دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگ هونه‌رمه‌ند کورده کاری بۆ یه‌کێک له هۆنراوه‌کانی مامۆستای شاعیر جه‌بار حه‌بیب کرد بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به گۆرانی و به هاوکاری هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌دو به سه‌لیقه جوانه‌که‌ی توانی ئاوازێکی ناسک بۆ تێکستی ( چۆن بتبه‌خشم ) ئاماده بکات . لێره‌دا بۆ جاری دووه‌م کورده تووشی شۆک دێت کاتێک هه‌مان هۆنراوه – تێکست له ده‌می هونه‌رمه‌ندی میوزیکژه‌ن موکریان ئه‌بوبه‌کر به هه‌واڵێکی نوێوه ده‌بیستێت له به‌رنامه‌ی دۆکیومێنتی که‌ناڵی زاگرۆس تیڤیه‌وه.
موکریان ئه‌بوبه‌کر له‌م به‌رنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که کار له سه‌ر ئه‌م تێکسته ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاوازی بۆ دابنێت و بیکات به گۆرانی. لێره‌دا کورده سه‌رسام ده‌بێت به‌م هه‌واڵه و ده‌رباره‌ی ئه‌م کێشه‌یه و دانی تێکسته‌که له‌لایه‌ن مامۆستا جه‌بار حه‌بیب بۆ دوو هونه‌رمه‌ند کورده بۆ چرا ئاخاوت و ووتی ” ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه هه‌مان ڕووداو له‌گه‌ل مندا دووباره ده‌بێته‌وه ، وا دیاره وه‌ک هونه‌رمه‌ند موکریان ئه‌بوبه‌کر ئاماژه‌ی پێ‌کرد له هه‌مان کات و ساتدا ئه‌م تێکسته له‌لایه‌ن مامۆستا ج.حه‌بیب دراوه به هه‌ردوولا. من لێره‌وه ململانێی ئه‌م پرۆژه هونه‌ریه‌ی نێوان من و مامۆستا جه‌بار حه‌بیب و موکریان ئه‌بوبه‌کر ئه‌خه‌مه به‌رچاوی ڕه‌خنه‌گرانی هونه‌ر و ڕای جه‌ماوه‌رو میدیای کوردیه‌وه و ئێوه بڕیاری خۆتانی له‌سه‌ر بده‌ن”.