وات بۆ ناردبوم
له نامه‌یه‌کدا، نوسیوبوت، ئه‌مه‌وێت شیعرێکم بۆ بنوسیت
ژیان و کۆتای و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی تێدا بخوێنمه‌وه
له سارد‌و سڕی ژوره‌که‌ی خۆما، پێم پێبگرێت و بێمه ده‌ره‌وه
وشه عاجزهکانت؛ به ده‌م کێشانی ئاههوه گه‌رمم کاته‌وه!..
به ده‌م ژماردنی هه‌نگاوه‌کانمه‌وه، بگه‌مه به‌رده‌م باغێکی وێران!
وتت، شیعرێکم بۆ بنوسه، له کاتی گریانی کوکوختیدا به ئاگام بێنێت!
له شیوه‌نی کلارنێتێکدا بمخاته گریان، تا کۆتایی کۆشکی ته‌نییای بمفڕێنێت
پێت وتم له کاتی کێشانی سیگارێکدا
بڕۆره به‌رده‌م ئاوێنه‌ی حه‌مامه‌که‌ت و ده‌ستێک بهێنه به ڕیشتا
بڵێ، ئــــــــــــــــــــای چاوه‌ڕوانی، چه‌نێ دوژمنێکی شیرینیت له چاوانمدا
پێم بڵێ، له کاتی خه‌یاڵکردندا،
ده‌ستت به‌ره بۆ گوێزانێکی کول و هه‌رچی نائومێدیه له ڕوحتا سه‌ریان ببڕه!!..
تۆ پێت وتم، شیعرێکم بۆ بنوسه
من، ئه‌مه‌وێت شیعرێک بمنوسێتهوه؟!…
من ئه‌مه‌وێت له شیعرێکه، شارازایی تهبهیعهتی ژیان بم !
وه‌ک ناسینی زه‌مه‌ن، و ته‌مه‌ن
وه‌ک هاتنی ئه‌جه‌ل و چاوه‌ڕوانی
وه‌ک، ڕه‌شه‌با و باران
وه‌ک نه‌گه‌یشتنی که‌رتێکی خۆم، به نیوه‌ی تۆ تا قیامه‌ت!!!…
ئێمه ده‌مانه‌وێت یه‌کتر بناسین، وه‌ک دو مرۆڤ له دو جه‌مسه‌ری دژ به ژیانه‌وه گه‌یشتوینه‌ته ئێره
ئێرهیهک که پڕه له ئیره‌ی برن بۆ پاکژ کردنه‌وه‌ی هیزر و هه‌ناوی ڕابردویه‌ک له تاوانێکی نامۆ
لێناگه‌ڕێت پشته‌ماڵی ڕاستگۆیی به سه‌ر قیافه‌ی بهرائهتمانه خۆی هه‌ڵبداته‌وه
ئێمه ئه‌مانه‌وێت، له‌وێوه ژیان بخوێنینه‌وه که که‌س ڕێی تێناکه‌وێت به ئێره‌دا گوزه‌ر بکات
لێره، هه‌مو شتێک ڕه‌ش و سپیه، ئه‌ی شه‌رمترین پیاوی به‌د به‌خت
تۆ ئه‌ی کچی ئه‌لوان، ته‌نها مردن به ڕه‌نگاو ڕه‌نگیدا ئه‌تناسێته‌وه
غیره‌ی سروشت به سه‌ر سانایی باڵی تاوسێکدا
منی تا ئێره گه‌یاند به تۆ
تا ئه‌وێی پێش به گه‌یشتنی قه‌ده‌ر
تۆی هه‌میشه به کابوسزادهی لێوان لێو له عیشوه‌ی نهێنی یه‌کتر نه‌بینین
منت له خه‌یاڵێکدا به فه‌نتازییه‌ی خه‌یاڵێکه‌وه ئاڵوده کردوه
که ده‌شێ پیربونێکی به کرێوه‌ی به ڕوخسارم به‌خشیبێ!!
ببینه، ئه‌ها وه‌ک چۆن هه‌میشه ده‌ڵێم نیگای ڕژاوم بکه
ورد به‌وه لێم بزانه چۆن به سه‌ر که‌لله ڕه‌قی بێده‌نگیمدا بێ ورته ده‌بم
چۆن له به‌ر چاوی ئه‌و ڕێبوارانه‌ی که دوێنێ خوڵقم کردن بێنه ناو دڵمه‌وه
ژاوه‌ژاوی ته‌نییای هیلاکم ئه‌کات،
حه‌وسه‌له‌ی بێده‌نگیم له ئاست ئه‌م هه‌مو خیانه‌ته به سوێیانهدا ده‌شکێت!
ئه‌ی کچێک له شوشه‌و
ئه‌ی به ده‌نێک له گوڵ و
ئه‌ی خه‌یاڵێک له موحیبه‌ت و
ئه‌ی تۆیه‌کی پڕ له خه‌یاڵ و
ئه‌ی خه‌یاڵێک له کراک خۆشتر له کاتێکی ڕزانی دڵما..
وتت چیت ده‌وێ؟
منت ئه‌وێ یان شعر
منت ئه‌وێت یان خۆم
منت ئه‌وێت یان وێنه‌ی ده‌ره‌وه‌م
منت ئه‌وێت یان ناوه‌وه‌ی خاپورم
منت ئه‌وێت یان شێتی بیرکردنه‌وه‌کانم
منت ئه‌وێت یان وشه‌و نزا‌و ڕازه‌کانم
منت ئه‌وێت یان ئه‌و تهنییایهی که هه‌مو که‌س پێی سه‌رسامه‌و به هیچ که‌سێکم نه‌به‌خشیوه!!
منت ئه‌وێت
یان درۆ
درۆی جوان
درۆی نوێ
منت ئه‌وێت یان شیعرێکی پڕ له درۆ و
درۆیه‌ک جوانتر بێت له شیعر‌و خه‌یاڵی مه‌ستیم
دو دڵ مه‌به منت خۆش ئه‌وێت ئه‌و کاته‌ی که باشم
یان ئه‌و کاته‌ی چه‌قۆیه‌کم له هه‌مو که‌س خۆشتر ئه‌وێت بۆ سه‌ربڕینی خۆم له به‌ر چاوی درۆی ئه‌ویندا
بۆیه ئه‌ڵێم، ده‌ست له ده‌ستنوێژگرتنی ئه‌و عیشقه هه‌ڵگره
که ناتگه‌یه‌نێته ئه‌و سه‌ری تهزولهکانی ناوه‌وه‌ی ڕوح
خشت خشت کۆڵه‌که‌ی نائومێدی به سه‌ر خاکا دامئهپۆشێت
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌مه‌وه نیشتمان، ڕه‌نگه سپی سپی ببمه‌وه وه‌ک ڕه‌نگی مردن!!
دواهه‌مین داوای تۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌قێکه له ڕه‌چه‌ڵه‌کی وه‌سییه‌ت
ده‌شێ ئه‌گه‌ر داوای تۆش نه‌بوایه، شتێکم له‌م جه‌شنه بنوسییایه
نامه‌وێت منه‌ت به سه‌ر نه‌زانینی خۆمدا بکه‌م
بمبوره، پێده‌چێت شه‌یتانانه درۆی ناسکت له گه‌ڵدا بکه‌م
لێ ئه‌وه هه‌مو حه‌قیقه‌تی ژیانه، که له‌و که‌سانه‌وه فێر بوم که له نزیکه‌وه خۆشیان ویستم
به‌ڵێ، لێڵی ژیان ببینه به چاوی خۆت
که‌له‌به‌ری ده‌روازه گه‌وره‌کانی ژیان ببینه
خاپوری ئه‌م سه‌ر زه‌مینه
چۆڵ و هۆڵی ژیان
هه‌مو شتێك ببینه، به چاوێکی دیکه‌وه بڕوانه
بزانه درۆ چ فه‌نتازییایه‌کی گه‌وره‌یه له سه‌ره‌تای هه‌مو ناسینهکانهوه
من و شیعریش درۆیه‌کی بچوکین، درۆیهکین له قه‌بیله‌ی قسه‌ی نامه‌عقول
بڕوانه، له ئێستادا هه‌مو شتێک له واس واسیدا ده‌ژین
نائومێدی گه‌وره‌ترین تاوانی خۆی له ده‌ستپێکی چاوه‌ڕوانیدا تۆمار ده‌کات
به‌ڵێنی جوانکاری که‌سایه‌تیه‌کان و شاردنه‌وه‌ی درۆکان له بنه‌ڕه‌ته‌وه
ده‌بنه چرۆ کردنی ناسینی دو درۆزنی بێ ئه‌زمون
که له‌سه‌ره‌تاوه به زمانی عیشقه‌وه، فتوای یه‌کتر ناسین ده‌ده‌ن
لێ شمشێری بێڕێزی ملی وه‌فاو به‌ڵێن و په‌یمانه‌کان و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌وین که‌رت و په‌رت ده‌کات
کێ تاوانباره ؟
ئه‌ستێره…
ئاو….
مراوی…..
به‌ڕوو؟!!
یان مرۆڤی دو ڕو؟!!…
شقارته‌یه‌کم به‌رێ با فه‌رشی ژیان بسوتێنم
ده‌رزییه‌کم به‌رێ با گالۆنی ئاسمانی پێ بته‌قێنم
به‌ردێکی گه‌وره‌م به‌ڕێ ، با ڕۆژی پێبشکێنم
پێڵاوه‌کانم بده‌وه با ته‌نییایی جێم نه‌هێڵیت
ئه‌وه شیعرێک
دو شیعر
ئه‌وه دیوان و ده‌فته‌ر و ژیانیش هه‌موی بۆ تۆ
ڕقی شه‌و و ناحه‌قی ڕۆژ و پیاسه‌کانی نه‌وڕه‌سێک و
توخمی ڕه‌شه‌بایه‌ک و دره‌ختێکی زڕ و وه‌رزی ڕه‌زێکی له ده‌ست چو به سه بۆ من
کێ ئه‌ڵێت، ده‌گه‌مه‌وه ئه‌و دیو گه‌ڕه‌کی سێبه‌ره ڕژهوهکانی ته‌نییای خۆم جارێکی تر
ناعهدهلاتی پێنه‌گه‌یشتنی هه‌رمێیه‌ک به‌سه تۆ ته‌فسیری ژیان
شهقوشری هه‌نارێکی ته‌ڕ به‌سه له کاتی ته‌قاندنه‌وه‌یدا
ئه‌و هه‌مو ته‌ماحه‌ی لاولاو هه‌یه‌تی بۆ گه‌یشتن به به‌رۆکی سپی دارێکدا
پێمان ئه‌ڵێت، بۆچی گوڵه مێخه‌ک به‌و باڵایه ڕازیه،
گه‌ڵا شه‌وبۆ چما وه‌ک گوڵا باخ ناوی نه‌زڕاوه!؟
له سه‌ر هه‌مو مێزێک و به ده‌ست هه‌مو ده‌ستێکی چه‌په‌ڵه‌وه نابێته جادوبازێکی فێڵاوی
بۆ به‌خشینی له‌زه‌ت له جرکه ساتداو هۆکار بۆ ناسینه‌وه‌ی عاشقبون
گوڵه باغ و وشه‌ی وه‌فا و عه‌تر و چاو و زه‌مه‌ن
ترسناک ترین ئاماژه‌ن بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مرۆڤ
له کامڵ بون بۆ گه‌یشتن به قودسیه‌تی له‌زه‌تی به مرۆڤ بون له خۆشه‌ویستیدا
ببوره ئه‌ی دۆستی ئاسمان گه‌ریده خولق
ئه‌وه‌ی که نوسراوه، هێندێک درۆی سورهوهکراوهن له قینا
هیچ شتێک له‌زه‌تی ڕاستگۆی نابه‌خشێت له گۆ کردندا
ئه‌مه جه‌نگی خۆده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی منه
له کاتی ئاسای و توڕه‌بون و شێتی‌دا،.
وێنه‌ی هه‌ندێ وشه بگۆڕه، حاڵی ده‌بیت
که منیش چ درۆزنێکم
چ جۆره مهخلوقێكــم له جنسی وێران!!
عه‌زیزم داوای شیعرێکت کردبو
هانێ، ئه‌وه شیعرێک.
ئه‌وه منێک!
ئه‌وه درۆزنێک؟!…
هــــــــــــــه‌ردی ئه‌حمه‌د
7/1/2011