بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان له خاچ بدرێ‌و تاوانکارانی ۱۷‌ی شوبات بدرێنه دادگا، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی سۆرانی مامه حه‌مه سور کرد سور بکرێنه‌وه‌و سه‌ید ئه‌کره‌میش له‌وبه‌ندیخانه‌یه ئازاد بکرێت که خۆشیان نازانن بۆچی گرتویانه،؟
ئه‌وه‌ی کاوه گه‌رمیانی تیرۆر کرد تیرۆر بکرێته‌وه..ئینجا کاره‌بامان وه‌ک هه‌شتاکانی لێبێته‌وه خه‌ڵکی سه‌ید سادق و به‌رپرسانی ئه‌و شاره ئاشت ببنه‌وه،، هتد …. ئه‌مانه کۆ ئاواتێکن که چه‌ند ساڵێکه ئێمه مانان چاوه‌رێی هاتنه بوونی ده‌که‌ین به‌ڵام ته‌نها ساڵه‌کان ڕه‌قه‌میان گۆڕاو ئه‌مانه‌ش وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه . باشتره که بڵێین خۆزگه له بڕی گۆڕانی ژماره‌کانی ساڵ ده‌مووچاوی به‌رپرسه‌کان بوایه ئه‌وسا نه‌ک ۲۰۱٤ به‌ڵکو دوو هه‌زارو هینیش ده‌یتوانی ببێته هێنه‌ری ته‌واوی داخوازی‌و ئاواته‌کانمان.