نەبەز بازیـــــــــانی : کۆتا ژمارەی گۆڤاری لڤین کە دوێنێ (١/٢/٢٠١٢) بڵاوکرایەوە، لەم ژمارەیەی ئەو گۆڤارەدا مانشێتی گەورەی پێکھاتووە لە “میرحاج رەشەبای پشت رووداوەکان -ئەوپیاوەی مەلامستەفای دروست کرد:خۆی ونبوو” ئەم بابەتە لە ئامادەکردنی (نەبەزگۆران)ە و تیایدا باس لەوە دەکات کە “میرحاج ئەوپیاوەی مەلامستەفای دروست کردوو خۆی ونبوو .. جالێرەدا نەبەزگۆران من تێناگەم مێژوو شارەزانیە ، یان ئەیەوێت مێژوو بشێوێنێ .کاکی رۆژنامەنووس لە دەستپێکی بابەتەکەیدا بەوە دەستی پێکردووە کە ،مێژوو ھەندێک کەس دروستی دەکەن و کەسانی دیکە میراتەکەی دەخۆن .کە نازانم نەبەز گۆران چۆن و بە چ جۆرێک بریارێکی وەھا دەدات کە بریتی یە لە وەی مێژووی نوێی ئەم وڵاتە و بەتایبەت شۆرشەکانی بارزان میرحاج دروستی کردبێت ،بە بێ گەرانەوە بۆ بەڵگە میژوویەکان .پێی وایە بارزانی نەمر لە سەر دەستی میرحاج پەروەردەبووبێت و ئەو دروستی کردبێت .جالێرەدا بۆ نەبەز گۆران و ئەوانەی ئەیانەوێت مێژووی شۆرشی نەتەوەیە بشێوێنن وەڵامی چەند رستەیەکت دەدەمەوە کە لە بابەتەکەتدا باست کرووە ..
نەبەز گۆران لە سەرەتای بابەتەکیدا دەڵێت مێژوو ھەندێک کەس دروستی دەکەن و کەسانی دیکە میراتەکەی دەخۆن و پیت وابووە کە میرحاج و ماجید مستەفا دەستێکی گەورەو باڵایان ھەبووە لە دروست کردنی بارزانی نەمردا .جا برام ، کە سایەتی بارزانی نەمر وەکو گەریدەو مێژوونوس ی کورد مامۆستا کەریم زەند دەڵێت “بارزانی نەمر ،وەکو بەخشندەیەکی خوای و خوداوەند بۆئەمیلەتەی ناردووە،بۆرزگار کردنی و دروست کردنی تەبای لە نێو یاندا ) . بۆیە ھێندە ئاسان نیە تۆ بتوانیت لە بابەتێکی وەھادا بتوانی مێژووی چەند ساڵەی خەباتی ئەو کەڵە پیاوەی گەلی کورد بشێوێنی بە فکری خۆت . ماجیدمستەفا پێش میرحاج یش لە شۆرشی شێخ مەحمودی نەمردا راستە رۆڵی ھەبووە و دوواتر بووە بە وەزیر و لە بەغداد دانیشت .بەڵام میرحاج پەیوەندی بە شۆرشی ساڵی ١٩٤٥وە کردووەو ئەفسەرێکی پلە سێ بووە و تۆپ ھاوێژبووە و ھاوبەشی بزاڤی بارزانی کردووە و ھاتۆتە مەھابات و پایەی عەقیدی (سەرھەنگی) وەرگرتووە لە لایەن سوپای کوردستانەوە و ئەو خۆی نزیک کردۆتەوە لە بارزانی نەمر ،راستە پیاوێکی زیرەک بووە و بە زیرەکی خۆی توانیویەتی لە بارزانی نەمرەوە نزیک بێت ،تەنانەت بەڵگە مێژوویەکان و سەرچاوەکانی مێژوو ئەڵێن کە نەشی ھێشتووە نزیکی بارزانی نەمربێتەوە .وە بوونی کەسایەتی میرحاج بە ھۆی بوونی بارزانی یەوە بووە و ئەو کەسایەتی یەی دەرکەوتووە ،نەک میر حاج مەلامستەفای نەمری دروست کردبێت .
پاشان لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەتدا پێت وابووە کە ئاوەرەبوونی بارزانی نەمر بەھۆی کێشەیەکی شەری خێڵەکی یەوە بووە ،کە حەزئەکەم ئەو راستیەباش بزانی و خۆتی لێبە دورنەگریت کە ئەو بە ھۆی شەری خێڵەکییەوە درونەخراوەتەوە ،بەڵکو ئەوان شۆرشیان کردووە و ھەرلە کۆنەوە ھەر لە شێخ ساجەدینی بارزانی یەوە ،ھەر لە عەبدولسەلامی دووەمەوە شۆرشیان کردووە و رەنگە باشیش بزانی عەبدولسەلامی دووەم لە ساڵی ١٩١٤لە موسڵ لە سێدارەدرا وە و ئەو بنەماڵەیە بەدرێژی مێژوو شۆرشگێربوونەو شۆرشی شێخ عەبدوڵای نەھری و ھەموو پەیامێک ،دەڤەری بارزان مەکۆیەک بووە بۆ بارزانی نەمرو شۆرشەکانی بارزانی یەکان و ھەواڵ گەیاندنی شۆرشەکان و رۆژنامەگەر ی شۆرشەکان ھەرھەمووی لە مەکۆی بارزانەوە بڵاو کراوەتەوەبۆ ھەموو لایەکی تر .وە بارزانی نەمر لە ساڵی ١٩٣٣ بە فەرمانی شێخ ئەحمەدی بارزان ھاتووە بۆ یارمەتی شێخ مەحمودی نەمر بۆ سلێمانی و خێرە ئەو راستیەت شێواندوە و ئەڵێت بەھۆی کێشەی خێڵەکیەوە ئاوارەی سلێمانی بووە ؟!.
ئەگەر لە پێش راپەڕیندا ژەھر خواردکردن لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بە دەستی بەعس بوبێت و بە ھۆی بەکری گیراو و سیخوڕەکانی رژێمی لە پشتەوە بووبێت، ئەوا لە قۆناغی دوای راپەرین بەوە دەناسرێتەوە کە قۆناغی ژەھر خوارد کردنی براکانەلەناو یەکتریدا”. ئەو گۆڤارە باس لەوە دەکات کە تا ئێستا یەک دانپێدانان ھەیە کە راستەوخۆ باسی ژەھر خواردکردن دەکات، ئەو دانپێدانانەش بە قسەی ھاوسەرەکەی جەبار فەرمان دەھێنێتەوە کە پێشتر بۆ گۆڤاری لڤین لێدوانێکی وایداوە. لە ژمارەی ئەو گۆڤارەدا ناوی چەند بەرپرس و پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەھێنێت کە گومانیان لێدەکرێت بە ژەھر کوژرابن یان نەخۆش کەوتبن لەوانەش ھەریەکە لە “کەمال خۆشناو، عادل موراد و کۆسرەت رەسوڵ و حەمە جەزای ھونەرمەند و دلێری سەید مەجید، بەھادینە سوور، خەلیل دۆسکی”. ئەو راپۆرتەی گۆڤاری لڤین لە چوار لاپەرە پێکھاتووە و بۆ پشتیوانی قسەکانیشی چەند بەڵگەیەکی زانستی و مێژوویی دەھێنێتەوە، لە راپۆرتەکەدا دەڵێت “لەناو یەکێتیدا چەندین بەرپرس و کادری پێشکەوتوو بە شێرپەنجە مردوون، یان ئێستا شێرپەنجەیان ھەیە، ئەمەش جێگەی پرسیار و تێڕامانە”.
دوواتر ھاتوویتە باس لەوە دەکەیت کە بارزانی نەمر بۆماوەی ٦مانگ لە حوجرەیەک وانە دەخوێنێت و مێژووی خوێندەواری بارزانی نەمر ھەمووئەو شەش مانگە بووە کە لە حوجرەیەکی سلێمانی خوێندبێتی .ئەمە لەکاتێکدایە تۆ بە بێئەوەی بزانی ئەوان ئەو بنەماڵەیە و بنەماڵەی شێخ مەحمودیش خوێندنگەی فەرمی نەبووە و خوێندنگەی ئاینی ھەبووە و حوجرەو مەلا ئەو ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆو مەلا مستەفای نەمریش ھەر لە منداڵیەوە مامۆستای تایبەتی ھەبووە و لە حوجرەو خوێندنگەی ئاینی دا وانەی خوێندووە و بۆزانیاریشت ،زمانەکانی فاریسی و عەرەبی بەباشی زانیووە و کە ھاتووەتە سلێمانیش ویستوویەتی برەو بە خوێندنەکەی بدات و ھاتووچۆی خانەقای کردووە و ویستیوویتی سودی زیاتر لە مامۆستاکان وەر بگرێت , ئەگەرنا خۆی زۆر زانیاری چاکی ھەبووە دەربارەی زمان و سیاسەت وکاروباری خۆی و بگرە ئەو لە دروست کردنی ماج مستەفا و میرحاج و کۆمەڵەکەسێکی دیکەدا سودیان لە کەسایەتی بارزانی نەمر وەرگرتووە ،بۆگەیشتن بەو پلەو پایەیەی خۆی .
پاشان ھاتوویتە باس لەوەدەکەیت کە میر حاج دەستی ھەبووە لە سەرجەم کاروبارو بریارەکانی بارزانی نەمرداو تەنانەت رۆشتنیشی بۆیەکیەتی سۆفیەت و ھاتنەوەشی بۆعێراق ئەو رێنیشاندەری بووە .بەڵام کاکی من کاتێک کە میرحاجبۆ شوێنێک چووبێت یاخود بەکارێک ھەڵسابێت ،وەنەبێت ئەو کردبێتی بەڵکو بارزانی نەمر ناردویەتیو ویستوویەتی لە پێشەوە جێگا خۆشکەربێت و ئامادەکاریەکان بکات و قسەو وتووێژ بکات لە گەڵ ئەو لایەنانەی بۆی چووەو زەمینە خۆش بکاتبۆ چوونی بارزانی نەمرو ھەڤاڵەکانی ،ئەگەرنا بارزانی نەمر ئەوانەی لە دەورو پشتی بوونە ھەموویان سودیان لە کەسایەتی و ھزری ئەو بینیووە .
ھەر لە بابەتەکەی دا نەبەز گۆران دەڵێت ،ماجید مستەفا میرحاج دەنێرێتە ناوچەی مێرگەسورو داوای لێدەکات مەلا مستەفا ببینێت و گوتارەکان ببینێت و لە گوتای خێڵەکی یەوە بکاتە گوتاری نەتەوەی . کە حەزەکەم باش بزانیت ،دەڤەری بارزان و شۆرشەکانیان و بارزانی نەمریش ھەموویان ،دیارە شۆرشەکانیان نەتەوەی بووە ھەمووی و دوواشۆرشیان کە شۆرشی ساڵی ١٩٤٣بووە کە میری ناچار کرد کە شێخ ئەحمەد و ھەڤاڵانیان ئاوارەبوون و لە حلەوە گەراونەتەوە ..دوواتر ئەو وتارانەی دەشی دا و ئەو ئامانجانەی کاریشی بۆ دەکرد ھەموو بریتی بوو لە داخوازی گەلی کورد و مافەرەواکانیان ..
ئەمەی سەرەوە وەڵامێکی کوردت بووبۆ ئەو بابەتەی نەبەز گۆران کە بەبێرەچاو کردنی سەرچاوە مێژوویەکان و بەویست ویستویەتی راستەو خۆ لە کەسایەتی بارزانی نەمربدات و مێژووی خەبات ی ئەو پیاوە گەورەی کورد بکات بە مێژوی شۆرشی ناوچەیەک ..
چوونکە بارزانی نەمر رزگارکەرو فریاد رەسی کوردبووە و زەمەن بریاری بۆدابوو وە پێداویستی یەکی مێژووی بوو بۆئەوەی بێتە ئاراوە و ئەو کەسایەتی یە سیاسی و سەرکردەو ئەکادیمی و ئەو شۆرشگێرە لێھاتووەکەسایەتی بارزانی نەمربووە ،کە دۆناڵدرامسفڵد وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر مەزاری نەمران گوتی کە بارزانی نەمر جۆرج واشنتنی کوردن .ھەروەھا پسپۆری سوپای ئینگلیزئەگدار ئۆبەڵانس ئاماژەی پێکردووە کە سەرکردەیەکی سەدەی بیستەمەو سافاری نوسەری ناوداری بەرەگەز جوو دەڵێت بارزانی نەمر سەبری ئەیوبی ھەبووە ھەروەھا شێخ مەحمودیش لە ساڵ ١٩٣٧دا وتویەتی من لەمەو پاش ھیچم پێناکرێت و دەروازەکان ھەموویان لە رووی کوردا داخراو ن ،تەنھا مستەفا بارزانی خۆی ئەتوانێت کورد رزگار بکەن …. جا بە ھیوام ھەموومان لە ئاست بەڵگە مێژوویەکاندا نەکەوینە ھەڵەوە و راستیەکانیش وەک خۆی بڵێین ..کەمن سەرلەنوێ ئەڵێمە نەبەزگۆران مێژوو شارەزانیە ، یان مێژوو ئەشێوێنێ …………