سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکی نێو که‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی به‌سایتی چرا تیڤی ڕاگه‌یاند که له‌سه‌ر دیارنه‌مانی بڕێک پاره له خه‌زێنه‌ی زاگرۆس تیڤی ده‌بێته هۆی ده‌مه‌قاڵیه‌کی توند له نێوان به‌ڕێوبه‌ری زاگرۆس تیڤی و کاوه شێخ که به هۆیه‌وه کاوه شێخ له کاره‌که‌ی لاده‌درێت و له زاگرۆس دوورده‌خرێته‌وه. هۆی دیارنه‌مان و به‌کارهێنانی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش ( 7000 حه‌وت هه‌زار دۆلار ) تا ئێستا ساغ نه‌بۆته‌وه بۆچی به‌کارهێنراوه. هه‌وڵ ده‌ده‌ین زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌واڵ و ڕووداوه به‌ده‌ست بێنین.
ئه‌مڕۆ 13.04.2009 له په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی چرا تیڤی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه شێخ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌له‌فزیۆن له زاگرۆس تیڤی ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌واڵه که زۆربه‌ی په‌یامنێرانی میدیاکانی خه‌ریک کردووه بۆ چرا تیڤی ڕایگه‌یاند ” سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌چرا تیڤی ده‌که‌م بۆ به دواداچوونی ڕاستیه‌کان، هه‌رچه‌ند ده‌بووایه زووتر په‌یوه‌ندیان پیوه کردبام، من ئه‌م هه‌واڵه له ئه‌لفه‌وه تا یێ به ناڕاست ده‌زانم و هیچ ئه‌ساسێکی نییه !؟ خۆشم سه‌یرم پێهات که ئه‌م هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه. به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌له‌فزیۆنم ئێستاش به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاری ڕادیۆی زێد م له کوردستان که سه‌ر به زاگرۆس تیڤیه”.