ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا رۆژانه به‌چری ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستان بۆردوومان ئه‌كه‌ن، له قه‌ندیل و وه‌رتێ و سیده‌كان و باڵاكایهتی و به‌رواری بالا تا ئه‌گاته گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای ئامیدی و زاخۆ‌و شه‌نگال و، توركیای ره‌گه‌زپه‌رست به بۆردوومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی نه‌وه‌ستاوه‌و، تۆپخانه‌كانی سوپاكه‌ی كه زۆر شوێنی له خاكی باشوری كوردستانی داگیركردووه‌و به ئاره‌زووی خۆی ناوچه‌كانی كوردستان به هه‌ره‌مه‌كی بۆردوومان ئه‌كات.
له ئه‌نجامی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بوونه قوربانی و، ئه‌وه‌ش دڵه‌راوكێی و ترسێكی زۆری له نێو هاوڵاتیانی سڤیلی بێتاوانی ناوچه‌كه دروستكردووه‌و، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتوانی گونده‌كان له ماڵه‌كانی خۆیان دووركهوتوونهتهوهو ناوچه‌كانیان چۆڵكردووهو، زیانێكی زۆر به‌ر باخ و ره‌زو دار‌و پووش و ئاژه‌ڵ و ماڵ و سامانیان كه‌وتووه.
له درێژه‌ی تاوانه‌كانی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست و، هاوكات له‌گه‌ڵ یادی چوارساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی سه‌دان ئێزیدی نیشته‌جێی گوندی كۆچۆ له شه‌نگال له 15ی ئابی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه. ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 15-8-2018 له قه‌زای شه‌نگال و، چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومان كران و، له‌و رووداوه‌دا، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) ی نزیك له په‌كه‌كه { مام زه‌كی شه‌نگالی} ئه‌ندامی كوردیناسیۆنی كومه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرایه ئامانج و، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شه‌رڤانان شه‌هید بوون.
لە 3/8/2014 چەكدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هێرشیانكردە سەر قەزای شنگال و، لەماوەیەكی كەمدا‌و بەبێ بەرگری و هه‌ڵاتنی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و به‌رپرسانی سه‌ربازی و حزبییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و، به ئاسانی داعش توانی شارەكه‌و ده‌وره‌وبه‌ری كۆنترۆڵ بكات‌و جگە لە شەهیدكردنی سەدان كوڕ‌و پیاوی ئێزیدی بە هەزاران ژن‌و كچ‌و منداڵیان به‌ره‌و باره‌گاكانی داعش له موسڵ و ره‌ققه‌و شوێنه‌كانی تری سوریا برد.
هه‌ر له‌دوای داگیركردنی شه‌نگال مه‌سعود بارزانی ( له‌و كاتانه‌دا سه‌رۆكی هه‌ریم ) بوو رایگه‌یاند ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌ی ئه‌ركی پاراستنی شه‌نگالیان له ئه‌ستۆ بوو (هه‌موویان ناسراون) ، له سه‌ر كاره‌كانیان لا ئه‌برێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ئه‌كرێت و، په‌یوه‌ست به‌و كاره‌ساته، ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و، به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی قه‌زای شه‌نگال، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه كرانه‌وه به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می سه‌رباری و، چه‌ندینجار به‌ڵێنی سزادانی تۆمه‌تبارانی كه‌وتنی شه‌نگال درا، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی ئه‌و دۆسیه‌یه تا ئێستا ئاشكرا نییه و، وا چوار ساڵ بەسەر كارەساتی شنگال تێپەڕ ئه‌بێت و تائێستاش كەمتەرخەمەكانی ئەو كارەساتە نەدراونەتە دادگا‌و، خه‌ڵك و چالاكه مه‌دنییه‌كان داوای دادگایكردنی كەمتەرخەمەكان ئەكەن.
هه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه له بەرەبەیانی رۆژی 25/4/2017 له لایه‌ن 26 فرۆکەی جەنگی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رست به چری بۆردومانی شنگال و ده‌وروبه‌ریان كرا‌و، به‌و هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانێك شه‌هیدو یانزه پێشمه‌رگه‌و سێ شه‌ڕڤانی تریش، برینداربوون، هه‌روا به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوە بۆ سه‌ر ناوه‌ندی گشتیی یه‌په‌گه له چیای قه‌ره‌چۆغ له دێرك، ٢٠ شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و ١٨ شه‌ڕڤانی تریش برینداربوون و، ئەو کارەی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی خوێنرێژ دەست درێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و دەڤەری شنگال بە تایبەتی و دەستتێوەردانه لە كاروباری ناو وڵاتێكی تر‌و ئەمەش پێشێل کردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیه پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی به شه‌ره‌ف و مرۆڤدۆستانی ئازادیخوازی دونیا ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ریسوا‌و شه‌رمه‌زار بكه‌ن و، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان كه تا ئێستا ناتوانێت ئه‌و ده‌ستدرێژییه ریسوا بكات، سنورێكی بۆ دابنێت و، چیتر ڕێگە به توركیا نەدرێت بە ئارەزووی خۆی لە ناو باشوری كوردستان تەراتێن بكات.
له دووا هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال { زه‌كی شه‌نگالی} له گه‌ڵ هاورێكانی شه‌هید كران و، دیاره ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ش به پێی نه‌خشه‌یه‌كی گڵاوی گووماناوی دارێژراو بووه، وه‌ك نه‌خشه دارێژراوه قیزوه‌نه‌كه‌ی داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌دره‌فتار (داعش) و، گومان ئه كرێت هێزێكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان یان حكومەتی عێراق هاوكاریی توركیایان كردبێت لەو هێرشەداو، حكومه‌تی عێراق هاته‌ده‌نگ و، ئه‌و تاوانه‌ی ریسواكردو، وەزارەتی دەرەوەی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر بۆردومانكردنی قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای لە تورکیا كردوه هێزەکانی لە خاکی عیراق بکشێنێتەوە، چونکە به‌پێی به‌یاننامه‌كه: ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و ره‌خنه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا بێده‌نگه‌و، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه‌و، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌ێنێت به‌رپرسه باڵاكانی باشووری كوردستان نا‌وێرن به‌رنگاری توركیا ببنه‌وه، چونكه نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن توركیای ره‌گه‌زپه‌رست داگیركراوه‌و، وناتوانن بڵێن: توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌و، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه : تا كه‌ی بێده‌نگ ئه‌بن؟ جه‌ماوه‌رو گه‌لی كوردستان داوا ئه‌كه‌ن: بێده‌نگی بشكێنن.
21/8/2018