لێره‌دا مه‌به‌ست ناوی کوردی نیه چونکه ئه‌و بابه‌ته قسه‌یه‌کی زۆر هه‌ڵئه‌گریت، به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌ناوی خه‌ڵکیه پێش نیو سه‌ده به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوی ئێستای خه‌ڵکی. له تۆڕی گۆگل شه‌وێك له‌م شه‌وانه ده‌گه‌ڕام بۆ ناوێك، جاڵجاڵۆکه ئاسا چومه ناو تۆڕێكی قوڵ و بێ‌بن، له ئهنجمامدا گه‌لێك شتم ههڵنجی بێگومان نامه‌وێت به باسکردنی ئه‌و ئه‌نجامانه سه‌ری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بێهشێنم، فه‌رمون له‌گه‌ڵما هه‌ر بۆ نمونه له‌کاتی حوکمڕانی عوسامنیهکاندا سه‌رنجی ناوی که‌سایه‌تیه‌کان بده‌ن له‌گه‌ڵ ناوی ئێستا بزانن چه‌ند جیاوازی تێدایه.
له‌زه‌مانی عوسمانیه‌کاندا زۆربه‌ی ناوه‌کان دووناوی تێهه‌ڵکیش ناوێکیان پێك ده‌هێنا.
(ڕه‌شید جه‌وده‌ت ) که‌سایه‌تیه‌کی کوردی به‌ناو بانگه ئه‌وه‌ی زانیاری نه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه وا ده‌زانێت ڕه‌شید ناوی خۆیه‌تی و جه‌وده‌ت ناوی باوکیه‌تی، به‌ڵام له ڕاستیدا ناوێکی مه‌ره‌که‌به.
(جه‌میل صدقی) که شاعیر‌و فه‌یله‌سوفێکی کورده یه‌ك ناوه ناوی باوکی محمه‌د فه‌یزی که ئه‌ویش هه‌ر یه‌ك ناوه.
(محمود شه‌وکه‌ت) ناوی یه‌ك که‌سه که پله‌ی صدر الاعزم له زه‌مانی عوسمانیه‌کاندا هه‌بوو صدرالاعزهمیش له زه‌مانی ئێستا واته سه‌ره‌ك وه‌زیران، ناوبراو برای حکمه‌ت سلێمانه ئه‌ویش هه‌ر یه‌ک ناوه بێگومان که له سالی 1935 تا 1936له ئه‌نجامی کوده‌تاکه‌ی به‌کر صدقی بوو به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، دیسان به‌کر سدقیش ناوێکی تیههڵکیشه، که به‌ره‌چه‌له‌ك خه‌لکی دیی ی عه‌سکه‌ره، سوپاسالاری له‌شکری عیراق بوو وه به ناودارترین ئه‌فسه‌ر له عیراقدا ده‌ناسریت.
ئه‌مانه و هه‌زاره‌ها ناوی دیکه‌ی تریش له زه‌مانی عوسمانیه‌کاندا به دی ده‌کرا، به‌لام له دوای ئاوابونی خۆری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئه‌و مۆده‌یه نه‌ما بۆ نمونه له‌ناو کوردا تا هه‌شتاکانیش مۆدیلی جۆریکی تر ناو هه‌بوو وه‌کو (حه‌مه فه‌تاح، حمه ره‌شی، حه‌مه جان، حه‌مه وه‌فاو ، حه‌مه سدیق..هتد)، (بۆ ناوی ژنانیش گولئهنبهر، گولهندام، گولبه‌هار،گول عوزار)
له دوای هه‌شتاکانیش هه‌ر وه‌کو هه‌موتان ده‌زانن ناوی کوردی باڵی کێشا به‌سه‌ر ناوه‌کانی تردا، له دوای سه‌ده‌ی بیستیش مۆده‌ی ناوی کوردی کورت که یه‌ك پیت یان چوار پیت بێت ئه‌وانه‌شی بۆ پاره‌ی سۆسیال ڕویان کردۆته ئه‌وروپا فێر بون ناوی مناڵه‌کانیان به ئیتالی ، ئه‌لمانی ، ئینگلزی و لیتوانی ، سویدی لێئهنیێن.
خه‌رمان به‌ره‌که‌ت.