گروپی موزیکی زه‌که‌ریا بڕیار وایه 1 ئۆکتۆبه‌ر ئێواره‌که‌ی بگه‌نه ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید به ستافێکی 30 که‌سیه‌وه که 25یان موزیشنن. ئه‌م گروپه ماوه‌یه‌کی زۆره له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا خه‌ریکی ڕاهێنانن له هه‌ولێر. له لایه‌کی تره‌وه هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵا کاتژمێر 17:00 ڕادیۆی میترۆپۆلی سویدی ڕۆژی پێنچ شه‌ممه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ساز ده‌کات. ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رجه‌م کۆنسێرته‌کانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر خه‌رجی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا خۆیه‌تی.