زانا دڵشاد دزەیی : ھەردوو ھونەرمەند ھۆزان دەروێش و عەزیز محەمەد گۆرانییەکی دوێت لەدژی رژێمی ئێستای سوریا دەڵێن، کە بڕیارە مانگی داھاتوو کلیپەکەی بۆ بکەن.
ھونەرمەند ھۆزان دەروێش بە(سڤیل)ـی راگەیاند، گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ ھونەرمەند عەزیز محەمەد ئامادە کردووە، کە دژی رژێمی ئێستای سوریایە و کە تێیدا داوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن، ئەو گوتی “بەداخەوە ھاوڵاتیانی سوریا بۆ بەدەستھێنانی ئازادی قوربانییەکی زۆریان داوە، رۆژانە بەکوژرانی ھاوڵاتیانی سوریا بەدەستی رژێمی بەشار ئەسەد لەناخەوە زۆر دڵگرانی کردووم، ھەست بەئازار و ناخۆشییەکانی ئەوان دەکەم، بۆیە بەپێویستمانزانی وەک من ھونەرمەندێکی کورد ھەڵوێستم ھەبێت، ئەوە ئەرکی ھەموو ھونەرمەندێکی کوردە بۆ بەدیھێنانی ئازادی بۆ کوردانی سوریا”.
ھۆزان دەروێش ئەوەشی گوت “گۆرانییەکە لەئاوازی جەمیل موراد و تێکستی عەزیز محەمەدە، لەستۆدیۆی رۆژ لەھەولێر تۆمارکراوە، کە بڕیارە مانگی داھاتوو کەناڵی زاگرۆس کلیپەکەی بۆ بکات”.