چی ده‌ڵێن به یه‌که‌وه ئاوڕێک له نوێترین دیارده بده‌ینه‌وه که ئێستاکه له‌گۆڕه‌پانی زۆرانبازی میدیاکان باوه؟ با سه‌رێک بکه‌ین به زۆرانبازیهکان بزانین چ خه‌به‌ر و چ باسه؟ میدیاکانمان هه‌ر هه‌مووی چاوی بڕیوه‌ته کاری یه‌کتر نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته له‌یه‌کتر فێر بن !!؟ یان دانیشن کارێکی باشتر بکه‌ن !؟ به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی کار بۆ هێڕشێکی ڕێکخراوی داڕێژراوی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده بۆ کارێکی باشتر کار بکه‌ن له‌م بڕوایه‌دام داهێنان بکه‌ین و سنوور ببه‌زێنین.!؟
میدیای کوردی سه‌ر شێته کاکه، مێشت لێ ده‌کاته گامێش، قهلهڕهشت لێ ده‌کاته که‌ناری، نه‌زان ده‌کاته زانا، هه‌ر ئه‌وه‌شی توانای ئیزعاجکردنی هه‌بێت لێت ده‌کات به هونه‌رمه‌ند، ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندیشه ده‌که‌وێته ژێر ده‌ست و پێ و ئاوێک بێنه و ده‌ستت بشۆ !!؟.
ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌مووی ئهرابیسکه، به‌یانی هه‌ر هه‌مووی ڕاپه، دوو به‌یانی نه ئه‌م و نه ئه‌میان ، هیچ شتێکمان تا سه‌ر نییه. له هیچ شتێکیش داهێنانمان نیه. بابه‌ته‌کانمان له گۆڕه‌پانی کوردی به‌ولاوه سنوور نابه‌زێنێت، نه له میوزیک، نه له دراما، بۆ خوا ده‌ڵێم سینه‌ماکارن ڕووسپیترن. جار جاره کیسهڵهکانیان ده‌فڕێنن و هه‌ندێک جاریش به مه‌ستی ئه‌سپه‌کانه‌وه گره‌و ده‌به‌نه‌وه.
میدیای کوردی ده‌ره‌وه‌ت بۆ جوان ده‌کات و ناوه‌وه‌ت لێ ده‌شارێته‌وه. پیاسه‌یه‌کی به‌رده‌م کتێب فرۆشه‌کان بکه گۆڤارمان تا بڵێی زۆرن، هه‌ر هه‌مووشی به له‌ش و لارێکی جوان سێ ڕوبعی به‌رگه‌که‌ت بۆ پڕ ده‌کاته‌وه، ده‌ڵێن ئافره‌تی سێکسی له سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌کان وه‌ک موغناتیس وایه، که چاو که‌وته سه‌ری یه‌کسه‌ر خۆی ده‌فرۆشێت.
ئێستا شه‌ڕ شه‌ڕی په‌کخستنی به‌رامبه‌ره. درامای باشت هه‌بوو پێت لا ده‌به‌ن، به‌ناوی ئازادیه‌وه جارێک بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانت ڕووتێدهکهن، جارێکیش خۆشه‌ویستیت بۆ به‌تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و گه‌رمیان و کوێستانت بۆ ده‌سووتێنن. به‌ساقه‌ت بم هه‌ڵوێست ده‌چیته گیانی فیله‌وه به‌ڵام ناتوانی خۆت بکه‌یته گیان هونهرمهندهکانو تا ڕۆژێک به سودفهش بێت بڵێن هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت !؟
ته‌له‌فزیۆنی کوردی فره زۆرن، پیاو نازانێت سه‌یری کامیان بکات!؟ زۆر جار به دوای که‌ناڵێکی جیاواز ده‌گه‌ڕێم و به ڕێکه‌وت له به‌رنامه‌ی من جیاوازم ده‌نیشمه‌وه، ئه‌مجاره‌یان من جیاوازم جیاوازتره له جیاوازه‌که‌ی پێشوو، ئه‌مجاره سێ گۆرانیبێژو ئه‌کته‌رێکمان له لیژنه‌و پێشکه‌شکردن هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی به‌شداربووان که‌م بوو ئه‌وا خۆیان بۆ خۆیان جیاوازن، حیله‌یه‌کی باشه بۆ پڕکردنه‌وه.