زه‌که‌ریا هونه‌رێکی هێنده جوان وشیرین پێش که‌ش ده‌کات که سوێدیهکانیش ناتوانن ئه‌گه‌ر گوێی بۆ نه‌گرن ئه‌و گه‌نجه سوێدیانه‌ی که تێکه‌لاوێکی زۆریان هه‌یه له‌گه‌ل گه‌نجه ڕۆژهه‌لاتیه‌کان به ده‌گمه‌ن هه‌یه ناوی زه‌که‌ریای گوێ لێ نه‌بووبێ یاخود حه‌زی له گۆرانیه‌کانی نه‌بێت ،به ده‌یان کچی سویدی له ئاهه‌نگه‌کانی ئاماده ده‌بن ، له‌م ڤێستڤالهی ئه‌م دواییه‌ی که ڕیئۆریهنت به‌ڕیوه‌ی ده‌برد له هۆڵی گه‌وره‌ی کۆنسێرته وسێت له ستۆکهۆڵم وه‌ک رۆژنامه‌کانی سوێد ده‌ڵێن زه‌که‌ریا کۆتایی به ڤێستیڤالهکه هێنا ، به ده‌یان کچی سوێدی به‌شداری کردبوو وههاتبوون به هۆی براده‌ره کورده‌کانیان ،، هه‌واڵی زه‌که‌ریا ڕۆژێک پێشتر له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕۆژنامه‌کانی سویدی بلاو ببۆوه بۆ نموونه داگس نیهێتر و سڤێنسکا داگ بوڵادیت و ڤێسته‌ڕۆس تیدنیگن و ستۆکهۆڵم سایتی و به‌یان نێت و سایته تایبه‌تیه‌کانی کۆنسێرتهوس که به شێوه‌یه‌کی جوان باسی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریای کردبوو ..
ڕۆژنامهکهنی سوێد هێنده به شێوه‌یه‌کی جوان باسیان له هونه‌ری کوردی کردبوو له چۆن له سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا ستایلێکی جوانی به خۆوه دیوه ههمیشهوهک ئه‌ستێره‌ی پۆپ یان ئه‌ستێره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسیان ده‌کرد ..
داگس نیهێتر یاخود ڕۆژنامه‌ی هه‌واله‌کانی ڕۆژانه که له‌ساڵی 1864 بۆ یه‌که‌م جار ده‌رچووه وه‌تا ئێستا به‌رده‌وام ده‌رده‌چێت و یه‌کێکه له‌رۆژنامه هه‌ره‌به‌ناوبانگه‌کانی سوێد .. چه‌ند ڕۆژ پێشتر باسی ئه‌م ڤێستیڤالهی کرد‌و زیاتر له جارێک باسی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریاو کرد‌و به یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده دیاره‌کانی جیهانی ژمارد وه باسی هونه‌ری زه‌که‌ریا ده‌کات که چۆن توانیوه‌تی تێكهلکردنێک بکات له نێوان هونه‌ری کۆن و نوێ و ریتمی تازه‌ی هونه‌ری کوردی ..
به‌یان نێت سایتێکی سویدیه کهنوێنهریان ئاماده‌ی له‌م ڤێستیڤاله بوو باس ده‌کات که چۆن زه‌که‌ریا توانی وا بکات که ئه‌م هۆڵه ده‌ست بکات به دانس واته هه‌ڵپه‌ڕین وه‌چۆن خه‌لکه‌که دڵخۆش بوون بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه سایت وڕۆژنامه‌ی ئیکس ئین پۆستن به‌م شیوهیهباسی زه‌که‌ریای کردووه نووسیویه‌تی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عبدالله یهکێکهلهئهستێرهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه نووسیویه‌تی زه‌که‌ریا ئێستا نزیکترین که‌سه لهبیاتلیس ده‌لیت وه‌ک ڕۆژنامه‌ی ئیکۆنۆمستی ئینگلیزی نووسیوه‌تی ..
ئه‌وه‌ی شایانی باسه بیاتلێس گروپێک بوون له سه‌ره‌تای سالی 1960 گۆرانی‌یان ده‌گوت که پۆپی به‌ریتانی رۆکیان تێکه‌ل ده‌کرد ئه‌وکاتی شتێکی تازه بوو له هونه‌ری گۆرانی ئینگلیزی ..ئه‌وه ماوهبڵێین ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژنامه‌کانی سوێدی وسایتهکانی بێگانه باسی زه‌که‌ریایان کردووه نیو ئه‌وه‌نده راگه‌یاندنه کوردیه‌کان باسیان نه‌کردووه .بۆی هه‌یه مرۆڤی کورد نه‌زانی هۆیه‌که‌ی چییه ئایا هه‌ر ئێمه‌ی کورد نرخی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندی خۆمان نازانین تا زیندووه به‌هیج شێوه‌یه‌ک نامانه‌وێ نرخی ئه‌و هونه‌ره و هونه‌رمه‌ندانه بزانین به‌لام کاتێ که ده‌مرێ هه‌رکه‌سه‌و شعرێکی له‌سه‌ر ده‌نووسێ ..خۆزگه ئێمه‌ش زیندوو کوژی مردووپه‌رست نابین .. ده‌ست خۆش بۆ زه‌که‌ریاو ئهوتیپهی که له‌کوردستانه‌وه هاتوون بۆ خزمه‌تکردنی کورد‌و هونه‌ری کوردی ..
تێبینی .. ئه‌م زانیاریانه هه‌مووی له ڕۆژنامه‌کان و سایته‌کانم وه‌رگرتووه ..