نووسینی: بورھان شێخ رەئوف
ئەوەی پاش ئەو پێشەکیە کورتەی من دەیخوێننەوە لە خوارەوە وتارێکی نووسەری عەرەب بەڕێز عەدنان حسێن ە کە لەڕۆژنامەی ( المدی ) عێراقی بڵاوکراوەتەوە دواتر لە وێبسایتی ( العربیە) شدا بڵاو کراوەتەوە ئەمە یەکێکە لەو دەنگە ڕەواو دلێر و ھەقبێژانەی کە بە داخەوە کەمن لە جیھانی عەرەبیدا ,
لە ھەمان کاتیشدا لەم کاتەدا کە لە کوردستاندا بزوتنەوەیەکی ڕاسیزم بە لاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا سەری ھەڵدابوو دژ بە ئاوارە عەرەبەکان لە ھەرێمی کوردستان بەڵام خۆشبەختانە زوو دامرکایەوە چونکە گەلی کورد بە لێبووردەیی و دڵفراوانی و بەزەیی و پێکەوە ژیانی مەدەنیانەو ھەڵکردن لە گەڵ ئتنیکە جیاوازەکاندا ناسراوە بە کردەوەش ھەروەھایە بۆیە ئەو پشتیوانی و پشتگیری و ھاودەنگیە نێو دەوڵەتیە گەورەیەی لێدەکرێت لەکاتی ئێستادا لە دۆزەکەی دژ بە چەتەکانی داعش وا لە خواریشەوە دەقی ووتاری ناوبرا بەزمانی شیرینی کوردی دەخەمە بەردیدەی خوێنەرانی خۆشەویست بابەچاوی خۆیان ڕاستیەکان لە زمانی نووسەرێکی عەرەبەوە ببینن دڵنیام کە ئەھمیەتێکی گرنگی ھەیە:
کێشەتان چیە لە گەڵ کوردا ؟؟؟
ئەوانەی(١٧٠٠) کەسی گەنج و بێ چەکیان لەو ئەفسەرو سەربازانەی کە لە سەربازگەی سپایکر ھەڵاتبوو ن و یان مابوونەوە کووشت عەرەب بوون , ئەوانەی (٧٠٠) زیندانیان لە زیندانی بادۆش کووشت دیسان عەرەب بوون , ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟
ئەوانەی نوێژ خوێنەکانیان لە مزگەوتی موسعەب بن عومەیر کووشت لە ئیمام وەیس چ لە داعش و چ لە میلیشیاکان دیسان عەرەب بوون , ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟
ھەروەھا ھەموو ئەو سەرکردە سەربازی و ئەمنیانەی کە کە مووسڵ و سەربازگەی سپایکەرو بەنداوی مووسڵ و زیندانی بادۆشیان ڕادەستی داعش کرد عەرەب بوون , ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟
ئەوانەی پێشوازییان لەو سەرکردە سەربازی و ئەمنیانە کردوفەرشی سووریان بۆ ڕاخستن ھیچ لێپرسینەوەیەکیان لە گەڵ نەکردن لە سەر تاوانی ھەڵھاتنیان عەرەب بوون , ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟؟
ئەوانەی دەستبەجێ سەرکردەو فەرماندەکانی پێشمەرگەو بەرپرسە حزبیەکانی شنگالیان لە کارخست و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لە گەڵ کردن بەرامبەر بەوەی فەرمانی پاشەکشەیان بە ھێزەکانیان دابوو بەرەنگاری داعش نەبنەوە ڕادەستی دادگا کران بۆ ئەوەی سزای عادیلانەی خۆیان وەربگرن , ئەوانە کورد بوون نەک عەرەب , ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟
ئەوانەی چوونە کەرکوکەوە لەسەر داخوازی حکومەتێک سەرۆکەکەی عەرەب بوو بۆ ئەوەی بیپارێزن لە دەستی داعش کورد بوون , ئیتر کێشەتان چیە لەگەڵ کورد؟؟
ئەوانەی پەنای زیاتر لە یەک ملێۆن ئاوارەو کۆچبەریان داوە لەوناوچانەیکە داعش دەستیان بەسەردا گرتووەقەسابخانەی خوێناوییان تێدا ئەنجام داوە کوردن, ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟؟
ئەوانەی ڕۆژانە ئۆتۆمبیل وماتۆرۆسکیل و بۆمب دەتەقێننەوە و بە چەکی بێدەنگ و دەنگدار خەڵک دەکوژن لە بەغداد و ھەمووشارەکانی تری عێراق بۆ ساڵی داوزدەھەم لەسەریەک ئەوانە ھەموو عەرەبن , ئیتر کێشەتان چیە لە گەلچ کورد…؟؟؟؟
ئایا ئاوڕێک بدەینەوە لە مێژوو؟؟؟
باشە ئەوانەی ئاگری شەڕیان لە گەڵ ئێران ھەڵگیرساند و ھەروەھا سنوری دەوڵەتی کوەیتیان بەزاندو داگیریان کرد شەرێکی خوێناوی سەختیان بەرپاکرد تەڕوو وشکیان پێکەوە سووتاند و لە نێوان ئەو دوو جەنگەدا قەسابخانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکانیان لە بیابەنەکاندا دژ بە کورد ئەنجامداو دواتریش گۆڕی بە کۆمەڵیان بۆ عەرەبی شیعە ھەڵکەند ,ئەوانەش دیسان عەرەب بوون , ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟؟؟
ھەموو ڕۆژێکی سەربەزو بۆنەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییتان کورد ڕۆڵێکی تێیدا ھەیە و, ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵ کورد؟
ئەوانەی رۆژگارێکی درێژلەسەردەمی ڕژێمی دکتاتۆریدا باوەشیان بۆ تێکۆشەرەکانتان کردەوە شوێن و جێگەو ئاسایشیان بۆ دابین کردن نانەکەیان لە گەڵدا بەشکردن ھەندێک لە سەرکردەو حزبەکانیشیان ئامادەکرد بۆ ئەوەی ئێستە حوکمڕانی ووڵات بن و دەست بە سەرھەموو جومگەکانی دەستەڵاتەوەبگرن بە سامان و داھاتەکەیشیەوە , ئەوانە کورد بوون . ئیتر کێشەتان چیە لە گەڵیان ؟؟
ئیتر ئەگەر بە ھەر ھۆیەک لە ھۆیەکان کێشەیەک یان گرێیەکتان ھەیە لە گەڵ مەسعود بەرزانی یان جەلال تاڵەبانی یان فوئاد مەعسووم یان نێچیرەفان بەرزانی یان کۆسرەت رەسوڵ یان فازیل میرانی یان نەوشیروان موستەفا یان بەرھەم ساڵەح یان ھۆشیار زێباری یان ئەوانی تریش ئەوە کاری خۆتانەوخۆشیانتان ناوێت ئەوە پەیوەندی بە خۆتانەوە ھەیە , چونکە ھەتا پێغەمبەرانیش ھەمووخەڵکیان لە گەڵ کۆ نەبووەتەوە ,بەڵام کێشەتان لە گەڵ کورد چیە وەکو گەل و نەتەوە , کەوا ھەموو جیھانی میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانتان بارگاوی و دەرزیئاژن کردوە بە ڕق و کینەوە بوغزو دوژمنایەتی نەتەوایەتی ؟؟
کێشەتان چیە لە گەڵ کورد جگە لەوەی ئێوە شۆفێنین ؟؟
تا ئێرە وتارەکەی عەدنان حسین تەواوبوو منیش دەڵێم دەست و دەم خۆش عەدنان حوسەین ئەم ووشانە گەورەترین مەدالیان لەیەخەی مێژووی خوێناوی برایەتی کوردو عەرەب دەدرێن ,دەبێت ئەو ڕاستیەش لەبەرچاوبگرین ئەگەر عەلی کیمیاوی و تاریق ڕەمەزان و چەتەکانی داعش کورد ئەنفال و قڕ دەکەن ئەوا ماڵێکی دەوارنیشنی عەرەب مناڵێکی ئەنفالکراوی کورد لە نزیک گۆڕە بە کۆمەڵەکانەوە ڕزگار دەکەن بە ناوی تەیمورەوە لەھەمان کاتدا ئەو فڕۆکەوانە عەرەبەی یارمەتی بۆ چیای شەنگال دەگواستەوە گیانی بەختکرد , لە کۆتاییدا کەمن ئەو نووسەرە عەرەبانەی لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکەن کەباس لە کوردو کێشە ڕەواکەی دەکەن وەکو خوالێخۆشبوو محمەد مھدی جەواھیری و عەدنان حسەین و مەحمود دەروێش و مونزر فەزڵ