بەڕێزان بەندەتان دەمێکە لەهەوڵی وروژاندنی پرسێکی گرینگی لەم بابەتەیە ، بەڵام بەداخەوە هەرچەند جارنیازی بڵاوکردنەوەیم دەکرد یەکسەر کۆسپێک دەهاتەپێش و ڕیسەکەی لێدەکردمەوە بەخوری و هەنگاوەکانی ساردو سستر دەکردمەوە بەتایبەتی مەینەتی و نەهامەتیەکانی ئەم دوایە دەوری زۆر نەرێنیان لەسەر برسەکەمدا هەبوو ،
بەشانازیەوە خۆم بەدەستپێشخەرو دروستکەری ئەم پڕۆژەو کەمپینە دەزانم کەوا لەپێشکەشکردنی دەرونێکی ئارام بەخود هیج شتێکیترم لامەبەست نیە . هەڵبژاردنی کەسایەتیەکی بەرزی وەک مامۆستا وریا تەنها دەسپێکی هەنگاوی یەکەمی کەمپینە پیرۆزەکەمانە و بێگومان هەموو مامۆستاو هونەرمەندە باکوریە ماندونەناسەکانیش لەبەرنامەی جدی باسکردنماندا دەبن بەڵام بەدڵنیایەوە ئەم جۆرە هەنگاوە گەورەو پیرۆزانە ناکرێت تەنها یەک کەس بەتاقی تەنها پێی هەڵسێت بەڵک و پێویستیمان بەدەستەیەک لەکەسی لێهاتوە بۆدارشتنی شێوازی پڕۆژەکەو دەست نیشان کردنی شوێنی جێبەجێکار ، بەڵێ کاسایەتیە بەرزەکانی وەک مامۆستا شایەنی نەک تەنها پەیکەر بەڵک و گەرەک و شەقاموو ….هەتد یان بەناوەوە بکرێت ، ئەوەی داوای بەپەلەی زۆرینەیە ئەوەیە باچیتر هونەرمەندە دیارو بەرچاوەکانی ئێمەش تەنها لەسەرەمەرگا بیرمان نەیەتەوە وەک محەمەد جەزا ، محمود زامدار، ئەردەڵان بەکر، جیهاد دڵپاک ، سەڵاح داودە ، جەلال سەعید … هەتدد ئاخر چی بەجی وەختێ هونەرمەندە بەتواناو ڕەسەنەکانمان تالەژیانن بەچاوی خۆیان ڕێزلێنانێکی شایستەو شیاو نەبینێت کەوا دەوری کاریگەریان هەبوە لەبەرەو پێشبردنی هونەرو کلتوری کوردیدا ، کاتێک کەسێک خوڵقی سیاسەت دەکات گەر تۆزێک لێزانبێت ئەوا بەچەند ساڵێک دەگات بەئاستی مەکتەبی سیاسی حزبەکان و ئیتر ژیانێکی ڕەهاش تامردن میوانی دەبێت ، کەچی خزمەتکردنی نیوسەدەی هونەرمەندێک دەبێت هەمیشە لەچاوەڕوانی ڕەحمی کاکی بەرپرسی سیاسیدابێت و تاکو جەنابیان بەئارەزو مەزاجی خۆیان ڕێگا بدات کەوا ئایا دەتوانن چاویان بەدیدەنیان بکەوێت یان نا ! ئێمە پێمان وایە حکومەتی ئایندە بەتایبەتی وەزارەتی رۆشنبیری وسەندیکاکان و سەرمایەدارەکانی نیشتیمانەکەمان نەخشەی پڕۆژەی پارکێکی گەورە لەپایتەختی هەرێم دابڕێژن لەژێر ناوی پارکی بلیمەتەکانی کوردستان وساڵانە چەندین پەیکەری هونەرمەندی هەمووشارەکان لەوێ دابندرێت بەتایبەتی ئەوانەی لەژیانداماون و بێگومان ئەوانەی بەجێشیان هێشتوین لەگەڵ ئەوەشدا گەنجەگان نابێت فەرامۆش و لەبیربکرێن ، ئێمە وەک *ڕەشاد و کوردە* ئامادەین نەخشەیەکی شایستەی ئەندازیاری بەجوانترین و نایابترین شێوە بۆ دروستکردن و دەستنیشانکردنی شوێنی ئەوپارکە پێشکەش بە دەزگای پەیوەندیدار بکەین .
هیوادارین هەموو ئەو بەڕێزانەی پشتگیری ئەو پڕۆژەیەیان کردوە پالپشتی زیاتری سەرخستنی هەنگاوەکا نی ئایندەی بکەن ، بەڕێزەکانم هەلبژاردنی دروستکردنی پەیکەرێکی شایستە بۆ مامۆستا وریا بادەستپێک ومەرجی سەرەکی دەستپێکمان بێت ، باهەمومان سوپاسی گەرمی یەکتربکەین کەوا بەخۆشەویستیەکی زۆرەوە هیوای سەرگرتنو سەرکەوتنی پڕۆژەکە دەخوازین ، ئێمە هەوڵ دەدەین بەبەردەوامی لەگۆڕانکاریەکانی ئایندە یەکتر ئاگادار بکەینەوە تادەگەین بەگەیشتنی سەرسکەی ڕاستەڕێکردنی پڕۆژەکە . هەمولایەک دەستان خۆشبێت هەرشادو سەرکەوتوو سەرفرازبن .
ڕەشاد