پێشمه‌رگه‌ی دێرین: ئه‌بو سامی – (كاظم حبيب)
وه‌رگێڕانی: سه‌ردار
فه‌تاح ئه‌مین
14/8/2014
من ئێستا له دوا ساڵه‌کانی هه‌شتای ته‌مه‌نم نزیک ده‌بمه‌وه، به‌ڵام هه‌ست به گیانێکی گه‌نجانه‌ی پته‌و مه‌زن ده‌که‌م،
هه‌ست ده‌که‌م وه‌ک جاران پێویسته جارێکی دیکه بگه‌ڕێمه‌وه ناوتان و له‌گه‌ڵ کاروانی خه‌بات تێ هه‌ڵبچمه‌وه، وه‌ک چۆن ساڵانی چاره‌کی کۆتایی سه‌ده‌ی پێشوو له‌گه‌ڵتان بووم، له ناو هاوڕێیانی بزووتنه‌وه‌ی پشتیوانانی (پ.م.دێرین) کۆمۆنیستی عێراقی، خه‌باتی چه‌کداریمان ده‌کرد و تێده‌کۆشاین، دژی دیکتاتۆریه‌ت و ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بی و شۆفێنیه‌تی ڕژێمی به‌عسی صه‌دامی. له‌و کاتانه‌دا خوێنی گه‌شی تێکۆشه‌ره‌کانمان تروپکی چیا سه‌رکه‌ش و پێده‌شت و دۆڵه‌کانی کوردستانی خۆشه‌ویستمانی ده‌نه‌خشاند.
ئه‌مڕۆ ههرچهندهناتوانم هاوشانتان چه‌ک هه‌ڵبگرم و درێژه به خه‌باتی نه‌پساوه‌ی دوێنێم بده‌م، له چیا سه‌رکه‌ش و دارستان و ناوچه‌ی جه‌نگه خوێناویه‌کاندا له‌گه‌ڵتاندا بم.
حه‌زم ده‌کرد ئێستا لهناوتاندابم، به‌ڵام ڕه‌نگه ببم به ئه‌رک و بارگرانی به‌سه‌ر خه‌باتگێڕانی به تواناوه، که ئێسته له ناو پێ ده‌شت و دۆڵ و چیاکان‌دا به گژ چه‌ته‌کانی داعشدا ده‌چنه‌وه، ئه‌و چه‌تانه‌ی به‌شێکن له هێزی خیانه‌ت و ته‌کفیر و تاریکی. دڵنیابن من هه‌میشه هه‌ر له‌گه‌ڵتانم، له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی کوردستاندام، به پێنوسه‌که‌م و به نوسین و وتاره‌کانم ده‌رباره‌ی ئه‌و جه‌نگه ڕه‌وایه‌ی ئێوه دژی ئه‌و دوژمنه ترسنوکانه ده‌نوسم، ده‌رباره‌ی ئازایه‌تی و جوامێری و سه‌رکه‌وتن و خۆڕاگری ئێوه ده‌دوێم له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان‌دا، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ که‌می چه‌ک و تهقهمهنیهکانیشتاندا، چه‌ندین قوربانیتان داوه، له گؤڕه‌پانی خه‌باتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌زانم ئێوه چه‌ند خۆڕاگرن تا سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بن، له پێناوی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستان و له پێناوی مرۆڤایه‌تی و عێراقی پڕ ژیان و هه‌میشه دژی مردن و تاریکن.
من ئاماده‌م هه‌موو چرکه‌یه‌ک له‌گه‌ڵتان بم، وه‌ک چۆن له دۆزه ڕه‌وا هاوبه‌شه‌کانی نێوانمان به درێژایی ساڵانی نه‌هامه‌تی خه‌باتی سه‌ده‌ی پێشوو له‌گه‌ڵتان بووم.
دڵنیابن ئێسته‌ش پڕم له وزه و هه‌ست و زینده‌گی خه‌باتی گه‌نجانه و ئاماده‌گیم بۆ قوربانیدان له پێناوی ژیانێکی باش تر و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و دۆژی دیموکراسی و مافی گه‌لی کورد و له پێش هه‌موویدا گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین به ده‌ستی خۆی.
چاوه‌ڕوانم له‌یه‌که‌م بانگ کردن و پێویستیتاندا، له‌گه‌ڵتاندا ئاماده بم، به مه‌رجێک نه‌بم به ئه‌رک و بارگرانی بۆتان.. ئاماده‌م به هه‌موو توانا و ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆم له بواری کاری ڕاگه‌یاندندا خزمه‌تتان بکه‌م.
شادمان ده‌بم ئه‌رکێکی که‌می خه‌باتی خۆم، له‌و پێناوه‌دا جێبه‌جێ بکه‌م، بۆ خۆشه‌ویسته‌کانم، له خه‌ڵکانی موصل، ته‌لعه‌فه‌ر، شه‌نگال، زه‌مار، وانه،مه‌خمور، بطنایه، به‌رته‌له، جه‌له‌ولا و بههرز و شوێنه‌کانی دیکه‌ی شاره‌کانی عێراق، ئه‌و ناوچانه‌ی تووشی داگیرکردنی هه‌مه‌جی بوونه‌ته‌وه له لایه‌ن هێزی ته‌کفیر و تاریکیه‌وه.
سڵاوی گه‌رم و پڕ ڕێز و شانازی‌کردن بۆ خۆشه‌ویستانم، بۆ براکانم بۆ تێکڕای خه‌باتگێرانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، که لێبڕاوانه به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رگری ده‌که‌ن و به‌گژ چه‌ته یاخیبوه‌کانی (داعش)، ده‌وڵه‌تی بێئابڕوی ئیسلامی و تاریکیدا ده‌چنه‌وه.
سه‌ری ڕێز بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه شه‌هیده‌کان و هه‌موو ئه‌و قوربانیانه داده‌نه‌وێنم، که له‌م جه‌نگه‌دا، که به‌سه‌ر هه‌موو عێراقیاندا هێنا و به ده‌ستی ئه‌م تاقمه چه‌ته‌یه له‌ناوچوون.
متمانه‌م به توانای نه‌پساوه‌ی هێژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنانی گه‌لی کورد و له گۆڕنانی نیازی نه‌یاران و گه‌یشتنی گه‌لی کورد به مافه ڕه‌واکانی و مانه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی، وه‌ک به‌رگری کارێکی کۆڵنه‌ده‌ر له پێناوێکی مافهڕهواکانیاندا.
سه‌رکه‌وتوو بێت برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب، سه‌ره‌ڕای بێده‌نگی شه‌قامی عه‌ره‌بی له‌م ده‌ستدرێژیانه و هه‌ندێکیان تا ئێستا له ئاوی لێڵدا مه‌له ده‌که‌ن، هه‌ر بژی خه‌باتی عه‌ره‌ب و کورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی عێراق.
رسالة إلى رفاقي مقاتلي البيشمركة الشجعان، رفاق النضال ضد الدكتاتوريات والإرهاب
وأنا أقترب من نهاية العقد الثامن من عمري أشعر بروح شبابية عالية وثابة، أحس بضرورة أن أكون مرة أخرى بينكم كما كنت معكم ضمن حركة الأنصار الشيوعيين في سنوات العقد التاسع من القرن الماضي حين حملنا السلاح لنكافح ضد الدكتاتورية والعنصرية العربية للنظام البعثي الصدامي وسالت دماء مناضلينا على قمم وسفوح ووديان كردستان الحبيب.
واليوم لم يعد ممكنا حمل السلاح والسير معكم في الجبال الوعرة والغابات ومناطق المعارك الدموية، إذ سأكون عالة وثقلاً على المناضلين القادرين على صعود الجبال ومطاردة الأوباش من عصابات داعش ومن لف لفها من قوى الخيانة والتكفير والظلام.. ولكن سأكون معكم، مع كل بيشمركة كردستان، بقلمي وأسعى لكتابة التقارير عن معارككم ضد العدو الجبان، عن جرأتكم في مواجهة العدو رغم قلة السلاح والعتاد، عن انتصاراتكم في رد العدو على أعقابه ومن ثم مطاردته حتى النصر، عن تضحياتكم ومن سقط منكم في ساحات النضال الوطني والقومي، في سبيل إقليم كردستان والشعب الكردي وفي سبيل الإنسان والعراق والحياة ضد الموت والظلام.
أنا مستعد أن أكون معكم في كل لحظة، كما كنا معكم في قضايانا المشتركة طيلة عقود من السنين العجاف، ولكنها كانت مليئة بالحيوية النضالية والحماس الشبابي والاستعداد للتضحية في سبيل الحياة الأفضل ومصالح الشعب والوطن وقضية الديمقراطية وحقوق الشعب الكردي, وفي مقدمتها حقه في تقرير مصيره بنفسه.
أول ندا‌ء يدعوني سأكون معكم أينما كنتم شريطة أن لا أثقل عليكم، فليسمع من يريد أن يستفيد من إمكانياتي المتواضعة في الإعلام، فسأكون سعيداً لتلبية واجب النضال مع أحبتنا أهل الموصل وتلعفر وسنجار وزمار ووانة ومخمور وتلكيف وبطناية وبرطلة وجلولاء وبه‌رز وغيرها من المدن العراقية التي تتعرض للغزو الهمجي، غزو الصعاليك التكفيريين والظلاميين .
تحية الود والتقدير والاعتزاز إلى أحبتي وأخوتي في النضال بيشمركة إقليم كردستان العراق جميعاً الذين يدافعون بإصرار وعزيمة ضد عصابات الدولة الإسلامية الفاجرة والظلامية. تحية إجلال لشهداء البيشمركة وكل الذين يقتلون على أيدي هؤلاء الأوباش بالعراق.
أثق بقدرة بيشمركة إقليم كردستان العراق على إحراز النصر على كل الأعداء، دُفن المعادون للشعب الكُردي وحقوقه العادلة والمشروعة وبقى الشعب الكردي رافعاً رأسه ومناضلاً عنيداً في سبيل حقوقه المشروعة.
لتنتصر الأخوة العربية الكردية رغم الصمت العربي، لتنتصر الأخوة العربية الكردية وبقية القوميات بالعراق بالرغمن الذين كانوا وما زالوا يسعون للصيد في الما‌ء العكر.
النصير السابق أبو سامي (كاظم حبيب)
14/8/2014