هونەرمەند کەریم گوڵاَنى ئێستا خەریکى دوا کارى خۆیەتى کە پێکهاتووە لە ئەلبومێک گۆرانى و سەرەتا بەم شێوەیە هاتە دوان: ئێستا خەرێکى دوا ئەلبومى (خۆزگەم) کە پێکهاتووەلە 8 گۆرانى ئاوازەکانی ئەم ئەلبومە 4 یان هیى خۆمە، یەکێکیان هیى هونەرمەند (ئەحمەد چاو شین)ە، هۆنراوەکانیش هیى بەرێز (عەتا چاوشین)ە، هەروەها دوو گۆرانیشى فۆلکلۆرن دوو هۆنراوەشى هیى خۆمە، سەبارەت بە تۆمار کردنى هونەرمەند وتى: کارى تۆمار کردنى لە لایان ئەندازیارى دەنگ (زیرەک شێخان)ی بۆى ئەنجام داوە،
هەروەها هونەرمەند (ئەحمەد چاوشینە، شیاو کەمال، غەفور چیمەنی)کارى موزیکى ئەنجام داوە، لەم سێدیەم سێ گۆرانیم کلیپ کردووە دواى تەواو بونى یەکێک لەکلیپەکانم برد بۆ کەناڵى زاگرۆس تیڤى کە بردم بۆیان وەک دیارى دواى چەند ڕۆژێک وەڵامیان دامەوە کە ئەم گۆرانیە بە جلى کوردیەوەیە بۆیە بڵاو ناکرێتەوە لە زاگرۆس تیڤى، منیش سەرم سورما لەوە زۆر دڵگران بووم کە کەناڵێکى کوردى کلیپ بەجلى کوردى بڵاو نەکاتەوە ئەى چ جۆرە کلیپێک پیشانى خەڵک دەدات، سەبارەت بە هاوکارى کردنى بۆ ئەم ئەلبوومە هونەرمەند کەریم گوڵانى وتى: من زۆر سوپاسى وەزارەتى ڕۆشنبیرى دەکەم کە بۆ چوار گۆرانى 4 ملیۆن و 800 هەزارى پێدام، هەروەها زۆر سوپاسى کەناڵى نەورۆز تیڤى دەکەم کەدوو گۆرانى گرتە ئەستۆى خۆى