پاش ئەوەی شۆفێری تەکسییەکە چەند وێنەیەک لە سەر داوای باوکەکە بۆ یادگاری لە نزیک دەریاچەی فورات بۆ دەگرێت و پاش کەمێک بە بێ مناڵەکانی دێتەوە لای شۆفێرەکەو پێی ڕادەگەیەنێت کە هەمووانی خنکاندووە، دوواتر کەس و کار و خەڵکی گوندەکەش بە هەمان شێوە ئاگادار دەکاتەوە کە لەگەڵ منداڵەکانی بۆ پشوودان چۆتە دەرەوە دوای ئەوەی بە تەنها دەبێت و دەست لە مناڵەکانی دەوەشێنێت و یەک یەکە فڕێیان دەداتە نێو دەریا و هەر چوار مناڵەکانی لە تەمەنی دوو بۆ شەش ساڵ دەخنکێنێت.
ئەوانیش پۆلیسی تاوانی لێ ئاگاداردەکەنەوەو لە لێکۆڵینەوە لەگەل پۆلیس هەمان ووتە دووبارە دەکاتەوە بەوەی مناڵەکانی هەڵداوەتە نێو دەریا و خنکاون. کاتێک دەڕۆنە شوێنی تاوانەکە دەبینن لاشەی مناڵەکان لەسەر ئاوو لە لێوار دەریاچەکە بێ گیان کەوتوون.
شۆفێری تەکسی ئەوەی وێنەکانی بۆ گرتوون بە پۆلیسی ڕاگەیاند کە ئەم باوکە داوای لێکردووە چەند وێنەیەکی بۆ بگرێت لەگەڵ مناڵەکانی، دواتر داوای لێکردووە چاوەڕێی بکات لەگەڵ مناڵەکانی نەختێک دەڕۆن و دێنەوە، پاش گەڕانەوەی کابرا بە تەنها دەگەڕێتەوە و پێی ڕاگەیاندووە کە منالەکانی هەمووی فڕێ داوەتە نێو دەریاچەکەو داوای لێدەکات بیگەڕێنێتەوە بۆ لادێکەی.
ئەم تاوانە لە نزیک دێیەکی شاری حەلەب لە سەر دەریاچەی ١٦ ی تشرین سەر ڕووباری فورات ڕوویداوە.