پ1: داخوا بۆ ده‌بێت ئه‌و ژانرانه‌ی که‌له‌قوڵاییه‌کانی گێڕانه‌وه”سه‌رد”وه هه‌ڵده‌قووڵێن، هێنده کاریگه‌رییان له‌سه‌رمان هه‌بێت؛ بۆ نموونه وه‌ک رۆمان، که‌یه‌کێكه له‌ژانره گرنگه‌کانی بواری ئه‌ده‌بیات؟
یوسف عیزه‌دین: به‌ڵێ ده‌شێت و ده‌کرێت، له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین؛ کهئاخۆ بۆ ده‌بێت، زۆرێک له‌ئێمه هه‌ر له‌سه‌رده‌مانێکی منداڵیمانه‌وه، ئه‌وداڵی گوێبیستی به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌و ئه‌فسانه‌و داستان و به‌گشتی سه‌رجه‌م حیکایه‌ته‌کان بووبێتین… دیاره هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی فامی دنیامان کردبێت و له‌وه‌ی که‌له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌رمان ده‌گوزه‌رێت شتێک به‌رۆشنی لێی حاڵی بووبێتین.. به‌ته‌واویی و راشکاوانه هه‌ر پێش قۆناغی فێربوونی خوێندنه‌وه‌شمان، هێزگه‌لێکی سه‌یر و ئه‌فسوونئامێز هه‌بووه، ته‌نانه‌ت زۆر جاران به‌ده‌ر له‌ویست و خواستی خۆمان، له‌ناوه‌وه‌ڕا به‌ره‌و دنیاکانی گوێههڵخستن بۆ بیستنی به‌سه‌رهات و حیکایه‌ت و ماجه‌رای شته‌کان، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر راپێچی کردووین، ره‌نگه له‌پشت ئه‌وه‌شه‌وه چه‌ندین شتی شاراوه‌ی دیکه.. به‌جیاوازیی زیاد و که‌م کردنی له‌یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دیکه، وابه‌سته‌ی گوێگرتنی کردبێتین؛ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و به‌سه‌رهات و رووداو و سه‌رگوزشته‌و ماجه‌رایانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ، ریالیتهبوونی مه‌وجوودییه‌تی شتهباسکراوهکاندا زۆر جیاواز و جوودابوون.. گه‌ر زۆرێک له ئێمه که‌مێک به‌وردی له‌وساته زه‌مه‌نییانه‌ی رابردووی ژیانی خۆی رابمێنێت، هه‌ست ده‌کات بۆ خۆشی به‌شێک بووه، لهوگهمهی خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌و به‌واتایه‌کی دیکه شتێک به‌ویستی خۆمان قایل بووین به‌وه‌ی کهههخهڵهتێنرێن، هه‌رچه‌ند ئه‌مه نیسبییه و له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام تۆ بیر له‌وه بکه‌ره‌وه به‌منداڵی و پێش ئه‌وه‌ی بزانین هه‌ور بۆ دروست ده‌بێت و باران چۆن ده‌بارێت؟! چه‌ند سانا و ئاسان بووه، به‌بێ ماندووبوون و یه‌کسه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی باوان و پێشینانی خۆمان له‌زه‌ینماندا به‌رجه‌سته بکه‌ین؛ که‌ئاماژه‌یان به‌قودره‌تی موتڵه‌قی هێزێکی غه‌یبی داوه لهباراندنی باراندا و میتافیزییکانهو به‌ده‌ر له‌کاریگه‌رییه‌کانی سروشت، وێنه‌یه‌کی دیکه‌یان سه‌باره‌ت به‌باران له‌لامان به‌رجه‌سته کردووه، ئیدی ره‌نگه ئه‌مه‌ش دواتر بووبێته یه‌كێک له‌و هۆکارانه‌ی که‌وای لهزۆرمان کردبێت، که‌له‌و قۆناغه یان له‌قۆناغه‌کانی تری ته‌مه‌نیدا به‌ئاسانی مێشکی وانه زانستییه‌کان وه‌رنه‌گرێت و زیاتر حه‌زی به‌گوێبیستی حیکایه‌ته‌کان بێت که‌له‌دوو توێی کتێبهئهدهبیی و مێژووییه‌کاندا ده‌خرێته‌ڕوو.. دیاره هه‌ر بهخۆڕاش نییه، له‌زۆربه‌ی قۆناغه‌کانی خوێندندا هه‌وڵی کردنه حیکایه‌تی وانه زانستییه‌کان درابێت، بۆ نموونه کیمیا و فیزیا و وانه زانستییه‌کانی تر.. له‌ئێستاشدا ده‌بینین بۆ حاڵیبوونی خوێندکاران، چۆن ده‌کرێنه حیکایه‌تی به‌تام و به‌چێژو زۆرجاران هێنده‌ی به‌سه‌رهاتی رۆسته‌م و سوهراب کاریگه‌رییان به‌سه‌ر خوێندکارانه‌وه ده‌بێت!؟.. هه‌رچه‌ند ئه‌مه له‌ڕووی به‌ئه‌قڵانی بوون و به‌گه‌ڕخستنی توانا ماته‌ریاڵه مه‌عریفییه‌کانی زه‌ین و تهسهووراتی ئێمه‌ی مرۆڤه‌وه ده‌رحه‌ق بهشتگهلهکان، کاریگه‌ریی زۆر نێگه‌تیفانه‌ی ده‌بێت؛ به‌ڵام ئه‌مه واقیعه‌و یه‌کاڵاکردنه‌وه‌و قسه‌و باسێکی قووڵیش لێره‌دا سه‌باره‌تی؛ ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی ئێستامان نییه‌و پێشم وانییه وا راگوزه‌رانه بتوانین؛ لێره‌دا شتێکی جیدی له‌باره‌وه جێبکهینهوه!؟.
پ2: که‌واته ده‌توانین بڵێین؛ ئێمه‌ین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی یه‌که‌مین قۆناغه‌کانی ژیانمانه‌وه کهمنداڵییه..ده‌مانه‌وێت؛ گوێگر و باوه‌ڕپێکه‌ری حیکایه‌ت و داستان و ماجه‌را و ئه‌فسانه خه‌یاڵییه‌کان ببین، که‌دواتر ژانره‌کانی ئه‌ده‌بیی لێ دێته ده‌ر و هه‌ر ئه‌م حه‌زی گوێگرتنهمانیشه که‌دواتر ده‌مانکاته خوێنه‌ری تێکسته‌کان، پێتان وانییه ئه‌مه وابێت؟
یوسف عیزه‌دین: به‌ڵێ خۆی له‌ڕاستیدا، پێوه‌ندی گوێگر و گێره‌ڕه‌وه”راوی”و دواتریش خوێنه‌ر و تێکست، سه‌رباری سانا بوونیان؛ زۆر ئاڵۆزن، له‌کاتێکدا بۆ نموونه گه‌ر واز لهگوێگر و گێڕانه‌وه‌کان له‌ئێستادا بهێنین وته‌نها ئاماژه به”رۆمان” وه‌ک ژانرێکی ئه‌ده‌بی و خوێنه‌ره‌که‌ی بده‌ین، ده‌بینین یه‌کێک له‌رۆماننووسه جدییه‌کانی دنیا، که‌سێکی وه‌ک” ئیمبێرتۆ ئیکۆ” له‌کتێبی”شه‌ش پیاسه به‌نێو دارستانێکی خهیاڵچندا” هه‌وڵی ته‌ئویلکردنی زۆر ته‌رح و بۆچوون و پرسیار ده‌دات، سه‌باره‌ت به‌تێکسته سه‌ردییه‌کان و به‌تایبه‌تیش تێکستی “رۆمان”، بۆ نموونه بۆ ئه‌و دنیای تێکست و به‌تایبه‌تیش تێکستی “رۆمان”، به‌دارستانێکی چڕ و پڕ و ترسناک ده‌شووبهێنێت، که‌ئێمه‌ی خوێنه‌ری گریمانکراو ره‌نگه له‌نێویدا بزرببین و له‌نێو هه‌موو ئه‌و دنیا داخراوه سیحراوییه، قێزه‌وونه، جازیبه، سارد‌و سڕه‌ی نێویدا وێڵ و ئه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌و رێچکه‌یه‌ک بین بۆ هاتنه ده‌ره‌وه، یان چوونه ژووره‌وه‌یه‌کی تر؟!.. ئیدی به‌ڕای ئه‌و له‌نێو ئه‌و دنیا تهسهوورکراوهدا، دره‌خته‌کانی ئه‌و دارستانه گریمانکراوه، بۆیان هه‌یه به‌ته‌واوی تیشکی خۆر‌ت لێ بشارنه‌وه، یان جار جاره رێبده‌ن لێت وه‌ده‌ربکه‌وێت وله‌نێو چڕ‌و پڕی لق و پۆپی دره‌خته بێکۆتاکانه‌وه هه‌ست به‌زه‌مه‌ن بکه‌یت، یان به‌ته‌واوی له‌زه‌مه‌ن بێخهبهر بیت، وه‌ک “ئیکۆ” له‌میانی خستنه‌ڕووی رۆمانی”دارستانه‌کانی لوازی” “سیلڤی لنیرڤال” ئاماژه‌ی پێده‌دات، که‌ده‌ڵێت:
(ده‌بێت بزانین چۆن بچینه نێو دارستانه‌وه‌و تێیدا پیاسه‌بکه‌ین و چۆنیش لێی بێینه ده‌ر و ته‌نانه‌ت گه‌ر پێویستیکرد له‌ڕێڕه‌وه ته‌سک و ترووسکهکانیشی هه‌ڵبێین).. هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا رووده‌دات، که‌بۆی هه‌یه وه‌ک له”دارستانه‌کانی لوازی”دا ئاماژه‌ی پێکراوه، چڕوپڕی دار‌و دره‌خته‌کان ببێته مایه‌ی چه‌واشه‌کردنی ئه‌و که‌سه‌ی به‌نێو دارستانه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێت و نه‌زانێت له‌چ کات و ساتێکی زه‌مه‌ندایه.
لای “ئیمبێرتۆ ئیکۆ” تێکست دارستانه‌و خوێنه‌ریش ئه‌و موغامیره‌یه به‌نێویدا گوزه‌رده‌کات؛ له‌کاتێکدا پێش وه‌خت هیچ نه‌خشه‌یه‌کی لانییه‌و ئه‌وه خوێنه‌ره هه‌وڵی که‌شفکردنه‌ی ئه‌و پانتاییه جوگرافییه تهسهوورییه وێناکراوه ده‌دات و به‌بێ بوونی ئه‌و خوێنه‌ره جیدییه گریمانکراوه‌ش؛ گه‌مه‌که ده‌ست پێناکات.. یان ده‌توانین بڵێین تێکست به‌بێ بوونی خوێنه‌ر، ئاسته‌مه بتوانرێت باس له‌بوونی بکرێت، واته بوونه زیندووه‌که‌ی ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌شوێنێکیشدا به نووسراوی هه‌بێت!؟.
پ3: ئه‌گه‌ر بوونی تێکست و خوێنه‌ری گریمانکراو، به‌بێ یه‌کتر بوونیان نه‌بێت، که‌واته خوێنه‌ری گریمانکراو به چه‌شنێک ده‌توانێت بڕوانێته تێکست که‌خۆی له‌ڕاستیدا وا نییه‌و شتیکی تره؟
یوسف عیزه‌دین: پێم وایه ئێمه وه‌ک خوێنه‌ر، ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌کی ته‌فکیکییانه له‌گه‌ڵ تێکست بکه‌ین و سانترالیزمی بونیاده یه‌کگرتووه گریمانه‌ییه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه، تا بتوانین خۆمان به‌دوور بگرین له‌و ده‌سه‌ڵاته موقه‌دده‌سه ته‌قلیدییه‌ی که‌ده‌یه‌وێت له‌پشت تێکسته‌وه، وه‌ک ئیگۆیه‌کی باڵا خۆیمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئیدی زۆرجار گه‌وره‌کردنی ناوی دانه‌رێک و کردنی بهئیگۆیهکی باڵا‌و ئایدیالیی له‌زه‌ینی خوێنه‌ری ساده و ساکاردا ده‌بێته مایه‌ی مانه‌وه‌ی تێکسته‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر جۆره تێڕوانینێکی جوداو په‌رچه‌کردارێکی ته‌نانه‌ت راگوزه‌ری کاتی خوێندهنهوهشدا، چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رێگرێکی نائاسایی بۆ دروست بووه؛ که‌نه‌توانێت ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێکسته‌کانی بۆ نموونه.. ئه‌و که‌سه دیاریکراوه هاله بۆ دروستکراوه‌دا بکات، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته مایه‌ی گۆڕینی خوێندنه‌وه بۆ ناخوێندنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و به‌رچاو له‌پانتایی خوێندنه‌وه‌ی کوردیش‌دا هه‌ڵده‌سووڕێت؛ ئه‌و چه‌شنه ناخوێندنه‌وه شهفههییهیه، کهوهدووی ناوه‌کان ده‌که‌وێت و وه‌ک هه‌مووان ئه‌وه ده‌ڵێت، کهگووتراوه، “ئۆسکار وایڵد” له‌شوێنێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، که‌زۆرینه به‌لاسایی کردنه‌وه‌و دوباره کردنه‌وه‌ی چه‌شن و جۆری گووتراوه‌کان، هه‌موو شتێکن ته‌نها خۆیان نه‌بن”.. ئیدی زۆر به‌ئاسانی ده‌توانین هه‌ست به‌وه بکه‌ین، که‌زۆرینه‌ی واقیعی کوردی، هه‌ر شتێک بن خۆیان نین؟! به‌بواری خوێندنهوهشهوه ده‌بێت؛ له‌ده‌ره‌وه فێربکرێن و بانگهێشت بکرێن بۆ خوێندنه‌وه‌ی فڵانه تێکست و پشت گوێ خستنی فیساره تێکستی تر. ئیدی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ش بێ پرسیار مل بۆ ئه‌وه ده‌نێت، کهلهدهرهوهڕا به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت.
پ4: واته له‌کاتێکدا خوێنه‌ر پێی وایه موماره‌سه‌ی خوێندنه‌وه‌ی تێکستێک ده‌کات، بۆی هه‌یه له‌ڕاستیدا موماره‌سه‌ی ناخوێندنه‌وه بکات، وه‌ک له‌کایه‌ی خوێندنه‌وه‌ی کوردی‌دا به‌دیده‌کرێت؟
یوسف عیزه‌دین: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر تێکست له‌شوێنێکه‌وه په‌یوه‌ست بێت بهکهینونهوه، یان بوونمانه‌وه، ئه‌وه ته‌ئویلی ئێمه‌ی خوێنه‌ر، هه‌وڵدانێکه بۆ که‌شفکردنی ئه‌و چه‌شنه تهماسهی که‌له‌گه‌ڵ شته‌کاندا هه‌یه‌تی و کردوویه‌تی..هه‌موو ئه‌مه‌ش به‌بێ پرسیارکردنی به‌رده‌وام و گه‌ڕانی بێ پسانه‌وه‌مان مه‌یسه‌ر نابێت…تێکسته جدییه‌کان ئه‌و تێکستانه‌ن، که‌نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌ئاسانی ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه، به‌ڵکو به‌رده‌وام قابیل به‌خوێندنه‌وه‌ی نوێ و جدیین..خوێندنه‌وه‌ش هه‌رده‌م له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌کات که‌دانه‌ره‌که‌ی به‌ئاگا یان بێ‌ئاگا، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نه‌شکاوه، یان لێی بێده‌نگ بووه.. یان له‌کاتێکدا ویستویه‌تی شتێک په‌رده‌پۆش بکات شتێکی دیکه‌ی له‌و ترسناکتر یان سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تری درکاندووه.. به‌بێ گومان و دڵه‌ڕاوکێ و بگره‌و به‌رده‌یه‌کی قووڵی ناوه‌کی مه‌حاڵه بتوانین بچینه قووڵایی تێکسته فریوده‌ره‌کانه‌وه، چه‌ند سه‌یره کاتێک هه‌ن به‌یه‌قینه‌وه ساڵانێکی زۆر پێیان وابووه، به‌ڕاستی “ئه‌فڵاتوون” شاعیرانی له‌کۆماره یۆتۆبییه‌که‌ی خۆی وه‌ده‌ر ناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نموونه “ئه‌فڵاتوون” نه‌یویستووه ئه‌و دنیا لۆژیکییه‌ی نێو کۆماره‌که‌ی بشێوێنێت، له‌گه‌ڵ زۆر راو بۆچوونی دیکه‌ی تر کهلهدهیان دیراسه‌دا و به‌درێژایی ساڵانێک به‌رجه‌سته کراون، که‌چی زۆر دوور بوون له‌و په‌نهان و نهێنییه‌ی که”ئه‌فڵاتوون” ویستویه‌تی خوێنه‌رانی لێی بێ ئاگا بن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خۆی به‌شاراوه‌یی زمانی شیعری کردۆته زمانی ته‌رحه فه‌لسه‌فییه‌کانی و به‌مه‌ش له‌ناوه‌وه‌ڕا به‌نج و مه‌ستمان ده‌کات و له‌جێی ورووژاندنی ئه‌قڵانییه‌ت و لۆژیک و پانتاییه فیکرییه‌کان.. ئه‌و دێت و هه‌ست و سۆزمان سه‌باره‌ت به شته‌کان ده‌بزووێنێت!؟.. ئاخر ئه‌مه سه‌یر نییه، زۆر له‌پسپۆڕانی فه‌لسه‌فه ته‌نانه‌ت تائێستا‌و پاش زیاد له‌دوو هه‌زار ساڵ، هه‌ست به م گه‌مه‌یه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووفه نه‌که‌ن و به یه‌قینه‌وه بڕواننه ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ شیعر و شاعیران ته‌رحی کردووه… خۆی له‌ڕاستیدا ئه‌م گه‌مه‌یه و هاوشێوه‌کانی بهئاگاو بێ‌ئاگا له‌نێو قووڵایی تێکسته ئه‌ده‌بییه جدیی و زیندووه‌کانیشدا هه‌یه، بۆ نمونه کاتێک دانه‌رێک فڵانه گوتاری ڕاشکاوانه له‌مه‌ڕ شتێک خستۆته‌ڕوو و هه‌موو هه‌وڵدانی بۆ سه‌لماندنی ته‌رحێک بووه، که‌چی بۆ نموونه بهپهراوێزێک هه‌موو ئه‌وه‌ی که‌گوتوویه‌تی، سه‌ره‌و ژێری کردووه، ئیدی هه‌رچه‌ند ده‌گوترێت نووسین گه‌مه‌یه‌و بۆ خۆشم تاڕاده‌یه‌کی زۆر وایده‌بینم، به‌ڵام ئه‌و راستیه‌ش ناتوانم بشارمه‌وه که‌زۆرجار کرده‌ی نووسینم لا ده‌بێته پانتایی شهڕهجهنگێکی ناوه‌کی ترسناکی من و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ناتوانم وه‌ک خۆیان و بۆ خۆیان و له‌پێناو خۆیاندا بیانبینم، به‌ڵکو به‌ده‌ر لهویستهکهنم، هه‌موو ئه‌و شتانه وه‌ک خۆم و له‌شوێنێکی تردا ده‌بینم..شوێنێک که ده‌کرێت هه‌موو شته‌کانی تێدا له‌ناوبه‌رین و بیانسڕینه‌وه، شوێنێک که‌ده‌توانێت له‌ناشوێندا بمانهێڵێته‌وه..شوینێک که‌شوێنی نووسینه و وه‌ک “رۆلان بارت”یش ده‌ڵێت:( نووسین له‌ناوبردنی هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگ و بنه‌ماکانه، ئه‌و پانتاییه‌یه کهئیگۆ ئه‌کتیڤه‌کانی تێدا ونده‌بن..نووسین ئه‌و مابه‌ینه ره‌ش و سپییه‌یه که که‌هه‌موو شوناسه‌کانی تێدا ونده‌بێت؛ به‌شوناسی ئه‌و جه‌سته‌یه‌شه‌وه که‌ده‌نووسێت)..ده‌مه‌وێت هه‌ر لێره‌داو جارێکی تر، جه‌خت بکه‌مه‌وه سه‌ر دوا دێڕی گوته‌که‌ی “بارت”: که‌ده‌ڵێت؛ هه‌موو شوناسه‌کانی تێدا وندهنێت به شوناسی ئه‌و جه‌سته‌یه‌شه‌وه که‌ده‌نووسێت، واته له‌نووسیندا ونده‌بێت و ئیدی تهئویلکرنمان بۆ ئه‌م دێڕه، ده‌رکه‌ی زۆر پرسیاری قووڵمان له‌مه‌ڕ نووسین بۆ ده‌خاته سه‌ر پشت!؟.
پ5: ئاشکرایه له‌نێو زۆر نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیاتی دنیادا، ره‌خنه رۆڵێکی باش و جیددی ده‌بینێت؛ له‌خستنه‌ڕوو و ناساندنی تێکستدا، به‌ڕای ئێوه ئه‌مه له‌وه‌سه‌تی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا تا چه‌ند کاریگه‌ره‌و رۆڵی هه‌یه، مه‌به‌ستمان له‌بوون و نه‌بوونی ره‌خنه‌ی کوردییه؟
یوسف عیزه‌دین: ده‌بێت ئه‌وه بزانین که‌دانه‌ری تێکستی ئه‌ده‌بی جددیی(یان وه‌ک به‌هه‌ڵه پێی ده‌گووترێت نووسه‌ر!؟)، کارێکی سیمبۆلی ده‌کات و بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت دانه‌ر ئه‌و که‌سه ئیگۆ باڵا و سه‌نته‌ری هه‌موو شتێک و ئیمپراتۆرئاسایه نییه، وه‌ک له‌دنیای ته‌قلیدیی نووسیندا و ده‌رئه‌نجامی ته‌قدیسکردنی دانه‌ر، له‌ته‌رح و تێزه باو و سواوه‌کانی دنیا وه‌ستاوه‌که‌ی ئه‌ده‌بیاتدا چه‌سپاوه، به‌ڵکو به‌ڕای من حه‌قیقه‌تی تێکست له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌کات، که‌دانه‌ر بڕستی لێده‌بڕێت و کۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست ده‌دات و بهئاگاو بێ‌ئاگا تێکسته‌که به‌ره‌و شوێنێکی تری ده‌به‌ن، که‌دانه‌ر مه‌به‌ستی نه‌بووه به‌ره‌و ئه‌وێ بچێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین، وه‌ک “مالارمێ” ئاماژه‌ی پێده‌دات:
( ئه‌وه‌ی که‌ده‌دوێت زمانه نه‌ک دانه‌ر!؟).
پ6: تائێستا ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی، له‌موجامه‌له‌و پیاهه‌ڵدانی زۆر، یان به‌پێچه‌وانه‌وه شکاندن و ره‌تکردنه‌وه ته‌جاوزی نه‌کردووه، پێت وایه ئومێدی ئه‌وه هه‌یه، پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند وتار و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک چه‌که‌ره‌ی هیوایه‌ک سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ببینه خاوه‌ن ره‌خنه‌یه‌کی راست و دروست؟
یوسف عیزه‌دین: به‌ڵێ راسته و زۆر ئاساییه‌و هیچ شتێکی عه‌جایب نییه، کاتێک ده‌بینین به‌درێژایی مێژوو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌مه‌کانی خۆیان و له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆیاندا زۆر به‌باشی جێیان بۆته‌وه‌و تێکسته‌کانیان بوونه‌ته وێردی سه‌ر زاران و پێیدا هه‌ڵدراوه؛ پاش خۆیان هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بووبێتن، ناوی خۆیان و تێکستیان دیار نه‌ماوه!؟.
یان ده‌توانین بڵێین ئه‌و تێکستانه‌ی نه‌ک هه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیاندا به‌ڵکو به‌درێژایی مێژوو نه‌فره‌تیان لێکراوه‌و هه‌رده‌م رووبه‌ڕووی سه‌خترین دژایه‌تی بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ن که‌تائێستا ماوون و تا قسه‌و باسێکیش له‌دنیادا مابێت، هه‌ر قسه‌و باسیان له‌سه‌ر ده‌کرێت…ئاخر تۆ بڕوانه ئه‌و “ئیبن خه‌لدون”ی کهلهکتێبێکی ته‌نها “موقه‌دیمه”که‌ی ماوه‌ته‌وه‌و سه‌رباری سووتاندنی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کتێبه‌که‌ی، که‌چی نازانم چ که‌سێکی جیددی هه‌یه، له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌کییه‌ی”ئیبن خه‌لدون”دا نه‌هه‌ژێت..یان کێمان هه‌یه له‌مڕۆدا سه‌رسام نه‌بێت به‌و توانا سه‌یره‌ی که‌سانی وه‌ک بۆ نمونه؛”فارابی” که هه‌موو ژیانی خۆی به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێک ته‌رخان کردووه بۆ لێتۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی قووڵ، دیاره ئه‌مه‌شی له‌سه‌خترین رۆژگاردا کردووه، تۆ بێنه‌ره‌وه به‌رچاوی خۆت، به‌ده‌ستهێنان و دروستکردنی که‌ره‌سته‌کانی نووسین و په‌یداکردنیان چه‌ند شتێکی ناڕه‌حه‌ت بووه، یان بۆ رووناکردنه‌وه‌ی ژوورێک له‌شه‌ودا، ده‌بێت چی‌یان کردبێت، تا به‌شی ئه‌وه رووناکی تێدا بێت و بتوانن له‌ژێریدا بخوێننه‌وه‌و ئه‌مه وه‌ک شتگه‌لێکی سه‌ره‌تایی سانا‌و ساکاری ده‌ست به‌کاربوون و پێویستییه‌کانی.. ئه‌گینا زۆر کێشه‌ی قووڵی ترسناک له‌و ده‌مانه‌دا هه‌بوون؛ که‌په‌یوه‌ست بوون بهنهگوتن و نه‌درکاندنی شتگه‌له تابوو قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان… ئه‌ی ئه‌وه نییه کاتێک” غه‌زالی” پاش پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌تێڕوانینه لۆژیکییه فه‌لسه‌فییه‌کانی پێشوویی و ئه‌و ده‌می ته‌سلیم بهیهقینهئاینییهکان وه‌ک خۆی ده‌بێته‌وه‌و له‌شوێنێکدا کهتهکفیری “فارابی و ئیبن سینا” ده‌کات هه‌ر چه‌ند له‌ژیاندا نه‌ماون و پاش مه‌رگی ئه‌ویش که‌سێکی وه‌ک “ئیبن روشد” به‌سه‌د ساڵێک زیاتر یان کهمتردێت و به‌کتێبی”تههافتی تههافت” ته‌ئویل و ته‌فسیری دنیا بینی “غه‌زالی”ده‌کات و زۆر به‌تووندی به‌گژ تێڕوانینه‌کانیدا ده‌چێته‌وه‌و تهکفیرهکهی سه‌ر “فارابی”و “ئیبن سینا”ش پووچه‌ڵده‌کاته‌وه… ئه‌مه له‌کاتێکدا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به‌سه‌دان بیرمه‌ند و ئه‌دیب هه‌بوون، که‌هه‌موو ژیانیان له‌ده‌رباری سوڵتانه‌کاندا بردۆته سه‌رو به‌نامێ و ناسراوی زه‌مه‌نی خۆیان بوون و که‌چی ئێستا ناویان نه‌ماوه‌و که‌سیش باسیان ناکات، ئیدی ئه‌وه‌ی زه‌مه‌نه‌کان تێپه‌ڕده‌کات تێکسته جدییه‌کانن، ئه‌ی ئه‌وه نییه سه‌رباری بوونی چه‌ندین تێکستی شاعیران بۆ نموونه له‌سه‌رده‌می بابانه‌کاندا، له‌مڕۆدا تێکسته‌کانی”نالی”یه که‌توانای تێپه‌ڕکردنی زه‌مه‌نه‌که‌ی خۆیانی هه‌بووه‌و توانیویانه ناوی دانه‌ره‌که‌شی بهێڵنه‌وه، ئه‌گینا زۆری دیکه‌ی ناسراوی زه‌مه‌نه‌که‌ی خۆیان هه‌بوون، که‌له‌ئێستادا هه‌ر ناویشیان نه‌ماوه‌و که‌سیش نییه بزانێت چیان گوتوه‌و نوسیووه؟!..
پ7: ئه‌ی رۆڵی ره‌خنه له‌ناساندنی تێکسته زیندووه باش و جدییه‌کاندا، یان خراپه‌کاندا چییه؟
یوسف عیزه‌دین: ره‌نگه زۆر کۆمیدی بێت گه‌ر بڵێین، باشترین رۆڵی ره‌خنه ناساندنی ئیجابیانه‌ی تێکسته مردووه‌کان و گه‌وره‌کردنی دانه‌ره‌کانی و هالهدروستکردن بۆیان و ریکلام بۆکردنیانه.. جێی داخه ده‌توانین بڵێین زۆر که‌من ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی، که‌ده‌توانن خیانه‌ت له‌تێڕوانینی خۆیان نه‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌ناساندنی تێکستێک، ئاخر چی له‌وه سه‌یرتر هه‌یه، وه‌ک هه‌ر چه‌شنه ریکلام بۆکردن و به‌چاک ناساندنی که‌ره‌سته‌و که‌ل و په‌له‌کانی بازاڕ، له‌پێناو ده‌سکه‌وتێکی مادییدا ئاواش؛ فڵانه ئه‌وه‌نده تێکستی فیساره نووسه‌ری نووقسان و سه‌قه‌ت له‌ڕووی مه‌عریفییه‌وه، به‌قۆنته‌رات بده‌یته چه‌ند ره‌خنه‌گرێک، تا لێمانی بکه‌نه هێرمان هیسه و بۆرخیس و زۆرێکی تر لهدانهره جدییه‌کانی دنیا .. هه‌ر بۆیه بێگومان کاتێک نووسه‌ره ئێکسپایه‌ره‌کانی غه‌یره کوردی سه‌ر فڵانه ده‌زگای ئێره‌و ئه‌وێی شوێنانێک، بانگهێشت ده‌کرێن و به‌حیساب نووسه‌رانی بواره جیاجیاکانی ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌یان پێ ده‌ناسێنرێت، سه‌یر له‌وه‌دایه زۆر به‌زه‌قی موزمهعیلترین نووسه‌رانی کورد، بهموزمهعیلترین نووسه‌رانی شوێنانی دیکه‌ی دنیا ده‌ناسێنرێن، که‌واته له‌دنیای موزمهعیلهکاندا که‌سانێک هه‌ن، به‌ڕاستی نازانن ئه‌وان موزمه‌عیل و کڵۆڵن، لێوانلێون له‌گه‌وجی و گه‌مژه‌یه‌تی، نغرۆن لهجههلداو هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ی مه‌عریفه‌و خۆیان به‌سه‌ر ده‌سته‌ی ئه‌قڵ و عیرفان ده‌زانن، به‌ڕاستی ئه‌مانه، وه‌ک دوای خۆیان نه‌ک هه‌ر ناخوێنرێنه‌وه به‌ڵکو ناویشیان نامێنێت، له‌هه‌مووشی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه؛ له‌ژیانی خۆیاندا وه‌ک بۆ خۆیان نه‌یانزانی، که‌سێکیش نه‌بوو پێیان بڵێت، ئێوه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆتان بزانن، هیچ بوون، هیچ!؟
پ8: به‌ڵام ئایا ده‌توانین بڵێین؛ هه‌وڵدانی جدییانه ده‌توانێت، چه‌شنێک له‌ره‌خنه‌و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ تێکست وجیاواز له‌وه‌ی ئاماژه‌تان پێدا دروست بکات؟
یوسف عیزه‌دین: تۆ بڕوانه نووسه‌رێکی به‌توانای وه‌ک”ئێدگه‌ر ئالن پۆ”، ده‌بینیت له‌سه‌رده‌می ژیانیداو له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکیدا به‌نه‌فره‌ت کراوه‌و وه‌ک خوێڕیترین و سه‌خیفترین بوونه‌وه‌ر سه‌یر کراوه، به‌تایبه‌تیش که‌سێکی مودمین به‌ماده بێهۆشکه‌ره‌کان بووه‌و ژیانێکی زۆر ناڕێک و ناخێزانی و ناته‌باو تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی ئاڵۆزی هه‌بووه.. ئیدی نه‌فره‌ت کردنی نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌ڵکو نه‌فره‌ت کردنی وه‌سه‌تی ئه‌ده‌بی ناسراو و باوه‌ڕپێکراوی ئه‌و ده‌می ئه‌مریکی، توانی بۆ زه‌مه‌نێک توانای تێکسته‌کانی ئه‌و نووسه‌ره بشارێته‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌و نووسه‌ره بهنهفرهتلێکراوی سه‌ر ده‌نێته‌وه، به‌ڵام دواتر دنیا له‌ڕێی دانپێدانانه‌کانی خوێنه‌ران و نووسه‌ره به‌توانا فه‌ڕه‌نساییه‌کانه‌وه به‌توانای ناوازه‌ی ئه‌و ئاشنا بێت و دواجار و تائێستا خوێندنه‌وه‌ی بێ پسانه‌وه بۆ تێکسته‌کانی ئه‌و زاته ده‌کرێت، ئاشکرایه “بۆدلێر”و”مالارمییه”و”دۆستهییڤسکی”له‌وانه‌ن که‌ئاماژه‌یان به‌توانای ئه‌و زاته‌دا ناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌بانایه، هه‌ر تێکسته‌کانی”پۆ” له‌مڕۆدا ئه‌وه ده‌بوو، که‌قسه‌و باسیان له‌مه‌ڕ ده‌کرێت.. ئیدی هه‌ر سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ ناساندنی تێکتسی جدیی فڵان یان فیساره دانه‌ر، له‌هه‌ر رۆژگار و زه‌مانێکدا بێت.. وه‌ک چۆن پاش سه‌دان ساڵ، هه‌بوون له‌عاشقانی سۆفیزم؛ پاش جێ هێشتنی خاک و زێدیان و مانه‌وه‌یان له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا، توانیان به‌چه‌ندین ده‌رده‌سه‌ری و کێشه‌و گرفت، ده‌یان به‌یته شیعری سۆفیستی، یان ورده‌کارییه‌کانی ژیان و مردنی ئه‌م و ئه‌ویان ساغ بکه‌نه‌وه، نازانم گه‌ر لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی وه‌ک “ماسنیۆن”و هاوشێوه‌کانی نابانایه ده‌بوو ئه‌مڕۆ چه‌ندمان له‌باره‌ی شیعر‌و ژیانی حه‌للاج زانیبا، بێگومان زۆر که‌م یان هه‌ر هیچ، ئیدی ئه‌وانن که‌کاریان له‌سه‌ر له‌بیر کراو و په‌راوێزخراوه‌کان کردووه‌و هه‌رده‌میش ئه‌م گه‌ڕانه‌ی که‌سه جدییه‌کان به‌رده‌وه‌م ده‌بێت.
پ9: فرۆشی رۆمانه کوردییه‌کان؛ چه‌ند دانه‌یه‌کی که‌میان نه‌بێت، له‌ئاستێکی زۆر نزمدایه، ئاخۆ ئه‌مه گرفتی ناوه‌ڕۆک و کرچی رۆمانه‌کانه، یان خوێنه‌ری کورد له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی رۆمان‌دا گرفتی هه‌یه؟
یوسف عیزه‌دین: پێم وایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، ئاماژه‌مان به‌خوێنه‌ره گریمانکراوه‌کانی تێکست کرد، که‌دیاره زۆر که‌م و ده‌گمه‌نن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه، وه‌ک “کلیمنت گرینبێرگ” ده‌ڵێت:
( سه‌رجه‌م نووسین و ئیشه باشه‌کان؛ سه‌ره‌تا زۆر دزێو و ناشرین دێنه پێش چاو؟!)..بۆیه ده‌بێت زۆر به‌گومانه‌وه سه‌یری هه‌موو ئه‌و تێکستانه بکه‌ین که‌خوێنه‌ری زۆره، واته خوێنه‌رێکی هه‌ڕه‌مه‌کی و ساده‌و ساکارو بێسه‌ره‌و به‌ره‌ی زۆره ..
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زۆر فرۆشتن و که‌م فرۆشتنی کتێب؛ نه‌ک ته‌نها لای کورد به‌ڵکو له‌دنیادا، پێوه‌ندی بهجدییهت و ناجدییهتیهوه نییه..هه‌ر بۆ نموونه “بۆرخیس”، له‌گوته‌یه‌کی گاڵته‌ئامێزی یه‌کێک لهدیمانهکانیدا، ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌یه‌ک ساڵدا ته‌نها ده بیست دانه‌یه‌ک له‌کتێبێکی ده‌فرۆشێت و ئه‌ویش له‌جێی ئه‌وه‌ی نیگه‌ران و دڵگران بێت، بیر له‌وه ده‌کاته‌وه یه‌که یه‌که‌ی کڕیاری کتێبه‌که‌ی له‌ڕێی وه‌سڵی فرۆشتنی کتێبه‌کانییه‌وه، له‌ڕێی کتێبخانه‌کانه‌وه کڕیاره‌کان بدۆزێته‌وه‌و بچێته لای یه‌که یه‌که‌یان و له‌یه‌ک کاتدا هه‌م سوپاسیان بکات و هه‌م پرسیاری ئه‌وه‌شیان لێ بکات بۆ کتێبه‌که‌یان کڕیووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر”بۆرخیس” بۆ خۆی ده‌ڵێت؛ ئاسانتره ته‌سه‌ووری چه‌ند خوێنه‌رێکی دیاریکراو بکه‌یت؛ کهدهتخوێننهوه له‌وه‌ی ته‌سه‌ووری ژماره‌یه‌کی زۆر بکه‌یت؟!
پ10: ئێستا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو کتێب چاپ ده‌کرێن و ناوی رۆمانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، که‌هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکه‌وه نووسراون؛ هیچ شاره‌زاییان له‌ئه‌ده‌بی گه‌لان و ته‌نانه‌ت له‌ته‌کنیکی نووسینی رۆمانیشدا نییه، ئایا ئه‌مه لای ئێوه ناو ده‌برێت بازرگانی یان، یان هه‌ڵپه‌ی ناو په‌یداکردن، پێت وایه کێ ده‌بێت سنوورێک بۆ ئه‌و دیاره‌ده‌یه دابنێت؟
یوسف عیزه‌دین: نازانم من وه‌ک خۆم دژ به‌هه‌موو سنوور و سانسۆرێکم، لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌هه‌ر سنوور و سانسۆرێکه بۆ سه‌پاندنی راوبۆچوونی ستاڤێک له‌سانسۆری هه‌ر چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێکی دیاریکراو، ئیدی هه‌رچییه‌ک و کێ بێت گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ناوی شتێکه‌وه رێ له‌شتێکی تر ده‌گرێت وناهێڵێت موماره‌سه‌ی مافێکی سروشتی خۆی بکات؟!
ئه‌مه روویه‌کی مه‌سه‌له‌که‌یه،له‌وه ترسناکتر؛ ئه‌وه‌ی کاری ئه‌و سانسۆره‌ی ده‌رێته که‌س کێیه؟.. ئاخۆ هه‌ر روویه‌کی دیکه‌ی ئه‌و که‌سه بێتوانایانه نییه، که‌وه‌ک ئاماژه‌تان پێدا شتی کرچ و کاڵ بڵاوده‌که‌نه‌وه، واته هه‌ردوو لایان رووی یه‌ک دراو نییه!؟.
باشه ئه‌گه‌ر سانسۆرێک نه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئه‌ده‌ب و بگره مه‌عریفه‌و فیکره‌وه ساڵانێکی دوور و درێژه، چیان بووێت چاپ و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه و به‌ڵکو زۆر له‌وه زیاتر و نامه‌وێت له‌وه زیاتر کاتی خۆمانیان پێوه بکوژین و پێم وایه هه‌رچییه‌ک له‌باره‌یانه‌وه بگوترێت عه‌به‌سه، له‌مڕۆدا ئه‌وه‌و وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا سبه‌ینێیه بڕیار ده‌دات کامه تێکست ده‌خوێنرێته‌وه، گرنگیش نییه که‌م یان زۆر بخوێنرێته‌وه.. جابۆیه ناکرێت رێ له‌وانه‌ی ئێستا و داهاتوو و هێچ ئان کاتێکی تر بگیرێت، دواجار نووسین کرده‌یه‌کی ئازاربه‌خشی سه‌خته‌و وه‌ک “ئه‌حمه‌د بۆزفۆر” یش ئاماژه به‌وه ده‌دات؛ که‌وه‌ک خۆی ئه‌و ساتانه به‌خته‌وه‌ره، کهنانووسێت و دووره له‌دنیای نووسین؟!
پرۆفایل:
“یوسف عیزه‌دین” له‌دایک بووی شاری سلێمانییه و له‌پاش راپه‌ڕینه‌وه بابه‌تی بڵاوبۆته‌وه..
یه‌که‌مین بابه‌تی نووسراوی رۆمانێک بووه، که‌پاش ده‌سگیرکردنی له1990له‌لایه‌ن ئه‌منه‌کانی مودیریه‌تی ئه‌منی سلێمانییه‌وه، ده‌ستنووسی ئه‌و رۆمانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین کتێب و وێنه و شتگه‌لێکی دیکه‌ی شه‌خسیدا بۆ هه‌تاهه‌تایه تێدا چوون..شایه‌نی باسیشه پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری گوللةبارانکردنی نووسه‌ر و کۆمه‌ڵێک له‌هاوڕێ زیندانییه سیاسییه‌کانی نێو ئه‌منه سووره‌که له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌درێت و به‌پێی بڕیاره‌که ده‌بوو نووسه‌ر و هاوڕێیه‌کانی به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه و له 21-3-1991 دا و ده‌سته ده‌سته لێره‌و له‌وێی شاری سلێمانی گوللة بارانبکرێن، که‌چی قه‌ده‌ر وا ده‌خوازێت جه‌ماوه‌ری سته‌م دیده‌ی کورد هه‌ر له4-5ی ئازاری ئه‌و ساڵه‌وه رابپه‌ڕن و ئیدی له‌رۆژی 8-3-1991 شاڵاو بۆ ئه‌منه‌سووره‌که به‌رن و بتوانن لهنیوهڕۆێ ئه‌و رۆژه‌دا خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م زیندانه سیاسییه‌کان ئازادبکه‌ن، که”یوسف عیزه‌دین” یه‌کێک بوو لهزیندانییهسیاسییه ئازادبووه‌کان و به‌شداربووی ئه‌و رۆژه مێژووییه‌ی کهقهدهر ویستی ئه‌و بکاته شایه‌تێکی زیندووی ئه‌و ساته‌وه‌خته؟!
نووسه‌ر ده‌توانێت به‌زمانه‌کانی
کوردی وعه‌ره‌بی و تورکی و ئینگلیزی و فارسی بخوێنێته‌وه‌و به سێ زمانیشیان به‌باشی بنووسێت و نموونه‌ی تێکستی نووسرایشی به‌و زمانانه هه‌یه.
زۆر بابه‌تی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی دیکه‌ی دنیا و بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆنموونه نووسه‌ری به‌توانای به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی ئێران”عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان” نووسینی ناوبراوی کردۆته فارسی.. نووسه‌ر و وه‌رگێڕیش بۆ زمانی ئه‌ڵمانی”پێشه‌وا فه‌تاح” وێڕای وه‌رگێڕانی “غه‌زه‌لنووس و باغه‌کانی خه‌یاڵ” ی “به‌ختیار عه‌لی ” رۆمانی “ماجه‌راکانی سه‌لمانی فارسی” یوسف عیزه‌دین-یشی کردۆته ئه‌ڵمانی و به‌نیازه له‌گه‌ڵ دابین کردنی ده‌زگایه‌کی چاپی ئه‌ڵمانی که‌بابه‌تی وهرگێردراوله کوردی یان زمانی رۆژههڵاتییهوه بۆ ئه‌ڵمانی چاپبکات، له‌ئه‌ڵمانیا به چاپیان بگه‌یه‌نێت.
له‌م ماوه‌یه‌شدا نووسه‌رێکی ناسراوی مه‌غریبی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌مازیغیی که‌ناوی “سه‌عید بهلغهربی”ه، کۆمه‌ڵێک تێکستی زۆری نووسه‌ری کرده ئه‌مازیغی و له‌زۆرێک له‌رۆژنامه ئه‌ده‌بییه ئه‌مازیغییه‌کانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی مه‌غریب بڵاوبوونه‌وه‌و دواجاریش قه‌وله به‌فه‌ڕه‌نسی له‌داهاتوودا هه‌مان ئه‌و کۆمه‌ڵه تێکسته بڵاو ببنه‌وه، سه‌رباری چاپکردنیان له‌دوو توێی کتێبێک‌دا به‌مه‌به‌ستی ناساندنی زیاتری تێکسته‌کانی نووسه‌ر بهخوێنهرانی دنیا و سه‌رباری چه‌ندین پڕۆژه‌ی تری نووسه‌رانی غه‌یره کورد له‌گه‌ڵ نووسه‌ر کهلهبهردهستدایهو مه‌تره‌حه، وه‌ک داواکاری کردنه فیلمی یه‌کێک لهتێکستهکانی نووسه‌ر به‌ناوی” خورافاتی چاویلکه‌که‌ی باپیرم” کهدهرهێنهرێکی “مه‌غریبی- ئه‌مازیغی” بهئهمازیغی خوێندوویهتییهوهو مه‌به‌ستیه‌تی تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌سیناریۆیه‌کی ئه‌فسوونئامێزی کوردی و ئه‌مازیغی له‌میانی ئه‌و تێکسته‌وه بنووسرێته‌وه‌و بۆ یه‌که‌مین جار کارێکی له‌و چه‌شنه هاوبه‌شه بکرێته فیلم.
شایه‌نی باسیشه که‌ساڵانێکی دوور و درێژه نووسه‌ر ته‌نها سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌و نووسینی رۆمان و لێكۆڵینه‌وه‌و لێتۆژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و فیکرییه، سه‌رباری هه‌ندێک هه‌وڵی جه‌سته‌یی و رۆحی له‌میانی مه‌شقکردنه‌وه بۆ رۆچوونه نێو بیرۆکه‌و هزره دێرینه‌کانی وه‌ک بودیزم و تاوییزم و هه‌ندێک له‌قوتابخانه‌کانی سۆفیزم و تاد…
له‌به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی نووسه‌ر:
1- دیوێکی دیکه‌ی حیکایه‌ته نهنووسراوهکان- رۆمان-شڤان- 2006.
2- ته‌نها رۆژێکی سارد-رۆمان-موکریان-2008.
3- پێخه‌فێک له‌خوێن-ده‌زگای ئاراس-2008.
4- ماجه‌راکانی سه‌لمانی فارسی-رۆمان-قه‌ڵه‌م-2009.
5- وێڵگه‌ی یاده‌وه‌رییه گریمانکراوه‌کان- رۆمان- به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی سلێمانی-2009.
هه‌ندێک له‌کتێبه ئاماده‌کانی بۆ چاپ:
1- پرسی بارگاوی به ئه‌رگۆمێنت.
2- هێنانه‌گۆی زمانێکی لاڵ.
سه‌رنج: له‌ژماره 36-تشرینی دووه‌م-2009/ی –زنار-دا؛بڵاوبۆته‌وه.
سازدانی: سدیق عه‌لی