شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی: له جه‌نگی نێوان ئه‌ڵمانیا و هۆڵندا چه‌ندین جار هۆڵندا ده‌شکا به‌ڵام له دوایین جار‌و به هه‌وڵی پیاوان و گه‌نجانی دانیشتوی شاری نایمیخنNijmegen ووڵاتی هۆڵندا ئه‌و جه‌نگه‌ی برده‌وه و ئه‌وه بوو هه‌ر ئه‌وکاته‌ش دانرا بۆ به‌رزنرخاندنی ئه‌وجه‌نگه و ئاسوده‌بونی روحی 5000 پێنج هه‌زار شه‌هیده‌که‌یان که له نایمیخن دایان بۆیه بریاری که‌رنه‌ڤاڵی گه‌لانیان دا و ناویان نا(Vierdaags) به‌لام له‌به‌ر زۆری نه‌ته‌وه‌کان زیادیان کرد بۆ 7 رۆژ هه‌ر له‌و شاره بۆ ماوه‌ی 7 شه‌و 7رۆژ به به‌شداری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و گه‌لانی دانیشتوی هۆلندا شایانی باسه به‌ده‌ر له دانیشتوانی هۆلندا له سه‌رجه‌م ولاتانی جیهانه‌وه له‌وکاته روده‌که‌نه Nijmegen بۆ ده‌ربرین و به‌شداری خۆشیان ، له ژنێکی ته‌مه‌ن 55 ساڵانمان پرسی تۆ له‌م رۆژه‌دا هه‌ست به‌چی ده‌که‌یت : وتی ئاسووده‌ترین کاته لام و هه‌رچی خۆشیمه ده‌ری ده‌برم.
دیاره رۆژه‌کان جیاکراوه‌ته‌وه که هه‌ر رۆژه‌ی بۆ چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک دانراوه شه‌وی 15/7 وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد به به‌شداری هه‌زاران کوردی ئه‌و وڵاته ئه‌و شه‌وه به ههڵبهرکێی کورده‌واری به‌رز نرخێنراو شایانی باسه گۆرانی کوردی و ده‌هۆڵ و زورنا ئاوێزان بوون له نێو گۆرهپانهکهشدا ئاڵای کوردی ده‌شه‌کایه‌وه و هه‌زاران کوردیش له‌نێو هیلاکی ههلپهرکێدا ئاره‌قی سورو شینیان کردبۆوه .
وته‌بێژی کۆمه‌له‌ی رۆشنبیری و هاوکاری کوردی له‌وشاره که تازه دامه‌زراوه ووتی: ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ساڵی داهاتودا به شێوازیکی نوێتر به شداری بکه‌ین و چه‌ندین چالاکی جۆراو جۆری کوردی باشور نیشانی گه‌لانی جیهان ده‌ده‌ین .
هه‌ر له‌م رۆژه‌شدا به به‌شداری هه‌زاران که‌س که خۆی له ملیۆن زیاتر ده‌دات بهرێو رۆشتنی ماراسۆن به‌رێده‌که‌ون تا برینی چه‌نده‌ها کیلۆمه‌تر ، به‌ده‌ر له‌مانه سه‌دان یاری جۆراو جۆر دانراوه بۆ منداڵان تا خۆشیان ده‌رببرن و له دوای 12ی شه‌ویشه‌وه بۆ گه‌نجانی بێ جیاوازی له کۆلانه‌کاندا دیجهو دیسکۆ دابین کراوه تا ئه‌وانه‌ی رویان لهنایمیخن کردوه تابه‌یانی رۆژدهبێتهوه دانس بکه‌ن ، دوای ئه‌وه‌ی که رۆژیش بۆوه هه‌مان شێوه ده‌ست ده‌کرێته‌وه به به‌رنامه‌کانی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌مه به‌رده‌وام له‌دووباره بونه‌وه دایه تا 7 رۆژ و شه‌و.
شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی
فۆتۆ:شاخه‌وان ئه‌کره‌م
Nijmegen _ هۆلندا
shaxawan@live.nl