لەکلیپێکی نوێدا بۆ گۆرانی مەی و ماچ ی ھونەرمەند (شەماڵ رەشید)، وێنە خەیاڵییەکان دەبنە واقیع و مێزو پێک و گوڵدانی مەیخانەیەک ھەڵدەگەڕێتەوە.
کلیپەکە ھەست و ئیحساسەکانی مرۆڤ نیشان دەدات بەپێی شوێن، جگە لەوەش فراوانی خەیاڵەکانی مرۆڤ دەردەخات بەتایبەت عاشقەکان، کە چۆن مەحاڵەکان دەھێننەبوون لەڕێی خەیاڵەوە، یان کاریگەری عیشق لەسەر روئیای مرۆڤ بۆ دەوروبەر.
لەبارەی شێوازی کلیپەکەوە یوسف عەبدوڵڵا وەک دەرھێنەری کلیپەکە دەڵێت: دیمەنەکانی کلیپەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئامادەکراون و بەشێوەیەکی تایبەت نیشان دەدرێت، کە ئاماژەیە بۆ پێچەوانەبوونەوەی شتەکانی دەوروبەرمان، بەگشتی کلیپەکە جگە لەھێڵەسەرەکییەکانی گۆرانی بێژ، چەندین وێنەی شیعری لەخۆ دەگرێت.
کلیپەکە بەھاوکاری فەرمانگەی رۆشنبیری سەیدسادق و
تیپی شانۆی نالیء نێوەندی تەرا ئەنجامدراوە.
شیعری گۆرانییەکە لەلایەن (سالار توتمانی)یەوە نوسراوە، لە ئاواز و وتنی (شەماڵ رەشید)ە و (راستی کوردی) میوزیکی گۆرانییەکەی ئامادەکردووە.
ئێستا لەقۆناغی وێنەگرتندایەو (یوسف عەبدوڵڵا) وەک دەرھێنەر لەکلیپەکەدا کاریکردووە، دیمەنەکانی لەلایەن (عەدنان سالار)ەوە وێنەگیراوە، ھەریەک لە (ھەژار قانع و رێبین خامۆش) دیکۆرەکەیان ئامادەکردووە، ماکیاژ (کارا محەمەد)، (دانا ئەحمەد) کاری رووناکی بۆ ئەم کلیپە ئەنجامداوە، ھەریەک لە (ھەڵۆ جەباری و محەمەد مەستەکانی) وەک فۆتۆگرافەر کاریان تێداکردووە.