شەوقی سەباح: ھەر چۆنێک بێ ھیتلەر ئەم بزاڤە داگیرکەرییە ھەمیشەیەی داھێنا، کە بەبێ ئەو ھیچ شتێک نەدەبوو “من یاخی دەبم کەواتا ئێمە ھەین” کۆیلە ئەمەی وت. دوای ئەمە یاخی بوونی میتافیزیکی زیادی کردو وتی “ئێمە تەنیا خۆمان ھەین، ئەم دروشمەیە کە ئێستاشی لەگەڵ بێ ئێمە پێوەی دەژین.
ئەوەی دەبێت کۆیلە بۆ ئاغاکەی بکات، ئەوەیە نابێت لە فەرمایشتەکانی ئەو دەربچێت، ئەگینا کۆتایی بە گیانی ئەھێنێت، ھەر بۆیە لەم چوار چێوەیەدا ئەوان یان دەبێت دان بەفەرمایشتەکانیدا بنێن، یان لێستاندنەوەی مەرگیان، ئەم دوو ڕێگەیەیە کە دەبێت کۆیلە یەکیان ھەڵبژێرێت. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی ئیبراھیم خەلیلی باپیرە گەورەمان سەلامی خوای لێبێت، کاتێک یاخی بوو لە فەرمایشتەکانی نەمرود دوای ئەوەی نەمرود بەم یاخی بوونەی ئیبراھیم زانی دوو ڕێگەی لەبەردەم دانا، یان مردن یان داننان بەفەرمایشتەکانی ئەو، ئەم نموونەیە ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە ھەرکاتێک یاخی بوون ھەبێت ئەوە دەگەینێت کە ئاغایەک حکوم دەکات کە مافێکی سروشتی بەخۆی داوە کە دەبێت گەلەکەی بکاتە کۆیلە، مرۆڤایەتی ئەمڕۆ خیانەت لە ڕەچەڵەکی خۆی دەکات، لە نەوەکانی خۆشی دەکات، چونکە ڕێگە دەدات بخرێتە خزمەتی ئاغا، پاداشتەکەشی ئەوە دەبێت کە ئامرازی کاوڵکردن و بەکۆیلە بوونی داھاتوو دەخاتەڕوو لەگەڵ ھاتنی ئایینە ئاسمانییەکان ئەورووپییەکان تێگەیشتنی جیاوازیان ھەبوو لەبارەی ئایینەکان، کە بەشتێکی ترسناکیان دانا، ھەر بۆیە لەبەرامبەر ئەوەدا زانستی فەلسەفەیان پێشخست، کە واییان دادەنا وەکو چەکێکی یاخی بوونە بەلای ئەوان، ئەوان پێیان وابوو داننان بە فەرمایشتەکانی خوداوەند مانایی کۆیلەدار بوونیانە، چونکە ئەوان جیاوازی نێوان خوداوەند و مرۆڤەکانیان نەدەکرد.
گرنگترین چەکی دەستی ئاغاکان بۆ کۆمەڵگەیەکی کۆیلەداری بریتیە لە پەرە پێدانی سیستەمی سەرمایەداری، چونکە ئاغایەتی کۆیلەداری ھەرگیز دروست نابێت بێ سەرمایە، ھەر بۆیە لە ئێستا نەک تەنیا دەوڵەت گەڕای، بەڵکو پارتەکانیش خۆیان پڕ پارە دەکەن بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پڕ کۆیلەداری، ئاغا ناتاونێت کۆمەڵگەیەکی پڕ کۆیلەداری دروست بکات، بەڵام کۆمەڵگە دەتوانێت ئاغایەک ھەڵبژێرێت و کە وەکو کۆیلە سەیری کۆمەڵگە بکات و حکومیان بکات.