هه‌روه‌کو له سایته‌که‌ماندا بانگه‌شه‌مان کرد بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گرفته‌کانی مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی،نوێنه‌رمان له کۆبوونه‌وه‌که ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ئاماده کردین: ئاماده‌بوانی کۆبوونه‌وه‌که که چاوه‌ڕوان ده‌کرا به سه‌دان هونه‌رمه‌ند بن ته‌نها 25 هونه‌رمه‌ندو هونه‌ر دۆست ئاماده‌بوون و جێگای سه‌رسوڕمانه که هونه‌رمه‌ندانی هۆڵه‌ندا به‌ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌وه نه‌هاتن له‌کاتێکدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌ن بوو و وه به‌ته‌له‌فۆنیش هه‌موویان ئاگادار کرابوونه‌وه له‌ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌مه‌ش داخێکی گه‌وره‌یه که هونه‌رمه‌ندی کورد به‌م شێوه‌یه نه‌یه‌ت به‌ده‌م له‌م جۆره کۆبوونه‌وانه‌وه،به‌ناوی سایتی چرا داوا ده‌که‌ین که کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م هونه‌رمه‌ندان هه‌موان ئاماده‌بن.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که به‌رواری 05-10-2008 له شاری زوتهرڤاودهی هۆڵه‌ندا سازکرد،به‌شداران به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئه‌کادیمیانه‌و پێشکه‌وتوو کۆبوونه‌وه‌که برا به‌ڕێوه‌و کاتژمێر 13.00 ده‌ست کرا به کاروچالاکیه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که:
سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به بارودۆخی هونه‌ری کوردی کرد‌و پاشانیش هونه‌رمه‌ندی ناودارصهڵاح ره‌ووف وته‌یه‌کی به‌نرخی له‌سه‌ر مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی و گرفته‌کانی پێشکه‌شکرد و پاشانیش توێژهروپێداگۆگ ئازاد قه‌زاز وته‌یه‌کی له‌سه‌ر ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێشکه‌شکرد وپاش ئه‌مه‌ش مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخی ئه‌ندامانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی دابه‌ش کرد بۆ چوار کۆمه‌ڵه‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تی ( نامدار قهرهدهخی ،صه‌ڵاح ڕه‌ووف ،فاروق باپیر،به‌ختیار حه‌مه که‌ریم.
ئه‌م کۆمه‌ڵانه بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر هه‌ریه‌که‌و له ژوورێکی تایبه‌تدا باسیان له‌م سێ خاڵهکرد:
1- گرفته‌کانی مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی.
2- هۆکاره‌کان.
3- چاره‌سه‌ر.
به‌شداران پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر هاتنه‌وه هۆڵی کۆبوونه‌وه سه‌ره‌کیه‌که‌و پێکه‌وه خاڵه‌کانیان تاووتوێکردو هه‌موان پێکه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر خاڵه‌کان دا به‌ته‌نها هونه‌رمه‌ند صه‌ڵاح ڕه‌ووف ئیمزای خۆی نه‌خسته سه‌ر ناوه‌که‌ی و سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان ئیمزای کۆنوسهکهیان کرد.
پاش ئه‌مه‌ش نانێکی کورده‌واریانه ئاماده‌کرابوو ئاماده‌بوان نانی ئێواره‌یان خوارد‌و به‌م جۆره‌ش کۆتایی هات به کۆبوونه‌وه‌که.
گرفته‌کان:
1- زاڵبوونی مۆرکی مۆسیقای بێگانه به‌سه‌ر مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی به‌بێ بنه‌مایه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردی و تێکچوونی گوێچکه‌و زه‌وقی کۆمه‌ڵگای کوردی.
2- ئاست نزمی لایه‌نی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی و نه‌بوونی پێناسه‌یه‌ک بۆ مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی.
3-که‌می کاری هونه‌ری پێشکه‌وتوانه.
4-نه‌بوونی جه‌ماوه‌ری بۆ مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی.
5-که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و گیانی خۆبه‌خشی وهاوکاری له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا.
6- ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ سه‌ر هونه‌ر.
7- مامه‌ڵه‌کردنی نازانستیانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان له زۆربه‌ی بواره‌کاندا.
هۆکاره‌کان:
1-که‌مبوونه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وایه‌تی.
2-زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری و پارتایه‌تی به‌سه‌ر هونه‌ردا.
3- گۆڕانی باری ئابووری و تێکچوونی هه‌ستی میلله‌ت.
4-نه‌بوونی که‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو.
5-نه‌بوونی یه‌کێتی و هه‌ستی هاوکاری نێوان هونه‌رمه‌ندان.
6- بوونی دیکتاتۆریه‌ت له‌بڕیاردانی هونه‌ریدا.
7-نه‌بوونی ئه‌رشیفێکی گونجاو بۆ هونه‌ری کوردی.
8-خۆهه‌ڵواسینی زۆرێک به هونه‌ره‌وه‌و مامه‌ڵه‌کردنیان وه‌کو هونه‌رمه‌ند.
9-بیرۆکراسی له‌ده‌سه‌ڵاته هونه‌ریه‌کاندا.
10-نه‌بوونی پلانی هونه‌ری و زانستی له پڕۆژه هونه‌ریه‌کاندا.
چاره‌سه‌ر:
1-لابردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری له‌سه‌ر هونه‌ر.
2- هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هونه‌ری کوردی و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی.
3-بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری ودانانی پلان وپڕۆگرامی زانستیانه له باخجه‌ی ساوایان
تا دوا قۆناغه‌کانی خوێندن.
4-لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سامانی هونه‌ری کوردی و پۆلێنکردنیان.
5-به‌ستنی چه‌ندین کۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر هونه‌ری کوردی و پلاندانان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان.
6-دانانی مرۆڤی شیاو له شوێنی شیاو.
7-یارمه‌تیدانی هونهرمهندانو پاراستنی مافه‌کانیان.
8-دروستکردنی ستۆدیۆی تایبه‌تی پێشکه‌وتوو دابینکردنی پێداویستیه هونه‌ریه‌کان.
9-دانانی فلته‌رێک له‌ڕێگه‌ی دروستکردنی لیژانی تایبه‌ت و شاره‌زا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان.
10-هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی پێناسه‌یه‌ک بۆ هونه‌ری کوردی به‌شێوه‌یه‌کی زانستی.
11- دروستکردنی ڕێکخراوێکی هونه‌ری بێلایه‌ن.
12-ناردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات،بۆ خوێندن و شاره‌زابوون له هونه‌ردا.
13-هه‌وڵدان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌رمه‌ندان له‌ڕووی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ر له هۆڵه‌ندا:
1- نامدار قه‌ره‌داخی
2- صه‌ڵاح ڕه‌ووف
3-ڕێبوار ڕه‌ووف
4-فاروق باپیر
5- نه‌جات جه‌وهه‌ر
6- ڕێکه‌وت نوره‌دین
7- سه‌میر عومه‌ر
8-نیاز شه‌یدا
9-باخان مه‌جید
10-دانیا عه‌لی
11-عیماد محه‌مه‌د
12-به‌ختیار عه‌لی
13-به‌ختیار که‌ریم
14-محه‌مه‌د به‌کڕ
15- سه‌هه‌ند فواد
16- ئاری شێخانی
17- ئاشتی گه‌رمیانی
18—شیرین عه‌لی
19-هۆشمه‌ند مه‌حموود
20-که‌یوان کوردی
21-ئیسماعیل فه‌ره‌ج
23-ئازاد قه‌زاز
24-که‌وسه‌ر کوردی
25- کامه‌ران ڕه‌ووف