ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
هونەرمەندی شێوەکاری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان عادل داود لەساڵی ١٩٨٠ لە شاری حەسەکە ، کوردستانی سوریا لەدایك بووە ، قوتابخانەکانی سەرەتای وە ناوەندی لەو شارە تەواو کردوە ،
هەر لە سەرەتایی ناوەندی یەوە ئارەزووی هونەری نیگارکیشانی هەبووە ، وە هونەر بۆتە ئەو ئارەزووەی کە پەرە بە کارەکانی بدات و بەردوام بێت لە کێشانی تابلۆکانی ، بێگومان بە شداری کۆمەڵێك پێشانگای کردوە لە شاری حەسەکە وەکو لاوێك وە لە سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی لەو شارە ، ئێستا نیشتەجێ یە لە شاری ڤێنای ووڵاتی نەمسا ، سەرقاڵی کارو پێشانگاو ڤیستیڤاڵ و رۆژانی کەلتووری و پێشانگا تایبەتی یەکانە ، هونەرمەند عادل داود وەکو هونەرمەندێکی کورد ناسراوە لەو ووڵاتەدا وە تایبەتمەندێتی خۆی هەیە لە کارو پیشەکەیدا بە جۆرە داڕشتنێك کە ڕەنگەکان و فۆرمەکان زۆر جیاوازن ، وە ئاستی هونەرێکی بەرزو پرۆڤیشیناڵی هەیە ، بەتایبەت لەهەڵبژاردەی قوتابخانە هونەریەکەی ئەویش ڕیالیستی دەربڕین خوازی یە کە هەموو بابەتەکان لە سەنتەرێکدا کۆیان
دەکاتەوە ، وە نزیك بوونەوە لە قوتابخانەی ئارابسك بە بەکار هێنانە ڕەنگاینە لە فۆرمێکی تێکەڵ و پێکەڵدا ، ئەم جۆرە کارانە بە ئاستی هونەرێکی شایستەیە و تایبەتمەندێتی یەکی تایبەتی خستۆتەوە لە کارە هونەریەکانی هونەرمەندا .
لەکەرەستە بەکارهاتووەکانی هونەرمەندا کاری ڕۆنی وەکو سەرەتایەک دواتر ئەکریلیک و کاری ڕەش و سپی کە مانایەکی تری هەیە لەدیدەی هونەرمەندا ، وەکو پێووانەش هونەرمەند عادل لەو پێوانەیە دەرچووە کە لە کوردستان کاری تێدا دەکرد ، ئێستا بە پێوانەی ٢ مەتر و ٣ مەتر کارە وهونەریەکانی لە گەلەری یە تایبەتیەکانی شاری ڤێنا نمایش دەکات ، بێگومان بە شداریەکی بەرچاوی هەیە لە ووڵاتانی ئەوروپی وە لە گەلەری یەناسراوەکان بەتایبەتی لە ئەڵمانیا وە سویسرا وە فەرەنسا . پێوانە وە ئاسمانی دیدەیی زۆر گرنگە بۆ ئەم جۆرە کارانەی کە هونەرمەند عادل دروستیان دەکات و چاوی بینەر بە لای خۆیدا ڕا دەکێشێت ئەوەش بە گەلەری و هۆڵ و پانیای
پان و گەورە تا بینەر زۆر بە ئاسوودەیی واتە بە شێوەیەکی جوان تابلۆکان ببینێت وە دیدەیی تێدا بکات ، لەگەڵ فۆرمەکانیش هونەرمەند ئەو ئازارە باس دەکات لەکارە هونەریەکان کە هەندێکیان لەوانەیە خەون بن ، واتە قوتابخانە سوریالیزمەکە و دادایەکە کە هەڵقولاوی تابلۆکانن ، ناسنامەی هونەرمەند عادل داود کوردستانی یە وە حەسەکە وێستگەی یەکەمی بوە بۆ هونەر ، ئێستاش ڤیناوێستگەی ئەو خەمانەن کە وەکو کۆڵەکەیەك کۆچیان کردوە و باسی بەسەرهاتێکی قورسی ئەو بەشەی کوردستان دەکات .
Discussion about this post