هونەر بابان لە پەیوەندیەکی تایبەت بە سایتی چرا ووردەکاری دوا کاری هونەریی خستە ڕوو. دەربارەی کارە هونەرییەکەی بابان ڕایگەیاند :
” ئەم بەرهەمەم بە ناوی (شنەی شار)ـە و باس لە یادەوەری و جوانییەکانی شاری سلێمانی خۆشەویست دەکات و بەرهەمێکی جیاوازە لەوانەی تر. لە تێکستی مامۆستا ساڵح بێچار و میلۆدی مامۆستا بورهان موفتی زادە و ئەرەنجی موزیک لەلایەن ئەفشین شەکورییەوە بۆ کراوە”.
هونەرمەند هونەر بابان ئەم بەرهەمەی پێشکەش بە شاری سلێمانی دەکات و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا کلیپ بۆ (شنەی شار) دەکات. ئەم بەرهەمە بە سپۆنسەری پەیمانگای کۆمپیوتەری بابان و لەلایەن عەلی شەریف زادەوە کاری میکس و ماستەرینگی لە ستۆدیۆی میترۆ نیۆم بۆ کراوە.