کاتیک وون ده‌بم هه‌موو شته‌کان وه‌ک خۆیانن
شک نابه‌م شتێیه‌ک بگۆرێت
ڕۆژ هه‌ر وه‌کو ڕۆژان هه‌ڵدێ
زه‌نگی قوتابخانه‌کانیش وه‌که جاران لێده‌درێت
چه‌ند سه‌خته هیچ ناگۆڕێت
نه ( زۆربا ) تاڵه زوڵفه‌که‌م دهردههینێت
له سه‌رینه‌که‌ی و بۆنی بکات
نه حه‌بیبه لیوه‌کانی کاڵ ئه‌کاته‌وه
نهکۆتره کۆچه‌ریه‌کان له گمه گم ئه‌که‌ون
دره‌ختێک لهرهیهک له خۆی ناێنیت
چه‌ند گه‌ڵایه‌ک به ماته‌می ههلوهرینێ
ئاسمان له ئامێزیدا ڕام ناژه‌نێ
چه‌ند فرمێسکێک بۆ وونی جوانێک ههڵوهرینێ
تۆش باوانم بۆم مه‌گه‌ڕێ
کوێ ئه‌گه‌رێیت ؟
پێم مه‌ڵێ وون !
بۆ نازانی له‌ناو ڕۆحی تۆدا وون وونم
غه‌رق بووم
حیات مجید په‌رخی