاییە زەمەنییەی کە لە ئۆروپادا ھەیە( بە حوکمی زۆر بۆ ھێنانی ئەریستۆکراتی و پۆلۆتیکای چینی کرێکار) کە ئەمریکا لەیەک کاتدا دەکاتە بەرھەڵستکار و کۆنفۆرمیست، بەربەرەکانێی دەوڵەتە گەورەکان، گونجانە لەگەلڕ تابلۆکان، لەئەمریکادا ھەر لەڕاستەوە تا چەپ، سەرجەم چین و توێژەکان لەکولتوورێکی ئەنتەلکتوێلدا کۆدەبنەوە کە ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەفرەت لێکردنێ:ی ئەریستۆکراتیەتی ئۆروپایی و ھەڵھاتن لێی. جا دەبێت ھەر شتێک وەک “ڕینکە” گوتوویەتی: ( لەنزیک خودایە).. بۆیە ھەر شتێک بەدەر لەمەرکەزییەتی خۆی، بآ مەرکەزییەتەو دەکەوێتە دەرەوەی خۆی، ڕەنگە زۆر شوێنیش ھەبێت بە مەبەستی بەددەستھێنانی مەرکەزییەت لەھەوڵدان و پەلکوتاندا بێت.
ئەم ئەنکێتە سایکۆلۆژییە، سایکۆجوگرافی کۆن کۆپی دەکاتەوە: وەک سآ خوشکەکەی چیخۆف، کە بەتاسەوە یادی مۆسکۆ دەکەنەوە. ئەمڕۆ ئۆروپا بەمەرکەزچێتی تاوانبار دەکرێت، لەکاتێکدا نەبوونی لە ئەمریکادا بۆتە مایەی باسکردنی میدیاکانی لە گڵۆباڵیزم، گەرچی ئەم بیرۆکەیەش وەک مەرکەزییەتێک دێـە پێش چاو، بەڵام لەڕاستیدا بیرۆکە نییە، ھێندەی ئەوەی کە باوەڕێکی بوونگەرایە و پایە ئیکۆنۆمییەکان پشتگیری لێدەکەن.
ئەم گۆڕانکاریانەی نێو خودی کولتوور جوانترین شتێکی ئۆروپایە، کە فرە کولتوورییە و ھەموو وڵاتانی ئۆروپاش ھەست بەم گۆڕانە دەکەن.
ئینگلتەرە زۆر دەمێکە لە مەسەلەکە حاڵی بووە، فەڕەنسا پاش جەزائیر و ئەڵمانیاش پاش زیادبوونی ڕێژەی تورک لەنێو خودی خۆیدا، زیاتر ئەم ڕاستییەی لا ڕوون بۆتەوە. ئیتالیاش ھەر پاش کشانەوەی لە ئەفریقا، ئەو ڕاستیەی لا ئاشکرا بووە.
باشە دەتوانین بڵێین، ئۆروپاش وەک ئەمریکای لێھاتووە؟ ئەمە شتێک نییە، کە نەشێت و نەکرێت. دەبێت ئاماژە بەوە بدەین کە ئۆروپا بەچەشنی ئەمریکا، کولتووری ستانداردێکی نییە و نەبۆتە دەزگا.
فرە کولتووری بە پێچەوانەی کۆنە بیرۆکەی نا ھاوچەرخی جوولەکەکانەوە، چاوی لە ئەمریکا کردووەو ئەوی کردۆتە نموونە، دەشکرێت بڵێین ئۆروپا لەڕووی ڕەگەزپەرستییەوە، نەرمترین ئەلگۆیە، بەڵام لاسایی کردنەوەی ئەمریکاش لەڕووی فرە کولتوورییەوە، لایەنی نێگەتیڤیشی ھەیە، ئەویش ئەوەیە کە وەک ئەمریکا دەبێت بە تۆپزی فرە کولتووری بسەپێنیت، گەرچی جیاوازی لە نێوانیاندا ھەیە و بەدیش دەکرێت.
بەماوەیەکی کەم پاش ڕووخاندنی دیواری نێوان ھەردوو بەشەکەی ئەڵمانیا، چەند خەیاڵ و بیرۆکەیەکی ئایدیالیستانە پەیدا بوو، بەمەبەستی دەستنیشانکردن و خستنەڕووی جیاوازییە کولتوورییەکانی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا. ھەر بۆیە بڵاوکراوەیەکی وەک:
Liber internationale
تەجاوزی چەشنە بابەتەکانی بڵاوکراوەکانی دیکەیان کردووە و بە ئاراستەی خستنەڕووی ئەو ڕاستییانەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا کاریان کردووە.
ژێدەر:
Cogito*yapıkredı*istanbul”٢٠٠٤