مه‌نووچێهر جیهانی ـ “پووران دره‌خشه‌نده” ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران له‌و بڕوایه دایه: جیهان، سینه‌مای ئێرانی به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه‌که‌ی ناسی و ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان له سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان، پلانێکی باش و به‌رز که ده‌توانێت قوتابیانی شایسته که پێویستییان به هاوڕێیه‌تی، هاوکاری و خه‌رج کردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، بدۆزێته‌وه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، “پووران دره‌خشه‌نده” نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ده‌ستپێکی کاری سیویهکهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له په‌یامێکدا به‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه گوتی: هه‌موو ساڵێک که “فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جودا له‌وه‌ی که له نێو سینه‌ماکارانی ئه‌م بواره جووڵانه‌وه‌یه‌ک وه‌ڕێ ده‌که‌وێت، جۆش و خرۆشێکی تایبه‌تیش له منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هاندا ده‌بیندرێت. جۆش و خرۆشێکی که راسته‌قینه‌یه و هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ جیدی بگیرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین له پارێزگاکانی دیکه‌ش فیلمه‌کان به شێوه‌ی هاوکات نمایش بکه‌ین، هه‌موو منداڵانی ئه‌م نیشتمانه له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌که هه‌ستێکی نزیکیان ده‌بێت.
دره‌خشه‌نده رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ دووهه‌مین خوله که پلانی پڕبایخی “ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان” هاوکات له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پلانێکی باش و به‌رز که ده‌توانێت قوتابیانی شایسته که پێویستییان به هاوڕێیه‌تی، هاوکاری و خه‌رج کردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، بدۆزێته‌وه. ئه‌م مێرمنداڵانه که‌سانێکن که له خولی رابردوودا هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیان سه‌ربه‌رز کردووه و به جوانی دره‌وشانه‌وه. که‌وایه ئه‌مساڵ ده‌بێ زیاتر بیری لێ بکه‌ینه‌وه و به‌رنامه‌داڕشتنێکی دروستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ی سینه‌ما له درێژه‌دا رایگه‌یاند: سینه‌مای منداڵانی ئێران له ساڵانی رابردوودا له فێستیڤاڵه بیانییه‌کاندا چه‌ندین سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی هه‌بووه و زۆرترین خه‌ڵاته‌کانی سینه‌مای ئێران له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا تایبه‌ت به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بووه، به‌ڵام به‌م دواییانه ئێمه له‌م بواره‌دا به‌و شێوه‌یه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین و له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رنجدان به نمایش کردنی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانیش له درێژایی ساڵدا یه‌کجار که‌م بۆته‌وه.
“پووران دره‌خشه‌نده” رایگه‌یاند: ده‌بێ جه‌خت بکه‌مه‌وه که جیهان، سینه‌مای ئێرانی به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه‌که‌ی ناسی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه به پله‌یه‌کی نزم گه‌یشتووین و سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ورده ورده خه‌ریکه ده‌کووژێته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان هه‌وڵ ده‌دات، چراکه به رووناکی رابگرێت و رێگاکه نیشان بدات.
دره‌خشه‌نده هیوای خواست له‌وه‌ی که سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به شێوه‌یه‌کی جیدی‌تر پاڵپشتی لێ بکرێت، راشیگه‌یاند: سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ پێویستیی منداڵانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگایه و منداڵانی ئه‌م نیشتمانه که ده‌بێ داهاتوو دروست بکه‌ن. به‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێ سینه‌ماکانی تایبه‌تی منداڵان و مێرمنداڵان له شاره جۆراوجۆره‌کان دابمه‌زرێت که ئه‌م کاره نه ته‌نیا نیازه، به‌ڵكوو پێویسته. مه‌گه‌ر ده‌توانرێ منداڵ و مێرمنداڵ له کۆمه‌ڵگا جودا بکرێته‌وه و وه‌لا بنرێت؟ ئه‌وان ده‌بێ فیلمه‌کان و کاڵا فه‌رهه‌نگییه‌کانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و ژماره‌یه‌ک له سینه‌ماکان له شاره جۆراوجۆره‌کان له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وان دابندرێت.
”پووران دره‌خشه‌نده” رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ، فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان به ترسه‌وه نمایش ده‌کرێن و به گشتی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی فیلم نیگه‌رانن له گیشه‌ی فرۆشی فیلمه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بن. ئێمه ده‌بێ له هه‌موو پارێزگاکان سینه‌ماکانی تایبه‌تی منداڵ و مێرمنداڵمان هه‌بێت و ئه‌مه ئاواتی دڵی ئێمه‌ی سینه‌ماکارانی منداڵ و مێرمنداڵه.