ئاشتی گه‌رمیانی … هۆڵه‌ندا: شاره‌وانی شاری سخیدام له هۆڵه‌ندا پێشانگایه‌کی هونه‌ری شێوه‌کاری ئاماده کرد به‌ناوی (( Erik van de beek )) له‌ڕۆژی 17 / 10 / 2012 تا به‌رواری 31 / 10 / 2012 له هۆڵی ستاشییونی سخیدام که تیایدا نوێنه‌ری شاره‌وانی شاری سخیدام وڕێکخراوی کارووباری پهناههده و که‌سایه‌تی پسپۆڕ له‌بواری نه‌خۆشی یه‌کانی ئاوتیزم وه
به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد عومه‌ر ڕه‌سول ئاماده‌بوون و ئه‌م پێشانگایه کرایه‌وه.
هونه‌ری شێوه‌کاری ئێستا له جیهاندا به‌تایبه‌ت له هۆڵه‌ندا بۆته یه‌کێك له ڕێگا چاره‌سه‌ره‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که نه‌خۆشی ئاوتیزمیان هه‌یه وه ده‌توانن به هاوکاری مامۆستایانی پسپۆر چاره‌سه‌ر بکرێن ،مامۆستا عومه‌ر ڕه‌سوڵ یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی یان ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌چه‌ند ساڵێکه سه‌رقاڵی ئه‌و پرۆژه‌و به‌رنامانه‌یه که چۆن قووتابیان له ڕێگای هونه‌ری شێوه‌کاری یه‌وه چاسه‌ر ده‌کرێت وه خوێندنه‌وه‌ی باری ده‌روون ناسی ئه‌و مرۆڤانه که له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و زمان ناسێك بێت به‌ڕێگا تایبه‌تیه‌کانی خۆی وه گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵیاندا به‌تایبه‌ت مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که تووش بوون به نه‌خۆشی ئاوتیزم به‌شی (( سپێجهر )) که خوڵق و دڵ فراوانیه‌کی زۆری ده‌وێت تا تێ بگه‌یت وهبگهیته ئه‌و خاڵه‌ی که حه‌ز له‌هونه‌ر بکه‌ن وه ده‌ستیان فرشهو پێنووس و ڕه‌نگ بگرن ، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش پایه به‌پایه ، کات و ساتی دوور‌و درێژی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که حه‌ز له ژیان بکه‌ن وه به‌رده‌وام بن له کاری رۆژانه‌ی خۆیان.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد عومه‌ر ڕه‌سووڵ یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ند کوردانه‌ی که مێژوویه‌کی هه‌یه له‌بواری پسپۆڕی شێوه‌کاری که‌له کوردستانه‌وه داهێنانه‌کانی له‌دایك بوون و خه‌ونه‌کانیش ئێستا له هۆڵه‌ندا دێته به‌رچاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن چه‌ندین پێشانگای تایبه‌تی و گشتی یه له‌هه‌موو کوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا وه هاوبه‌ش بووه له‌سه‌ر ئاستی په‌یامی کوردی و ناسنامه‌ی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌تایبه‌ت گرنگترینیان پێشانگای هاوبه‌شی به سه‌رپه‌رشتی خاتوو دانیا میتران له پایس پایته‌ختی ووڵاتی فه‌ره‌نسا، مامۆستا عومه‌ر ڕه‌سووڵ که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوه له‌بواره‌که‌ی خۆیدا به‌تایبه‌ت باره ده‌روون ناسی یه‌کان که له کوردستانه‌وه گرنگی به منداڵ ده‌دا دواتر په‌ره‌ی به‌و بواره دا تاگه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی پسپۆڕی له نه‌خۆشی یه‌کانی ئاوتیزم ڕه‌چاو بکات به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ر به هۆی هونه‌ری شێوه‌کاری یه‌وه ، ئه‌م بواره‌ش له‌ئه‌وروپادا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ن بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م پسپۆڕێتی یه.
ئێستاش که سه‌ر قاڵه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك قوتابی له بواری چاره‌سه‌ر له‌ڕێگای هونه‌ری شێوه‌کاری یه‌وه نوسه‌رو شاعیری کورد له‌تیف عومه‌ر که ئاماده‌یی ئه‌م پێشانگایه بوو ده‌ڵێت : هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌سووڵ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته که له خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت ئه‌م که‌سانه‌ش هه‌ن و توانای شتی چاك وجوان و باشیان هه‌یه تا بتوانن به خه‌ڵکی بناسێنن ، ئه‌گه‌ر چی لای خۆشیان ئه‌وه‌نده گرنگ نی یه یان نه‌بێت.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌سوڵ ده‌ڵێ: کاتێك ئه‌م قوتابیانه وێنه ده‌كێشن هه‌وڵ ده‌ده‌ن کوت و مت وه‌کو خۆیان ئه‌و شته‌ی ده‌یبینن یان له‌ناخیاندا هه‌ڵیان بژاردووه وه‌کو خۆی وێنه‌ی بکه‌نه‌وه ، وه نموونه له‌مانه زۆره ئه‌گه‌ر باسیان بکه‌ین.
یان ئه‌و شته‌ی که لێ ی ده‌ترسن له زۆربه‌ی وێنه‌کانیان دوباره‌ی ده‌که‌نه‌وه ، وه‌کو دووباره کردنه‌وه‌ی چه‌قۆیه‌ك له‌وێنه کانیاندا ، ئه‌م جۆره که‌سانه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وێنه‌ی ده‌موو چاوی مرۆڤێك بکێشن ناتوانن وه‌کو ته‌واوی ئه‌و ده‌موو چاوه یان به مشوهش ده‌یانبینن ، واته ڕاست ده‌موو چاوه‌که نابینن ، بۆیه ئه‌بینیت له وێنه‌کانیاندا به‌هه‌میشه‌یی ده‌موو چاوه‌کان به تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی دروست ده‌که‌ن یان له شێوه‌ی ئاژه‌ڵدا، هه‌ندێك جار وه‌کو وه‌حشی یه‌ك دروستی ده‌که‌ن ، ئه‌مانه ناتوانن ده‌موو چاوی مرۆڤ بخوێننه‌وه بۆیه هه‌میشه ده‌موو چاوه‌که به‌جۆرێکی تێك شکاو یان وه‌کو ئاژه‌ڵ دروستی ده‌که‌ن.
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئاوتیزم به هونه‌ری شێوه‌کاری به‌راستی ماندوێتی یه‌کی زۆری ده‌وێت وه گه‌یشتن به‌و هه‌نگاوه پلان و بیرکردنه‌وه‌ی زۆریشی ده‌وێت بۆ یه مامۆستا عومه‌ر ڕه‌سووڵ که‌سایه‌تی یه‌کی ماندووی ئه‌و هه‌وڵ و چاره‌سه‌ره‌یه له‌م قوتبه‌دا.