پورێ مارێ هه‌یبه‌تی له‌کێ یه ؟ پرسیارێکی خێرای وادی ناوێکی ئه‌من بوو (خه‌ڵکی لای گوێڕ و کوردیشی ده‌زانی) له‌به‌رده‌رکه‌ی ماڵێ خۆمان له‌داکمی کرد له‌گه‌ڵ وه‌ستانی لاندکرۆزه‌ره‌که‌ی منه‌زه‌مه‌ی کۆیه و سیڕه‌ی ئیستاپه‌که‌ی که غه‌فوره‌ی یائامانێ ی ئه‌ودیوی کۆرانه‌که‌مان ده‌یهاژووشت دابه‌زی .
داکیشم بێ پلان و به‌رنامه یه‌کسه‌ر گۆتی: نازانم ! وادی زله‌کی قایمی له‌بنی گێ ی غه‌فوره دا تێیڕاخوڕی گۆتی: سه‌گباب قه‌شمه‌ریم پێ ده‌که‌ی به‌و شه‌وه‌ی په‌نجا ده‌رکه‌ت پێکردم لێخوڕه ده‌ی بڕۆ . هه‌ردووک ده‌ترسان و خواخوایان بوو بگه‌ڕێنه‌وه مۆڵگاکانیان ، ئه‌ویش به‌ته‌ناشیکه‌وه پێ ی لێنا و ڕۆیشتن . ئه‌من و ئازاد حه‌میدی وه‌ستاسوره‌ی له‌سه‌رسوانده‌ی بانی خۆمان له‌به‌ر شه‌وقی گڵۆپی عاموده‌که‌ی ناوه‌ندی کۆرانێ خه‌ریکی خوندنه‌وه‌ی کتابی مه‌کته‌بێ بووین چونکه له‌به‌رته‌قه‌کان کاره‌بای ماڵان کوژابۆوه . له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی ئه‌منه‌کان داکم بانگ کرده سه‌ربانی له‌کاتی به‌سه‌رکه‌وتنی قادرمه داره‌که‌مان هه‌ردوو نه‌عله‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو وا شڵه‌ژا زۆر ده‌ترسا ئه‌منه‌کان بێنه‌وه بیگرن له‌بیری چوو له‌پێی بکاته‌وه به‌پێخواسی ده‌ڕۆیشت چونکه گیران و بردنه دائیره‌ی ئه‌من بۆ ژنان کارێکی زۆرگران و پڕ ترس بوو . ئه‌مه‌ش هه‌ر سه‌ربان و سه‌ربان به‌ماڵی حاجی خدری سه‌ره‌خۆره‌ی په‌ڕینه‌وه بانی ماڵی ئازاد ، شه‌و له‌لای یاخه‌جاوی دایکی خه‌وتین سبه‌ی ڕۆیشتینه مارێ خزمان . هه‌ر ئه‌وه‌بوو دوو سێ کاتژمێر دوای ته‌قه‌کان به‌رپرسی ئه‌منی شاری کۆیه وادی ئه‌منی ناردبوو : ئه‌وشۆ موخه‌ڕیبه‌کان هه‌یبه‌ت ناوێکیان بانگ کردیه هه‌ر ئێستا بڕۆ بیبینه‌وه و بزانه کێ یه ؟
هه‌شتاکان وێنه‌گر و هه‌ڵگری کۆڕووداوی سه‌مه‌ره‌بوو ، ئه‌و ده‌ساڵه‌ی وه‌ک زه‌ریایه‌کی شڵه‌ژێنه‌ر بێ ئارام کورد و کوردستانی ده‌هه‌ژاند له‌ژێرکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن ، کاره‌سات و سه‌روه‌ری ، خوێن ڕژان و خوێنبه‌خشی گه‌وزاند و خاراند . هاوینی ساڵی هه‌شتا لێره‌وه وه‌ک یاده‌وه‌ری هه‌روا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی بۆ ئه‌م ساته‌مان به‌خه‌یاڵ ده‌چینه‌وه شه‌وێکی هاوینه‌ی ئه‌وکات نۆی شه‌وی ده‌خولانده‌وه ، ئه‌من و ئازاد له‌سه‌ر جاده‌ی گردی به‌رشه‌وقی عاموده‌که‌ی سه‌رجاده‌ی سه‌ری کۆرانێ دانیشتبووین . زیره‌ک حه‌مه‌ده‌مین هات گۆتی: دلشاد ئه‌وه پێشمه‌رگه له‌خوار کۆرانی خۆمانن . ئه‌من و ئازادیش به‌غاردان هاتینه خوارێ له‌ده‌رکه‌ی حه‌وشی خۆمان زۆر به‌ده‌نگی به‌رز بانگی داکم به‌هاواره‌وه کرد: ( هه‌یبه‌ت هه‌یبه‌ت کچێ هه‌یـــــــبـــــــــــه‌ت وه‌ره وه‌ره ) . هه‌موو گه‌ڕه‌ک به‌و شه‌وه‌زه‌نگه ده‌نگی داوه تا لای کارگه‌ی مافور و ده‌وروبه‌ر گوێبیستی بوون ! سه‌یره‌که ئه‌وه‌بوو جاسوسه به‌عسیه‌کان له‌وانه‌یه غه‌فوره یان که‌سێکی تر که تائێستاش نه‌مانزانی کێ یه ! هه‌واڵیان دابوو : پێش ده‌سپێکردنی ته‌قه‌کان پێشمه‌رگه‌کان بانگی ناوێکیان کردیه ( هه‌یبه‌ت هه‌یبه‌ت ) ، ماڵی ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ش سێ یه‌م خانووه له‌گه‌ڕه‌کی گردی . بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی کۆیه وادی ئه‌منی ناردبوو هه‌یبه‌ت بگرێ ! له‌وه‌ش سه‌یرتر له‌گه‌ڕه‌کی گردی جوان کۆرانه‌ی یه‌که‌م ده‌ستی چه‌پ سێیه‌م خانی ماڵی هه‌یبه‌تی حه‌مامچی بوو ! کۆرانه‌ی دووه‌م ده‌ستی ڕاست خانی سێ یه‌م ماڵی هه‌یبه‌تی ژنی حه‌وێز لۆری بوو ! کۆرانه‌ی چواره‌م ده‌ستی چه‌پ خانی سێ یه‌م ماڵی خۆمان بوو که ده‌کاته داکم ناوی هه‌یبه‌ته ! تا دوکانه‌که‌ی حه‌مه‌عه‌لی خوارگردی ده‌یان هه‌یبه‌تی دیشت ده‌دیته‌وه ! ئه‌وه‌ش هه‌مووی هیچ ڕاستیه‌کی تێدانه‌بوو گوایه پێشمه‌رگه‌کان بانگی هه‌یبه‌ت ناوێکیان کردبی یا هه‌یبه‌ت پێشڕه‌و چاوساغیان بووبێ له‌هاتنه‌شار یانیش وایان لێکداوه نهێنی ئه‌وشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان بووبی ! به‌ڵکو ته‌نیا هاوار هاواره شاگه‌شکه‌ییه‌که‌ی من بوو له‌بانگی داکم و چوون لۆ دیتنی پێشمه‌رگه‌کان ! به‌بێ مه‌به‌ست خه‌ریک بوو داکیشم بگیرێ که‌هیچ ئاگاداری پێشه‌کی هاتنی پێشمه‌رگه‌کان نه‌بووین ته‌نیا ڕێکه‌وتێک بوو که‌ئێستا تۆی خوێنه‌ریش ده‌باته‌وه ئه‌و سه‌رده‌م وه‌ک زانیاری و ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌کان هه‌روه‌ها به‌بێ پاکانه بۆ ڕه‌واندنه‌وی گرژی به‌رچاو ڕوونیت ده‌داتێ !
له‌وێوه مه‌به‌ستم دوای بانگه بانگه‌که‌ی من به‌و ده‌نگه زله‌م چوینه خوارێ ی کۆرانه‌ی خۆمان له‌سه‌ر گۆشه‌ی چه‌پ پێشمه‌رگه‌یه‌ک وه‌ستابوو ده‌مامکی کردبوو ئه‌منیش یه‌کسه‌ره ده‌ستم برد تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م گۆتم: کاک جه‌مال چۆنی ؟ وامزانی جه‌مالی سه‌ید حه‌مه‌ده‌مینی جیرانمانه ئه‌وکاته پێشمه‌رگه‌بوو ! که‌چی پێشمه‌رگه‌که گۆتی: من جه‌مال نیم ! لێ ی وردبوومه‌وه گۆتی: ئه‌من دلێر حاجی قه‌راییم . ئه‌ویشم ده‌ناسی پێشتر له‌حه‌فتاوچوار له‌خانی ماڵی کاک حه‌مه‌غه‌ریب بوون که‌گۆشه‌ی خانیه‌که‌مان یه‌کبوو هه‌زار جار باز بازانێ و ڕاوی کۆتره‌کانم به‌سه‌ر بانیاندا کردبوو . له‌و کاته فه‌ره‌ج ئه‌سعه‌د شه‌وگێڕی له‌ماڵێک هاته ده‌ره‌وه ئه‌منیش لێ ی نزیک بوومه‌وه داکم گۆتی ئه‌وه دلشادی کوڕمه . فه‌ره‌جیش ده‌ستی هینا به‌خۆشی و پێکه‌نینه‌وه تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ کردم گۆتی: چۆنی دلشاد ؟ دیاربوو ده‌یزانی چه‌ندین جار چووبوومه ماڵی پلکم له‌گوندی شه‌وگێڕ لۆ دیتنی پێشمه‌رگه و هیچ جاره‌کیش ڕێک نه‌ده‌که‌وت فه‌رج ببینم که ئه‌وکات فه‌رمانده‌ی هێزه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو له‌ده‌شتی کۆیه چه‌ند وێنه‌یه‌کیشیم هه‌بوو به‌داخه‌وه کاتی ئه‌نفاله‌کان فۆتا ! ڕاستیه‌کی تر ئه‌و فه‌ره‌جه پیاوێکی زۆر زۆر ئازای چاونه‌ترس بوو که به‌چاوی خۆمان بینیمان هاتبووه نزیکترین شوێن له‌منه‌زه‌مه‌ی حیزبی به‌عس و کۆڵانه‌ک پشت ڕه‌بایه‌که‌ی سه‌ر کارگه‌ی مافورچنین ! ئه‌و شوێنه بۆ که‌سێک که پێشمه‌رگایه‌تی کردبی ده‌زانێ هاتن له‌ده‌شتی کۆیه‌وه تا ئه‌وێ چه‌نده گرانه پڕ مه‌ترسی و ئازایه‌تی خۆی ده‌وێ ! ڕووی له‌پێشمه‌رگه‌کانی کرد که چار پێنجه‌ک بوون گۆتی: کا ئاربیجیه‌که‌م ده‌یه ؟ یه‌کیان کلاشینکۆفه‌که‌ی لێوه‌رگرت و ئاربیجیه‌که‌ی دا ده‌ستی . ئه‌منیش پرسیارێکی منداڵانه‌م کرد: ئه‌وه چ ده‌که‌ی کاک فه‌ره‌ج ؟ ڕووی تێ‌کردم پێکه‌نی گۆتی: ئێستا له‌منه‌زه‌مه‌ی ده‌ده‌م . زۆرم پێ‌خۆش‌بوو له‌و کاته که‌مه ئه‌و هه‌موو سه‌ربرده ڕوویدا ! پێشمه‌رگه‌کان به‌هه‌موو ژن و منداڵه‌کانی گه‌ڕه‌کێیان گۆت ده‌ی بڕۆنه‌وه ژوورێ هه‌موو بڵاوه‌یان لێکرد ، ئه‌منیش له‌به‌رچاویان دوایین که‌س بووم به‌کۆڵانه‌ی خۆمان هه‌رده‌گه‌ڕامه‌وه . کاک حه‌مه‌ده‌مین تێی ڕاخوڕیم خێرا وه‌ره‌ژوورێ ئێستا ده‌بته ته‌قه ؟ له‌وکاته ئاوڕم داوه پێشمه‌رگه‌ی لێ نه‌مابوو گێم نه‌دا کاک حه‌مه‌ده‌مین ! به‌بێ ئاوڕدانه‌وه به‌غاردان چوومه‌وه خواری و سه‌ری کۆرانه‌که له‌خوارێوه به‌لای ڕاست ته‌ماشام کرد فه‌ره‌ج و پێشمه‌رگه‌کان به‌ره‌و کۆڵانه‌ی ماڵی مام مرادی ده‌کاته به‌رامبه‌ر کۆڵانی ماڵی مامه ڕووته ده‌ڕۆیشتن پێشمه‌رگه‌کان خۆیاندا لای ڕاست دیواری خانیه‌کانی گردی . له‌وێوه ئه‌من ماندی بووم له‌سه‌ره تاتکێ چوومه پشت ته‌نیا مه‌کینه‌ی سه‌یاره‌ی که کاک حه‌مه‌ده‌مین له‌وێ فڕێیدابوو تا جوانتر بیانبینم . ئه‌وان له‌وێشه‌وه ڕه‌تبوون تابه‌رده‌می ماڵی فه‌تحه کورد و سه‌ر گۆشه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵی ئه‌حمه‌د وه‌تمان ڕێک به‌رامبه‌ر منه‌زه‌مه‌ی کۆیه‌ی به‌عسی ئه‌وکات . ته‌ماشای فه‌ره‌جم ده‌کرد چۆکی ڕاستی دادا سه‌رزه‌وی له‌سه‌رچیچکانه‌وه سێره‌ی له‌جاسوسی ئاربیجیه‌که به‌ره‌و منه‌زه‌مه ده‌گرت ، له‌کورته‌ساتێکدا ڕمب ته‌قاندی ئاگرێکی گه‌وره ڕه‌وه‌و من هات بووه ده‌سڕێژی ته‌قه وای لێهات هه‌موو کۆیه‌ی گرته‌وه له‌هه‌موو لاوه ئاگر ده‌باری ! که پێشمه‌رگه‌کان کشانه‌وه به‌ره‌و لای من نزیک بوونه‌وه ئه‌منیش هاتمه‌وه ناو کۆڵانه‌که‌ی خۆمان له‌خۆشیان خه‌ریک بوو بفڕ‌م باڵام ده‌کرد ، ده‌مدیت ئه‌وه به‌ڕاستی پێشمه‌رگه له‌به‌رچاوم شه‌ڕ ده‌کا و ته‌قه‌کردنی ڕاستی چۆنه وه‌ک ئه‌وه‌نی یه له‌ساڵی 1975 له‌کاتی پێشمه‌رگایه‌تی بابم له‌گوندی میرسه‌ید له‌چاخانه‌ی توه‌ڕه‌ش به‌ره‌و به‌رده‌که‌ی قه‌دی گرد بێ خێری جا سیمینۆف یا بڕنه‌وم به‌نیشان ده‌ته‌قاند . ئه‌وان ورده ورده پشتاو پشت به‌ده‌م ته‌قه‌وه ده‌کشانه‌وه ڕوویان له‌دوژمن به‌نیمچه ده‌سڕێژ ته‌قه‌یان ده‌کرد له‌ناویان محه‌مه‌د عه‌باس حاجی قه‌رایی بوو په‌سته‌کێکی سپی له‌به‌ربوو ته‌ماشایه‌کی کردم به‌ده‌ستی نیشانی‌دا بڕۆ خێرا بڕۆ . ئه‌منیش غارم داوه ده‌رگای ماڵی کاک حه‌مه‌ده‌مین به‌س ئه‌و ده‌رکه‌ی دا‌خستبوو ناچار یه‌کسه‌ره به‌ره‌و ماڵی خۆمان پێداهه‌رگه‌ڕام . له‌وانه‌یه ئێستا به‌شێتم بزانن و له‌خۆتان بپرسن ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن پازده ساڵه چی ده‌وێ چوویته ئه‌و جێگا مه‌ترسیداره ؟ پێموایه نێوانی من و پێشمه‌رگه‌کان کاتی ته‌قه ده‌سپێکردنه‌که بیست مه‌ترێک ده‌بوو ، ڕاستیه‌که‌ی بیستبووم که پێشمه‌رگه ئاربیجی ده‌ته‌قێنی له‌دوایه‌وه ئاگر فڕێده‌دا ، ها ها ها وه‌ک پێشینان ده‌ڵێن: عه‌قڵی منداڵی و قونی قرژاڵی .ده‌مویست ئاگری ته‌قاندنی دواوه‌ی ئاربیجیه‌که ببینم و هیچی تر !